ما 1762 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم 

 

بەڵام لە دووای کاتژمێرێک هەموو شتێ کۆتایی هات و ئەو دیسان گەڕایەوە بۆ ناو دارستانەکە. بەپەلە بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە. دایک و باوکی هیچیان لێ نەپرسی. سەیری کاتژمێرەکەی کرد. لەو کاتەوەی رۆیشتبوو تەنیا پێنج خولەک لایدابوو. سەیر بوو! دڵنیا بوو لەوەی سەعاتێک تێپەڕیبوو.

 

 

کونی جادوویی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'پێنی' کچێکی بچکۆلانە بوو و لە ئالاسکا دەژیا. ئالاسکا وڵاتێکی یەکجار سارد بوو. پێنی حەزی دەکرد وەک ئێمە لە باخە گەرم و سەوز و تەڕ و پاراوەکاندا کایە بکا، شتێک کە بۆ ئەو دەستی نەدەدا.

باوکی وەکوو هەموو پیاوەکانی تر، کاری نەبوو. وەک ئیشی باو ئەویش خەریکی ماسیگرتن بوو. بۆیە باوکی نە باسی پارەی بیستبوو و نە قەت بینیبووی. هیچ فڕۆکەیەکیشی لێنەبوو ئەوان لەوێ بەرە شوێنی تر ببات.

لە نزیک خانووەکەی پێنی، دارستانێکی قووڵ و تاریکی لێبوو. کەس نەیدەوێرا بچێتە ناوییەوە. دەیانگوت لەوێ کونێکی گەورەی لێیە خەڵکی قووت دەدا.

رۆژێکیان پێنی لەگەڵ هاوڕێ ئێسکیمووەکانی تری یاری دەکرد کە یەکێک لە کوڕەکان هاواری کرد: "پێم وانیە کەستان جورئەتی هەبێ بچێتە ناو دارستانە جادووییەکەوە!"

کەس نەیدەوێرا. پێنی چیلکەیەکی هەڵگرت و بەرەو قەراخی دارستانەکەی هاویشت. هیچ شتێک رووینەدا. پێنی پێی سەیربوو. بیری کردەوە ئەم قسانە هەمووی ئەفسانەیە! ئێمە دەتوانین لەوێ کایەی چاوشارکێ بکەین. بۆیە بە ئارامی بەرەو دارستانەکە رۆیشت. بە هەڵگرتنی هەر هەنگاوێک دونیا سارد و ساردتر دەبوو. رێک بەرەو ناوەڕاستی دارستانەکە رۆیشت.

لەوێ لە ناو دارستانەکەدا تەپۆڵکەیەکی بچوکی بینی بە کونێک لە ناوەڕاستیدا. بڕیاریدا بازبداتە ناوی. هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و بازی دایە ناوی.

هەستی بە رۆچوون دەکرد. تێگەیشت کە بەرەو شوێنێکی قووڵ خەریکە دەکەوێتە خوارەوە. لە کاتێکدا پێچ و لوولی دەخوارد، هەموو جل و بەرگە پێستەکانی لەبەر ون بوون و لە جیاتی ئەوان بە دامەن و بلوزێکەوە خۆی لە قەراخ دەریایەکدا بینییەوە.

ئەوسا جانتایەکیشی دیت. لەناو جانتاکەدا جلی مەلە، راخەرێک، کتێبێک، بتڵێک لوسیون و خاولی تیابوو. هەموویانی دەرهێنا. جا وەرەو سەیر!

دایک و باوک و براگەورەکەیشی لەوێ راوەستابوون. یارمەتی کچەکەیان دا راخەرەکە بکاتەوە، ئەوسا زەمبیلە پڕ لە میوەکەیان لەسەر دانا کە بە دەستیانەوە بوو. پێنی و براکەی بە خۆشحاڵییەوە بەرە دەریاکە هەڵاتن بۆ ئەوەی لەناو ئاوە گەرمەکەدا مەلە بکەن. وای چەند خۆش بوو! حەزی نەدەکرد قەت ئەمە کۆتایی پێ بێ.

بەڵام لە دووای کاتژمێرێک هەموو شتێ کۆتایی هات و ئەو دیسان گەڕایەوە بۆ ناو دارستانەکە. بەپەلە بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە. دایک و باوکی هیچیان لێ نەپرسی. سەیری کاتژمێرەکەی کرد. لەو کاتەوەی رۆیشتبوو تەنیا پێنج خولەک لایدابوو. سەیر بوو! دڵنیا بوو لەوەی سەعاتێک تێپەڕیبوو.

لە کەنار دەریاکە سەیری کاتژمێرەکەی کردبوو.

پێنی کە سەری لێ شێوابوو، دەنگی هەڵبڕی: "دایە، باوکە! تاسەی منتان نەکرد؟"

دایک باوکی بە بیستنی چیرۆکەکە سەریان سوڕما. هەموویان پێکەوە بەرەو کونە جادووییەکە رۆیشتنەوە. دانە دانە خۆیان هاویشتەوە ناوی. کاتێک خۆیان لە کونەکەدا بینییەوە، هەر هەموویان هەمان جل و بەرگیان بەرکەوت. کاتێ گەڕانەوە لای هیچ کەس بەسەرهاتەکەی خۆیان نەگێڕایەوە. ئیستا ئەوا زۆربەی کات دەچنە ئەوێ.

ئەوێ ئەو شوێنەیە ئەوان حەز دەکەن سەیرانی تیابکەن.

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/The-Magic-Hole.html

Related image

 

 

گەڕان بۆ بابەت