سۆران محه‌مه‌د
که‌واته له به‌ره‌نجامی دۆخی سۆسیۆلۆژی هه‌ر یه‌ك له‌م شاعیرانه‌وه که ئه‌م زاراوه‌و مه‌دلوله جیاوازانه له نه‌ستیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، ده‌توانین له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارلێکه سۆسیۆلۆژیه‌کان له ده‌وروبه‌ریان بخوێنینه‌وه‌و تێبگه‌ین. جا چ به‌وه‌ی له رابردوویه‌کی دوور یان نزیك یان ئێستادا بێت، یان له ژیانی خۆیان یاخود بوونه‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌وروبه‌ریاندا.
میتافۆڕی هه‌ورو ره‌هه‌ندی سۆسیۆلۆژی شیعر
سۆران محه‌مه‌د
کاتێك ده‌مویست له ده‌ریای دنیای سێ ده‌قه شیعریه بڵاوکراوه‌که‌ی ژماره 961 ی هه‌فته‌نامه‌ی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر) دا مه‌له بکه‌م و که‌مێك گیان و هۆشم ئاوپرژێن بکه‌م به هه‌ناسه‌و ئیکۆو رامانکانی ناویان، خاڵێکی سه‌رنج راکێش ده‌روازه‌ی بابه‌تێکی گرنگی به روودا واڵا کردم، نه‌مزانی به‌ڕێکه‌وت بوو یان نا! له هه‌ر سێ ده‌قه‌که زاراوه‌ی (هه‌ورو باران)یان به‌کارهێنابوو، هه‌ر زوو له‌خۆم پرسی باشه ئه‌مه چۆن؟ ئایا لای هه‌موویان هه‌ر به یه‌ك جۆر که‌وتۆته‌وه؟ ئایا ئه‌و کاریگه‌رییانه چین له‌سه‌ر شاعیران له‌م به‌کارهێنانه‌یاندا؟ ئایا ته‌ندروسته یان نا؟ ئه‌ی به‌ره‌نجام و خوێندنه‌وه‌کانی ئێمه چی ده‌بێت بۆیان؟.. چه‌ندان پرسیاری تریان به دوای خۆیاندا هێنا..
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه‌و گه‌شتنه خوێندنه‌وه‌یه‌کی مه‌وزوعی و لاکردنه‌وه به‌لای ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌دا بڕیارمدا ده‌ست به نووسینی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکه‌م.
ئه‌و سێ ده‌قه‌ش به‌م ناونیشانانه‌ن و هی هه‌ر یه‌ك له‌م شاعیرانه‌یه:
1- له نوێژی ئه‌م به‌یانییه‌مدا که‌وتمه ناو ئاگری گه‌وره‌ی سرووش و به‌رزبوونه‌وه / سه‌باح ره‌نجده‌ر.. 2- ئه‌و ده‌مه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی خه‌یاڵ واڵا ده‌بن، ده‌قی (هه‌ور) / ده‌وه‌ن.. 3- هاوڕێی ژیان/ عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم.
میتافۆڕی هه‌ور
هه‌ور وه‌ك خوازه‌و میتافۆڕێك له سه‌ده‌کانی سه‌ره‌تای کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌وه زۆرترین سوودی لێ بینراوه ، هه‌ر له شانۆنامه‌کانه‌وه تا هۆنراوه‌و گۆرانی و تابلۆ‌و رۆمان وهونه‌ره جۆراوجۆره‌کانی بینین و بیستن...
