لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بووری خۆی دزیه‌وه بۆ پشت دره‌ختێکی نه‌ختێ دوورتر، به‌ڵام هێشتا ده‌یتوانی ده‌نگی گریانی مناڵه‌که ببیستێ. به‌مجۆره به خشکان له‌م دره‌خت بۆ ئه‌و دره‌خت خۆی ئه‌وه‌نده دوور خسته‌وه که ئیتر نه ده‌نگی ده‌بیست و نه هیچی ده‌بینی... پاشان به ڕاکردن ڕۆیی و دوور که‌وته‌وه، به‌ڵام له ههڵاتنیشدا ده‌نگی گریانی مناڵه‌که هه‌ر له گوێیدا ده‌زرینگایه‌وه.
بەجێهێڵراو
شۆلۆم ئاش
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
شۆلۆم ئاش لە دایکبووی پۆلەندایە و ئەمرۆکە وەک یەکێک لە لێهاتووترینی نووسەرانی زمانی ییدیش Yiddish (زمانی جوولەکەکانی ئەوروپا) دەناسرێ. شالۆم نووسەری شانۆنامەی خوای تۆڵە و چەندین رۆمان و کورتە چیرۆکانە. ئەو لە پێشدا بە عیبری دەستی بە نووسین کرد، بەڵام کە زانی نووسینەکانی لە نێو خەڵکێکی کەمدا بڵاو دەبێتەوە، بایدایەوە بۆ زمانی ییدیش.
بەجێهێڵراو چیرۆکێکە کە شیوازی نووسینی ئەم نووسەرە، نیشان دەدا، کورت و بەجۆش و زۆر سەرنجڕاکێش. ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری Pagan magazine هەڵگیراوەتەوە و سەرنووسەرەکەی رێگەی پێداوین.
***************************************************************************
بەجێهێڵراو
بووری(burih) به ده‌نگی گریانی مناڵه‌که‌ی له خه‌و ئاگای بۆوه. به چاوی هێشتا ههڵنههاتووهوه بانگی لە ژنه‌که‌ی کرد: "گۆڵدا(Golda )! مناڵه‌که ئه‌گری."
گۆڵدا وه‌ڵامی نه‌بوو. بووری سه‌یرێکی ئه‌ملاولای کرد. گۆڵدا دیار نه‌بوو. به‌لایه‌وه سه‌یر بوو، به‌خۆی گوت ده‌بێ چووبێ خۆی بشوا.
بووری ده‌ستی برد په‌ڕۆیه‌کی که‌تانی هه‌ڵگرت و خستییه سه‌ر ده‌می مناڵه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ده‌نگی گریانی نه‌یێ. دوایی هه‌ستا و جله‌کانی خۆی له‌به‌ر کرد. هه‌روا که خه‌ریکی جل له‌به‌رکردن بوو، بیری له‌وه کرده‌وه چلۆن بتوانێ چاوێک له‌و مۆمدانه زێوینه بکا که له ماڵی 'ژوبلینهر' دزیبووی. به‌م نیازه‌وه سه‌رکه‌وت بۆ ژووری بن میچه‌که که مۆمدانه‌که تاقی بکاته‌وه. دیتی مۆمدانه‌که له جێی خۆی نه‌ماوه، هه‌موو شوێنێکی ژووره‌که‌ی پشکنی.... نا، نه‌ماوه!
خێرا داگه‌ڕا خواره‌وه و چوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی جله‌کانی ژنه‌که‌ی هه‌ڵواسرابوون. ده‌ستی برد ڕووپۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر لابردن. جله‌کانیش له‌جێێ خۆیاندا نه‌مابوون... ته‌نیا ئه‌مجار بۆی ده‌رکه‌وت ژنه‌که‌ی ڕه‌دوو که‌وتووه.
له‌گه‌ڵ کێ؟...
له‌گه‌ڵ "شلۆیما شلۆزهر؟" ... یان "هایمیل گووپ؟"
'' باشه... بابڕوا، ـــ ملی شکا!.... خه‌فه‌تی چی بخۆم؟''
ئه‌مه‌ی به‌خۆی گوت و تفێکی بۆ دیواره‌که هه‌ڵدا و دایه قاقای پێکه‌نین... ها ـ ها ـ ها ...
ئه‌مجا چاوێکی گێڕا بۆ لای مناڵه‌که‌وه.
