ما 1709 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تاکگەرایی و خۆکوژی
کاتێک 'دورکیم' ی کۆمەڵناس لەسەر هۆکارەکانی خۆکوژی کاری دەکرد، یەکێک لەو فاکتانەی گەیشتێ ئەوە بوو کە رێژەی خۆکوژی سەرەوەتر بوو لەو وڵاتانەی پرۆتستانیزم لەناویاندا زاڵ بوو لە چاو ئەو وڵاتاتە ئەورووپییانەی وا کاتولیزم تێیاندا مەزهەبی سەرەکی بوو.
 
دورکیم وەک کۆمەڵناسێک هەوڵیدەدا هۆکاری کردەکانی مرۆڤ لە فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکاندا ببینێتەوە، نەک لە فاکتەرە دەروونییەکاندا.
 
بەڵام بۆچی لەناو پرۆتستانەکاندا ئاستی خۆکوژی لە سەرەوەتر بوو
 
وەک دەزانین لە چاو کاتۆلیزم، پرۆتستانیزم، ئەگەرچی هەردووکیان وەک یەک خۆکوژی رەد دەکەنەوە،  زیاتر لە سەر خەسڵەتە تاکییەکانی تاک پێدادەگرێ و بە پێچەوانەی کاتۆلیکەکان هەم ئازادیی بیر زۆرترە، هەم نەریت لاوازترە و هەم دۆگماکان کەمترن و هەم دیسان مەلاکانیشیان ژمارەیان لەخوارتر بوو (لەچاو رێژەی جەماوەر). لەناو پرۆتستانەکاندا ئازادیی لێکدانەوەی ئینجیل زیاترە، دەرفەتی چێکردنی گروپی ئایینی زیاترە و هەروەها کەمتریش وەک گشتییەتێک خۆیان نیشان دەدەن.
 
دورکیم بەو ئەنجامە دەگا کە فەردگەرایی و ئاستی خۆبەستنەوە بە ئایین هۆکارەکانی زیاتربوونی رێژەی خۆکوژی لە ناو پرۆتستانەکاندایە.
 
کەواتە کاتێک تاک لەژێر رکێفی سیستمێک دەردەچێ کە بڕیاری بۆدەدا و بەوانی ترەوە بە شێوەیەکی تۆکمەتر دەیبەستێتەوە، ئەگەری خۆکوژی تێیدا زیاد دەکا. لەسەر پێی خۆ راوەستان و هەست بە ئازادی و ئیرادەکردن، ئەگەرچی تواناکانی مرۆڤ زیاددەکەن بەڵام هاوکات جۆرێک لە هەستی تەنیاییشی تیا پێکدەهێنن.
 
تەنیایی، مەرجێکی هەم هێزە و هەم داهێنان، هەم سەرچاوەیەکیشە بۆ دابڕان و خۆکوژی.
 
سایتی قەڵەم
٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
Image result for selvmord

گەڕان بۆ بابەت