ده‌بێت هۆی چی بێت هه‌ور ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌زن و به‌ربڵاوه‌ی له ناو هۆشی مرۆڤدا جێ هێشتبێت؟ به‌ڵی هه‌ور شێوه‌ی جیاجیا و ره‌نگی جیاجیا‌و به‌رزایی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرێت، له ئاکامیشدا ده‌کرێت راڤه‌و میتافۆڕی رۆشنبیریی و وێژه‌یی جیاواز هه‌ڵبگرێت، ده‌توانیت وه‌ك سیمبوڵی ژیانه‌وه‌و ئاو و باران لێکی بده‌یته‌وه‌و یان پێچه‌وانه‌که‌ی کاولکاریی و لایه‌نی تار ، که ئه‌میش هه‌ر دروسته، یان پێدانی شێوه‌و وێنه‌ی ده‌موچاوی جیاواز که له فلیم کارتۆنه‌کانی منداڵی‌دا ده‌مانبینین هه‌ر ده‌گونجێت، یان کێشانی وێنه‌ی جیاواز بێت له ئاسماندا، به پێی خواستی ده‌قه‌که، ئه‌وا هه‌ر ڕێی تێده‌چێت.(1)
له دیدگایه‌کی جیهانییه‌وه (هه‌ور) له‌مساڵانه‌ی دوایدا وه‌ك سیمبوڵی کاولکاری به‌کاربراوه، دوای ئه‌و کاولکاریه سروشتیه‌ی گه‌رده‌لولی کاترینا له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیگرتبوو، که‌واته ده‌کرێت هه‌ور مه‌دلولی جیاواز له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، له هوشیاری مرۆڤدا به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ور حزوری هه‌بووه، هه‌ر له ئایینه‌کانه‌وه وه‌ك جوله‌که‌و کریستیانی و ئیسلام، هه‌روه‌ها بودایی و ئه‌فسانه‌کانی ئه‌فریقیا.. هه‌ور وه‌ك سیمبوڵێکی جیاواز به‌کارهێنراوه‌و له‌ناو که‌لتووری میلله‌تاندا جێی خۆی کردووه‌ته‌وه. نه‌ك ته‌نیا وه‌ك سیمبوڵی کاولکاریی به‌ڵکو جارانێك وه‌ك نهێنیه‌کی شاراوه‌ی خودایی و پارێزگاریی به‌کارهێنراوه، بۆیه وا لێکداراوه‌ته‌وه که ده‌کرێت ببێته پردی برایه‌تی و هاوبه‌شی نێوان نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان، له‌بری وێنه‌ی رقلێبوونه‌وه‌و توڕه‌یی و بۆردومان و له‌نێوچوون.(2)
نموونه‌ی (هه‌ور) لای (ولیه‌م وۆردۆرس) و سوود وه‌رگرتنی ئیجابی له سروشت:-
به شێوه‌یه‌کی گشتی له کۆبه‌رهه‌مه‌کانی ولیه‌م وۆردۆرس دا سروشت کاریگه‌رییه‌کی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر هزری مرۆڤ، هه‌ر له دوندی چیاوه تاکو جۆگه‌له‌یه‌کی نێو دۆڵه‌کان بۆیان هه‌یه کار له هه‌سته‌کان و هزری مرۆڤ بکه‌ن که کاریگه‌ر ده‌بن پێیان، له زۆر جێ‌دا (ولیه‌م وۆردۆرس) جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی کاریگه‌ریی سروشت کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هزریی و گیانیی تاك، له ئاکامدا په‌یوه‌ندی باش به سروشته‌وه یارمه‌تی تاکه‌کان ده‌دات بێ جیاوازیی په‌یوه‌ست بن به هه‌ردوو جیهانی گیانیی و کۆمه‌لایه‌تییه‌وه. ئه‌و ئاماژه‌ی پێداوه که خۆشه‌ویستی سروشت، ده‌کرێت په‌ل بهاوێژێت بۆ خۆشویستنی مرۆڤایه‌تی. وه‌ك له هۆنراوه‌ی (گێتی زۆره بۆ ئێمه) 1807و (له‌نده‌ن) 1802 ئاماژه‌ی پێداوه: مرۆڤه‌کان ده‌کرێت خۆپه‌رست و نامۆراڵ ده‌رچن کاتێك دوور ده‌که‌ونه‌وه له سروشت و روو ده‌که‌نه شاره گه‌وره‌کان، ئه‌وا سروشتی پاکژی مرۆڤ و به‌رزی گیانی مرۆڤایه‌تی ره‌نگه بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریی ڕێکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگای ده‌ستکردو بێنه‌وایی ژیانی شار، ئه‌و که‌سانه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌ژین وه‌ك که‌شاوه‌رزو ئاژه‌ڵداران و گوندنشینان، زیاتر پارێزگاری له پاکی و بڵندی گیانی مرۆیانه‌یان ده‌که‌ن.(3).