"ئه‌ی چیبکه‌م له‌م مناڵه له‌عنه‌تییه؟" له‌به‌ر خۆیه‌وه کردیه بۆڵه‌بۆڵ...'' ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ئه‌و ژنه له کوێیه، ده‌چووم له‌به‌ر دەرکهکهیدا منداڵه‌که‌م بۆ به‌جێده‌هێشت، هابگره ئه‌مه هی تۆیه!''
له‌پڕ بیرێکی شه‌یتانی به مێشکیدا هات. ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا، لێوی خۆی گه‌زت، ده‌سته‌کانیشی که‌وتنه له‌رزین. چوو به‌لای مناڵه‌که‌وه، مناڵ هیچی به‌خۆیه‌وه نه‌هێشتبوو، به پەلهقاژه شڕهومڕهی له‌سه‌ر خۆی فڕێدابوو. ده‌ستی خنیبوه نێو ده‌می و چاوی بڕیبوه هه‌وا و پێده‌که‌نی. شێوازی دهمووپلی شێوه‌ی ئاشنایه‌کی کۆنی ده‌هێنایه‌وه بیر... که ئێستا نه‌یده‌زانی کێ بوو... .
بووری پشتی له مناڵه‌که کرد. کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر نا و خێرا له‌ماڵ چووه ده‌ر و درگاکه‌ی له پشت سه‌ری خۆیه‌وه داخست. ئه‌و ماوه‌یه‌ک وێڵ سووڕایه‌وه، به‌ڵام مێشکی ئارامی نه‌ده‌گرت... ده‌نگی گریانی مناڵه‌که هه‌ر له گوێیدا ده‌زرینگایه‌وه، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی بانگی بکاته‌وه... له خه‌یاڵیدا مناڵه‌که‌ی له‌به‌رده‌م خۆ‌یا ده‌بینی به شپرزه‌یی ده‌کڕووزێته‌وه... نا، ئه‌و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه.
لای خۆی بیری کرده‌وه: "خۆزگه ئێستا ده‌ستم گه‌یشتبایه ئه‌و ژنه! بینهقاقهیم ده‌گرت و هێنده‌م ده‌گوشی هه‌تا هه‌ناسه‌یم لێده‌بڕی و زمانی لێ درێژ ده‌بوو، نه‌فره‌تی!''
ئه‌مجا چووه نانه‌واییه‌ک . نانێکی کڕی و گه‌ڕایه‌وه ماڵ. مناڵه‌که هه‌ر وه‌ک پێشوو ڕاکشابوو و بۆخۆی پێده‌که‌نی.
"به‌ڵا لێتدا مناڵ! ته‌واو ئاسووده‌یه، له‌عنه‌تی.''... بووری دیسان ماڵه‌که‌ی به‌جێهێشته‌وه. ئه‌مجاره‌یش ئه‌و نه‌یتوانی زۆر بسووڕێته‌وه، هه‌میشه ده‌نگی گریانی مناڵه‌که‌ی ده‌هاته گوێ... ئه‌مه‌ش ئه‌وی له‌ناخه‌وه ئازار ده‌دا....
بووری ئه‌مجار مسته‌کانی قووچاند و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕایه‌وه. ئێسته مناڵه‌که بێ‌وچان ئهیزریکاند و هاواری دایکی ده‌کرد. ''ئه‌رێ، دایکت! ناڕه‌سه‌ن! ... بچۆ به‌دوای ئه‌و دایکه خۆشهویستهتدا ـ خوا بیباته‌وه بۆخۆی!'' ئه‌مجا مناڵه‌که‌ی له باوه‌ش گرت، مناڵ‌یش له‌باوه‌شیدا ورده ورده ئارام و هێور بۆوه و به په‌رۆشه‌وه به‌و لێوه بچکۆڵانهیهی له شتێک ده‌گه‌ڕا.
"عه‌مری نه‌مێنێ دایکت!" به‌مجۆره بووری هه‌ر نفرینی ژنه‌که‌ی ده‌کرد و به ئه‌سپاییش ده‌ستی ده‌کێشا به گۆنای مناڵه‌که‌دا... "مه‌گری شلۆیمالهshloimale.. بێده‌نگ به بێده‌نگ، کوڕی خۆم."
مناڵه‌که هه‌روا به ده‌مه بچکۆله‌که‌ی له دووی شتێک ده‌گه‌ڕا، ده‌سته‌کانی به‌ملاولادا ده‌خست و سه‌ری ده‌له‌قاند، هه‌ر وه‌ک بیهه‌وێ قسان بکا. بووری مناڵه‌که‌ی کێشا به‌لای خۆیه‌وه، هه‌ر له‌و ده‌مه‌یشدا چاوی ده‌گێڕا بۆ نه‌ختێ شیر.
