سۆران محەمەد

ئۆکێستراکانیش
زۆر هێواش لێدەدرێن
پێڕاناگەن
فریای بەرجەستەکردنی
خۆزگە  شەرمنەکان و
تراژیدیە وێڵەکان بکەون...

 

لە کرۆنۆسەوە

سۆران محەمەد

 

* بە خامەی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' پێشکەش!

 

وەی لە عیشوەی شۆستە قەوزەگرتووەکان

رامبۆ لێرە بووایە دەیگوت

کێ جەستەی شەقامەکان

 لەم قەوزانە پاکدەکاتەوە

بەم ئێوارەیە ناوەختە؟

 

ئای لە نازی پارکە بێدەنگەکان

بۆدلێر لێرەبووایە دەیگوت

ئەو گەڵازەردە وەریوانە کۆکەنەوەو

بینێرن بۆ خومخانەچییەکان

- با چیدی خەزانی تەمەن نەشێلین

لەسەر لاشەی ئەم پارکە رۆمانسیانە!...

- با چیدی:

 ڕێنوار نەچێتە سەر هەورەکان و

گوێی لە هاواری نوساوی

هیچ لە میحنەتەکان نەبێ،

تا بێتە خوار...

خوارەوەی چی؟

لە دورگەی تیمساحەکان

مەگەر میلۆراد بە دەستە لەرزۆکەکانی

نوقڵێکی کورسینەعنات پێشکەش بکا

کە نازانرێ

 چەند سەدەیە لە گیرفانی کۆتەکەیدا

هەڵیگرتووە!

 

ئۆکێستراکانیش

زۆر هێواش لێدەدرێن

پێڕاناگەن

فریای بەرجەستەکردنی

خۆزگە  شەرمنەکان و

تراژیدیە وێڵەکان بکەون...

 

ئاوهایە هاوڕێم ئاوهایە:

نە لە مەملەکەتی تیمساحەکان

بوویتە نێچیرێکی نەگریس

نە لە کرۆنۆس

بوویتە خۆراکی قرشەکان...

بێگومان شاعیرەکان

هەر بە بێدەگی دەمرن و

هەواڵی پرسەکانیشیان

 بەکەس ناگا

یان رەنگە لە مێژە مردبن و

هەر پروپاگەندەی ناو میترۆکان بێ:

خۆیان بۆ جەنگێکی قورس

هەڵگرتبێ

 

 Image result for stillhet

گەڕان بۆ بابەت