ئه‌و شیعره به‌ناوبانگه‌ی وۆردۆرس که له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا نووسیویه‌تی، سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی وشه‌ی هه‌ور تێیدا ده‌ڵێت:
به ته‌نیا گه‌ڕام وه‌ك هه‌ور
که تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دۆڵ و گرده‌کان
کاتێك قه‌ره‌باڵغیم بینی پێکه‌وه
زۆرێك له نێرگزی کێویی زێڕین
له ته‌نیشت ده‌ریاکه له‌ژێر دره‌خته‌کان
ده‌شنینه‌وه‌و سه‌مایان ده‌کرد بۆ شنه‌باکه
ولیه‌م وۆردۆرس، شاعیری ئینگلیزستان (1770-1850) له‌م قه‌سیده لیریکیه‌دا ( به ته‌نیا گه‌ڕام وه‌ك هه‌ور) هه‌رچه‌نده هه‌وری به‌کارهێناوه وه‌ك سیمبوڵی ته‌نیایی، ئه‌و وه‌سفی جوانی سروشت و کاری رۆشتنه‌که‌ی ده‌کات له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له دنیای ده‌ره‌وه، وه‌ك هه‌ور که تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دۆڵ و گرده‌کاندا، که ده‌گونجێت وه‌سفێکی نائاسایی دابڕان و ئاوێته‌بوون بێت له‌گه‌ڵ ئاسمان و مژده‌هێناندا، له به‌رزاییه‌وه بۆ خواره‌وه.
له دوای ئه‌م تێڕامانه‌یدا بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی و ئاسمان و هه‌ور، تێبینی گوڵێکی ره‌نگ ئاڵتونیی ده‌کات که ئه‌ویش نێرگزه کێوییه له‌سه‌ر زه‌ویدا و له‌به‌رده‌میدا ده‌شنێته‌وه‌و سه‌ماده‌کات بۆ شنه‌باکه، له که‌نار ده‌ریایه‌ك و له بن دره‌ختێکدا، لێره‌وه بیر‌و هۆشی دێنێته‌وه سه‌ر زه‌وی و ئه‌م گوڵی نێرگزه جێگه‌ی تێڕامان و لێکدانه‌وه‌و له‌سه‌ر وه‌ستانی ره‌خنه‌نووسان بووه‌و راڤه‌ی جۆراوجۆری بۆ کراوه..
ئه‌م قه‌سیده‌یه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ته‌کنه‌لۆژی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك جێهێشتووه‌و هێمنی و هارمۆنییه‌تی سروشت ده‌به‌خشێت به خه‌یاڵی خوێنه‌ر.(4)
ره‌خنه‌ی سۆسیۆلۆژی شیعر‌و ره‌مزی هه‌ور له‌م سێ ده‌قه‌دا
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر راڤه‌و لێکدانه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی جیاوازیی هه‌ور له‌م سێ ده‌قه‌دا پێم خۆشه ئاوڕێك به لای ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له وێژه‌دا بده‌ینه‌وه:
وه‌ك ده‌زانین زۆر له مێژه هونه‌ره جۆراوجۆ‌کان و له‌ناویشیاندا ئه‌ده‌ب وه‌ك چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشاکراون و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش به شێوه‌یه‌کی سروشتی سه‌رنجی ره‌خنه‌نووسان و راڤه‌کارانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌لای خۆیاندا راکێشاوه، ته‌نانه‌ت زۆرینه له‌و باوه‌ڕه‌دان که هونه‌ر ده‌توانێت مه‌عریفه‌تمان پێشکه‌ش بکات سه‌باره‌ت گێتی، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی خاوه‌ن بوونه داماڵراوه‌کان وه‌ك ئه‌زموونێکی مرۆیی.(5)
له سه‌ره‌تادا گه‌ر بمانه‌وێت پۆلێن‌کردنی ره‌خنه بخه‌ینه روو ئه‌وا ده‌زانین ته‌نیا له‌یه‌ك جۆر ره‌خنه‌دا ره‌خنه‌گر قه‌تیس نامێنێت و گه‌ر ئه‌مه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ئه‌وا یه‌که‌مجار به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رفراوانی و پێشکه‌وتنی دنیای ره‌خنه‌و لێکۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له جیهانی مۆدێرندا.