پیاڵۆکهیهکی شیر له‌سه‌ر زۆپاکه دیته‌وه، نه‌ختی نانی تێدا تریت کرد و به که‌وچکێک کردی به ده‌میه‌وه و به ده‌نگیکی نه‌رم له‌گه‌ڵیا که‌وته قسان....
"بخۆ، کوڕه‌که‌م، بخۆ.... خوا ئه‌و دایکه‌ت به‌رێته‌وه بۆخۆی، وا تۆی به‌جێهێشت... سه‌گیش ساوای خۆی به‌جێناهێڵێ.... ئه‌و له سه‌گیش خراپتره....
"مه‌گری .... نا، من به‌جێت ناهێڵم... به شه‌ره‌فم به‌جێت ناهێڵم.''
کاتێک مناڵه‌که گریانی نه‌ما و ئارام بۆوه، بووری له په‌ڕۆیه‌کی پێچاوە و بردی بۆ خیابان . هاتنی ئه‌و بۆ نێو بازاڕ شڵه‌ژانێکی دروست کرد.
بووری کولۆک به منداڵێکه‌وه!..."کرادنیک" له دووکانه‌که‌یه‌وه هاواری کردێ: "سڵاو، کولۆک! ئه‌و منداڵه‌ت له کوێ بوو؟'' ژنه‌که‌ی "کرادنیک" به خرۆشێکه‌وه هه‌ستا و به باوه‌شی ئاواڵه‌وه خێرا به‌ره‌و مناڵه‌که چوو. چه‌ند جارێک له خۆشیانا ده‌مووچاوی خۆی به به‌روانکه‌که‌ی سڕی و به پێکه‌نینه‌وه کێشای به لاسمتی ئه‌و ژیشکه بچکۆڵه‌دا و پرسی:
"کوڕی تۆیه کولۆک؟ بێگومان، نا. ته‌ماشای ئه‌و چاوه چکۆلانه‌ی که... وابزانم ڕاست وه‌ک مارینای ده‌چێ، به‌تایبه‌ت لووتی! ئا، بیده من ئه‌و گه‌وهه‌ره!...'' مناڵه‌که‌ی لێ وه‌رگرت و چه‌ند جارێک ههڵیبهزاندهوه. سه‌یر، سه‌یر... ناپهسنی ناڕه‌سه‌ن!
کرادنیکی پیر سه‌رده‌سته‌ی دزان به هێواشی هه‌ستا و به‌ره‌و مناڵه‌که هات و لێێ ورد بۆوه و ده‌ستی کێشا به پشتی' کولۆکدا' و وتی:
''پیاوێکی چکۆله و چوار شانه... ئازا به په‌نجه‌راندا سه‌ر ده‌که‌وێ. زۆر باشه... کێ دایکییه؟''
''ده‌ک دایکی ئاگری تێبه‌ربێ! ئه‌و هه‌ڵهات و مۆمدانهکهیشی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا برد.''
''مناڵه‌که‌یشی بۆ تۆ به‌جێهێشت؟''
'' ئه‌رێ''
"زۆر خراپه... زۆر زۆر.''
کابرای پیر سه‌ری خۆی خوراند.
کوڕه‌که‌ی کرادنیک هاته به‌ره‌وه و به کولۆکی گوت : "ڕاسته.... وابزانم ده‌بێ له کارهکهیشت ده‌ستهه‌ڵگری و ئیتر ئاگات له مناڵه‌که بێت.... فێڵێکی چاکی لێکردووی، نا؟"
“ئه‌تۆ سه‌ری خۆت به منه‌وه مه‌یه‌شێنه... خوا په‌ک ناخا و کولۆکیش هه‌ر کولۆکه!''
کوڕه‌که‌ی له باوه‌ش گرته‌وه و داگه‌ڕا به ناو شارا. وایده‌زانی هه‌موو خه‌ڵک قامکی بۆ ڕادێڵن و پێی پێده‌که‌نن.
کاتێک گه‌یشته دارستانه‌که‌ی که‌ناری شار، له‌سه‌ر به‌ردێک دانیشت. له ده‌وروبه‌ری که‌س نه‌ده‌بینرا. لق و پۆپی داره‌کان جیڕه جیڕ و خشه‌خشیان ده‌هات و گه‌ڵا زه‌رده‌کانیان دهوهرانده خوار. له دووره‌وه خوڕه‌ی ئاوی ڕووبارێک، که به نێو به‌رداندا ده‌هاته خوار به‌نه‌رمی ده‌هاته گوێی.