له جۆره‌کانی ره‌خنه : ره‌خنه‌ی هه‌ڵوه‌شانگه‌رایی، ره‌خنه‌ی ئه‌فسانه‌ئامێز، ره‌خنه‌ی سۆسۆیۆلۆژی، ره‌خنه‌ی بونیاتگه‌ریی، ره‌خنه‌ی جێنده‌ر، ره‌خنه‌ی میژوویی، ره‌خنه‌ی فۆرمالیز، ره‌خنه‌ی بایۆگرافی، ره‌خنه‌ی کاردانه‌وه‌ی خوێنه‌ر، ره‌خنه‌ی ده‌روونی...(6)
یه‌کێك له جۆره‌کانی ره‌خنه‌ش کۆمه‌ڵایه‌تییه؛ که بریتیه له ره‌خنه‌ی وێژه‌یی ئاراسته‌کراو له پێناو تێگه‌شتن (یان دانانی وێژه) له ره‌وتی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌ده‌ب هه‌ڵده‌ستێت به راڤه‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو ئه‌ده‌بدا و چۆنیه‌تی کارکردنی له ناو کۆمه‌ڵگادا، ئه‌م جۆره‌ش له ره‌خنه به جۆرێکی به‌رچاو له لایه‌ن (کینیت بێرك) ـه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ر نه‌بوو له کاریگه‌رییه‌کانی ره‌خنه‌ی نوێ به‌سه‌ریه‌وه، به‌ڵام ئه‌مان زیاتر ره‌گه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ زیاد کرد، وه‌ك له تیۆری ره‌خنه‌یی (قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت)دا تێبینی کرا. ته‌نانه‌ت وای لێك ده‌ده‌نه‌وه که هونه‌ر دیاره‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و خوازه‌و ئاماژه‌کانی ناویشی شایسته‌ی چه‌سپاندنن به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا نووسراوه له کاتی ئه‌فراندنی ده‌قه‌که‌دا.
بۆیه (بێرك) وای لێكئه‌دایه‌وه که ده‌قی وێژه‌یی ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌فتارو سلوکی کۆمه‌ڵگایه.(7)
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی بونیاتگه‌ریی له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه په‌ره‌ی سه‌ند بێت به سوود وه‌رگرتن له لێکۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌کانی (فیردیناند دو سوسێر) که له‌م جۆره ره‌خنه‌یه‌دا زمان وه‌ك بابه‌تی سه‌ره‌کی ده‌خرێته ژێر لێکۆڵینه‌وه‌وه، وه‌ك بونیادێکی داخراو بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ دۆخێکی ده‌ره‌کی وه‌ك دۆخی نووسین و په‌یوه‌ندی به دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویه‌کانه‌وه و گرنگیدان به بواری وێژه له ڕێگای ڕێساکانی زمان و مه‌دلوله ئه‌ده‌بیه‌کانیه‌وه، به‌جۆرێك پێکهاته ناوه‌کیه‌کانی ده‌قیان به ئاقاری شیکاری زمانه‌وانیدا برد، و گرنگیدان به بونیاده بچوکه‌کانی ناو ده‌ق بۆ ده‌ستنیشانکردنی بونیاتی گشتی، که وا ده‌کات بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌ده‌ب بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک‌دا ده‌بێت له‌وانه گرنگیدان به ده‌نگه‌کان، وشه‌سازیی، ئاماژه‌کان، و پێکهاته زمانه‌وانییه‌کان..
به‌ڵام هه‌رچی ڕێبازی ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه وێڕای ئه‌وه‌ی له پێش بونیاتگه‌راکان هاته دی و له دیدگای راده‌ی ده‌ربڕینی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ئه‌ده‌ب ده‌ڕوانێت که وه‌به‌ریده‌هێنێت، بۆیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده وێژه‌ییه‌کاندا ده‌کات له نێو دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌ك وه‌ك دیارده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ.
زانستی ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ده‌ب هه‌ڵده‌ستێت به لێکۆڵینه‌وه‌ی کاری ئه‌ده‌بی وه‌ك به‌رهه‌مێکی کۆمه‌لایه‌تی، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناو ده‌ق که‌شف ده‌ات که له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا هه‌یه‌تی، که ره‌نگه له پشت ده‌قه‌وه وه‌ستا بن و هۆکاری به‌دیهێنانی بن. یان به جۆرێك له جۆره‌کان کاریگه‌رییان له ده‌قدا هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه ڕێبازی کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وای ده‌بینێت ده‌قی ئه‌ده‌بی دابڕاو نییه له‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تێیدا نووسراوه‌و به جۆرێك له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌و جارانێکیش ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵوێسته له‌به‌رانبه‌ریدا. (8)
یه‌که‌م کاری ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ستنیشانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ق و کۆمه‌ڵگا بکات، له به‌ناوبانگترین بانگخوازانی ئه‌م جۆره له ره‌خنه‌گرتن: مارکس و ئه‌نجلزو ره‌خنه‌نووسی هه‌نگاری جۆرج و مه‌دام دوستال بوون، که وایان ده‌بینی ئه‌ده‌ب ره‌نگدانه‌وه‌ی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیارییه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئازادی‌دا ئه‌ویش په‌ره ده‌سێنێت و پێشده‌که‌وێت به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو ئاستی زانین و هزر تێیدا.
له بنه‌ماکانی ئه‌م ره‌خنه‌یه:
- لێک‌گرێدانی ئه‌ده‌ب به کۆمه‌ڵگاوه به‌و راده‌یه‌ی ده‌ڵێن زمانی کۆمه‌ڵگایه‌و وێنه‌یه‌کی زه‌مه‌نه‌که‌یه‌تی و ده‌کرێت وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
- ئه‌دیب کار له کۆمه‌ڵگا ده‌کات و کۆمه‌ڵگا کار له ئه‌دیب ده‌کات و ژینگه‌و په‌روه‌رده رۆڵی کارا ده‌بینن.
- ئه‌ده‌ب وه‌ك به‌شێك له یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشا ده‌کرێت .
- ئه‌ده‌ب پێداویستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و مرۆڤ ناتوانێت شارستانی بنیات بنێت بێ ئه‌و.
- بنه‌مای ئابووری سروشتی ئایدۆلۆژیا ده‌ستنیشان ده‌کات.
- ئه‌ده‌ب وه‌ك وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی وێنه‌ی کۆمه‌ڵگا ناگرێت ، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی تێگه‌شتنی ئه‌ده‌ب بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌یگوێزێته‌وه سه‌ر کاغه‌ز.
- ئه‌م ره‌خنه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به په‌یوه‌ستکردنی ئه‌ده‌ب به جه‌ماوه‌ره، چونکه ئامانجی راسته‌وخۆی گوتاریه‌تی.