بووری مناڵه‌که‌ی له ته‌نیشت خۆیه‌وه دانا، به هه‌ستێکی تاڵه‌وه ته‌ماشای کردێ، مناڵه‌که‌ش به بێده‌نگی سه‌یرێکی ئه‌وی کرد. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵدا بێت ده‌ستی خۆی هه‌ڵده‌مژی. کولۆک نه‌یده‌زانی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه چی بکا. بۆ تاوێکی کورت بیری له‌وه کرده‌وه جێی بهێڵێ، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌زه‌یی بۆ مناڵێکی بچووکی بێکه‌س، که له گۆشت و خوێنی خۆی بوو ئه‌م بیره‌ی له‌سه‌ر کرده ده‌ر. مناڵه‌که‌ی له باوه‌ش نا و به‌خۆیه‌وه گوشی و هه‌روا له هه‌موو ئه‌ندامی وردبۆوه. ئه‌و له‌و منداڵه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه و هه‌ستێکی خۆشی هه‌موو ئه‌ندامی له‌شی دائه‌گرت.
ئه‌مجا بووری له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا که‌وته دووان: "کولۆکه چکۆل! ئه‌رێ، تۆ کولۆکێکی بچکۆڵه‌ی؛ زۆر چاکه، گره‌و بێ ده‌بیته پیاوێکی گه‌وره، به په‌نجه‌ره و هه‌واکێشی ماڵان‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێی، ده‌چیته ژووری بن میچان... قفڵان ده‌شکێنی، چه‌رمی پێسته گوێرهکان ده‌دزی... پاشان منداڵت ده‌بن... دایکیان بهجێیاندههێڵێ... به‌ڵام ئایا به منداڵه‌کانته‌وه سه‌رگه‌ردان ده‌بی. له‌م ده‌رکه بۆ ئه‌و ده‌رکه، له‌م ماڵ بۆ ئه‌و ماڵ، سواڵی نانیان بۆ بکه‌ی؟... کولۆکێک وه‌ک من ... تۆ ... من.''
ئەمجا، مناڵه‌که‌ی له قه‌راخ ڕووباره‌که دانا، خۆی له پشت دره‌ختێکه‌وه شارده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ مناڵه‌که چی ده‌کا.... مناڵه‌که‌ش قاچی به‌ملاولادا فڕێده‌دا و ده‌سته‌کانی ده‌مژی و نووزه‌نووزی بوو، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له یاری کردندا بێت، مهم م مهم م م...''
بووری خۆی دزیه‌وه بۆ پشت دره‌ختێکی نه‌ختێ دوورتر، به‌ڵام هێشتا ده‌یتوانی ده‌نگی گریانی مناڵه‌که ببیستێ. به‌مجۆره به خشکان له‌م دره‌خت بۆ ئه‌و دره‌خت خۆی ئه‌وه‌نده دوور خسته‌وه که ئیتر نه ده‌نگی ده‌بیست و نه هیچی ده‌بینی....
پاشان به ڕاکردن ڕۆیی و دوور که‌وته‌وه، به‌ڵام له ههڵاتنیشدا ده‌نگی گریانی مناڵه‌که هه‌ر له گوێیدا ده‌زرینگایه‌وه. له‌ناکاو بیری کرده‌وه: ره‌نگه گلۆر بێته‌وه نێو چه‌مه‌که... سه‌ری هاته ژان، ترس وله‌رز که‌وته دڵی، که‌چی هه‌ر هه‌ڵده‌هات... پاش ماوه‌یه‌ک کوتوپڕ ڕاوه‌ستا، سه‌یرێکی ئه‌ملاولای کرد و خێرا به‌ره‌و دوا گه‌ڕایه‌وه. مناڵه‌که‌ی بینیه‌وه به هه‌موو هێزی خۆی ده‌یزریکاند. چوو به‌لایه‌وه، هه‌ڵیگرته‌وه و له باوه‌شی نا، رووی له‌و کۆخ و خانووچکانهی ده‌ور و پشتی ئه‌و نزاره کرد... له‌م ده‌رکه بۆ ئه‌و ده‌رکه، له‌م ماڵ بۆ ئه‌و ماڵ به ده‌نگێکی شکاو که‌وته سواڵ کردن: "خێرتان ده‌گاتێ نه‌ختێ شیر بۆ ئه‌م هه‌تیوه، نه‌ختێ شیر بۆ ئه‌م هه‌تیوه...''