هه‌ورو شاعیره‌کانمان
دانا عه‌سکه‌ر ده‌ڵێت:
"دواین وەزیفەی خەیاڵی ئێمە هەڵوشاندنەوەیە لە وێستگەی مەرگ ..هەڵواسینی نیگایەکی قووڵە لەناو شینایی ئاسمان ..گەڕانەوەی زمانە بۆ دۆخی بێدەنگیی.. "
جا که‌واته ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێك شیعر هیچ وه‌زیفه‌یه‌کی نه‌بێت و لای هه‌ندێکی تریش وه‌زیفه‌ی جیاوازی هه‌بیت، ئه‌وا لای شاعیر‌و ره‌خنه‌نووس دانا عه‌سکه‌ر : "وەزیفەی شیعر ئەوەیە تۆ لەو تەنیاییە رزگار بکات ..ئەو دونیا داخراوەت بۆ پڕ بکات لە چۆلەکەی ئاشنایەتی.. "
هه‌رچی شاعیر‌و ره‌خنه‌نووس (ئه‌حمه‌دی مه‌لا)شه وای ده‌بینێت:
" شیعر کیماگەرییە. ئەو پێکهاتە و ماددانەی کە بۆ ئافراندنی دەقێکی شیعریی بەکاردێن، زۆر شەخسیین، لابۆری شاعیر ئەو ژوورە تاریکەیە کە پەنجەرەیەکی بەرووی دنیادا کراوەتەوە، بەڵام لە کاتی ئیش‌کردن، پەردەکەی دادەرێتەوە."
" هەموو زمانێک بە کەلتوورێک بارگاوییە، بۆیە زمانی شیعر دەیەوێ بەرەو فەزایەکی دیکە دەق ئاراستە بکات، کراوە بێت بۆ ئاماژە و دەلالاتی نوێ..."
له سۆنگه‌ی ئه‌م دوو وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین ده‌روازه‌یه‌کی لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی واڵا بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و سێ هه‌وڵه‌ی شاعیران (سه‌باح و ده‌وه‌ن و عومه‌ر) (9) که پێشتر ئاماژه‌مان پێدان.
لێره‌دا کارمان چوونه ناوه‌وه‌ی قولایی و پێچوپه‌ناکانی ئه‌و سێ ده‌قه نییه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه کارکردنه له‌سه‌ر هه‌ردوو دالی ( هه‌ور- باران) لای هه‌ر یه‌ك له‌م شاعیرانه‌و چۆن ده‌توانیین ره‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری تێدا بخوێنینه‌وه.
سه‌ره‌تا با تێکستی شاعیره‌کان بهێنینه‌وه:-
سه‌باح ره‌نجده‌ر:
بولبولێك له‌پاڵ گوڵێکدا دڕکی له‌ژێر پێیه‌کانی لاداوه
تاسه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵده‌داته ئاسمان و پێی ده‌ڵێت
تاسه ساده‌یه وه‌ك ده‌سخستنه سه‌ر دڵی په‌یامبه‌رێك
په‌یامی وه‌رگرتبێت و له چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندندا مابێته‌وه
یان بارینی ڕشێنه‌یه‌ك له هه‌ورێکی ته‌نك و
رووخۆشی یاڵی ئه‌سپ له سه‌ما و بردنه‌وه‌ی پێشبڕکێدا
ده‌وه‌ن:
په‌ڵه هه‌ورێكی بچووك بووم
له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی هه‌وره‌كاندا
بووم به تنۆكێك باران و
به برینداری له ئاسمانه‌وه
كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی!
عومه‌ر عه‌بدولکه‌ریم:
تۆ بارانی........
گه‌ر تۆ نه‌بای.....
نه نێرگز
له شیعرم ده‌ڕوا
نه باران
له كێڵگه‌ی ڕۆحما
په‌ڵه‌ی شێتانه‌ی خۆی ده‌دا
گومانی تێدا نییه هه‌موو شاعیرێك ئازاده چۆن ده‌یه‌وێت گه‌مه به وشه‌کان بکات و دنیابینی و داهێنانی خۆی پێ فه‌راهه‌م بێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه کاریگه‌ریی بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه له دروستکردنی مۆرك له که‌سایه‌تیمانداو پاشان جێگیر بوونی له نه‌ستداو دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کانماندا.
سه‌ره‌تا ده‌توانین بڵێین به حوکمی ئه‌وه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتن و به‌خشین له کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ردا ده‌جوڵێت، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ی ناو ماڵ و پاشان گه‌ڕه‌ك و هاوه‌ڵان و قوتابخانه‌و که‌س وکارو پاشان شار و وڵات و دواتر گێتی دوور‌و نزیك، راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر تێگه‌شتن و ئاراسته‌و هه‌ست و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانمان، له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو به‌رکه‌وتنانه‌و ئه‌زموونی تاك و کۆ، که‌سایه‌تی بونه‌وه‌رێك وه‌دیدێت که خاوه‌نی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌و جوڵه‌یه، جیاوازیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان کردن یاسای ژیانی پێ دیته دی و له ئاکامدا یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ین و ره‌نگاوره‌نگی به باخچه‌ی ژیان ده‌به‌خشین.
جێی خۆیه‌تی بپرسین (هه‌ور) که دیارده‌یه‌کی سروشتی زانراوه له بووندا بۆچی ده‌بێت سێ وێنه‌ی شیعریی ته‌واو جودا له‌یه‌ك کاتدا لای سێ شاعیری کورد بخولقێنێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین ناتوانین بێ فاکته‌ری کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وروبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه بده‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و فاکته‌رانه‌شن که ڕێ خۆش ده‌که‌ن بۆ دروست بوونی باره جۆراوجۆره ده‌روونیه‌کان لای تاکه‌کان و به‌ره‌نجامیش داهێنانه‌کان جودا ده‌که‌ونه‌وه.
گه‌ر بمانه‌وێت لێکدانه‌وه‌و به‌کارهێنانی (هه‌ورو باران) لای ئه‌م شاعیرانه تێبگه‌ین پێویسته سه‌ره‌تا به‌م هێڵکاریه روونی بکه‌ینه‌وه :
شاعیر |
هه‌ور |
باران |
سه‌باح |
ته‌نك |
ڕشێنه |
ده‌وه‌ن |
شه‌ڕ |
تنۆکی بریندار |
عومه‌ر |
شێتانه |
تۆ--> کێڵگه‌ی رۆح |
که‌واته له به‌ره‌نجامی دۆخی سۆسیۆلۆژی هه‌ر یه‌ك له‌م شاعیرانه‌وه که ئه‌م زاراوه‌و مه‌دلوله جیاوازانه له نه‌ستیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، ده‌توانین له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارلێکه سۆسیۆلۆژیه‌کان له ده‌وروبه‌ریان بخوێنینه‌وه‌و تێبگه‌ین. جا چ به‌وه‌ی له رابردوویه‌کی دوور یان نزیك یان ئێستادا بێت، له ژیانی خۆیان یاخود بوونه‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌وروبه‌ریاندا ره‌نگی دابێته‌وه و به‌م چه‌مکانه ته‌عبیری لێکرابێت.
شیعری یه‌ك: ژینگه‌یه‌کی پڕ هارمۆنییه‌ت و ناسك و ته‌با، شته‌کان تێیدا ڕێك و ته‌واو دانراون.
شیعری دوو: ژینگه‌یه‌کی ناکۆك و پڕ کێشمه کێش و جاروبار سه‌رکێشان بۆ شه‌ڕو ئازاردان‌و قوربانی.
شیعری سێ: دڵه‌راوکێی ژینگه‌یه‌ك: جارجار سەردەکێشێت بۆ توڕه‌یی و سه‌رشێتی و که‌مئارامی .. هه‌ست به کەموکوڕی و لاوازی کردن بێ ئه‌ویندار.
سه‌رچاوه‌کان:
theatlantic.com/technology/archive/2011/09/clouds-the-most-useful-metaphor-of-all-time(1)
crosscurrents.org/Baskerspring2006(2)
sparknotes.com/poetry/wordsworth/themes(3)
(4) sites.pccu.edu.tw/i-say-you-say/book-of-week/williamwordsworth’s“iwanderedlonelyasacloud
(5) Sociology of Art. Sandeep Bhatt. 1997.
(6) home.olemiss.edu/~egjbp/spring97/litcrit
(7) en.wikipedia.org/wiki/Sociological_criticism
(8) مناهج النقد الأدبي ، وليد قصاب ، دار الفكر ، دمشق ، ط1 ،2007 ، ص 35
(9) ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، ژماره 961، لاپه‌ڕه 7، 25/8/2016