هاوڕێ یوسفی
گه‌ر چاوه‌ڕوانی شه‌فاعه‌تی ئاسمانن
ده‌ی بۆ مێژووی ژیانمان قه‌ت تامی گه‌نمی هه‌ڵنه‌گرت
ده‌ی بۆچی گه‌نم و قه‌یسییه‌کانی له گریانه‌وه گلان؟
هه‌واڵی ترسناکی کۆڵانه‌کان
هاوڕێ یوسفی
گه‌ر چاوه‌ڕوانی شه‌فاعه‌تی ئاسمانن
ده‌ی بۆ مێژووی ژیانمان قه‌ت تامی گه‌نمی هه‌ڵنه‌گرت
ده‌ی بۆچی گه‌نم و قه‌یسییه‌کانی له گریانه‌وه گلان؟
که دارستان خۆی ڕشته تاڵاوی خیابان و خۆرنشین
با تاکسیش ڕایگرێ و پڕ بێت له موسافرانی بێ ئاسمان
باوه‌ڕ به دره‌ختی
به سه‌وزایی پیاده‌ڕه‌و
به ماننه‌وه– ناکه‌ن؟
گه‌ر ئه‌م ژیانه له له‌حنی گه‌نمیشدا بتوێننه‌وه
پڕ به ساعه‌ته‌کان چاوه‌ڕوانم
قورسایم سه‌ره‌و تا ئه‌وپه‌ڕی تاکسییه‌که‌م ماتڵ
ئیتر زه‌وی که‌یفی خۆیه‌تی سه‌ری ئاسمان بێ و لێوی مێژوو
خوا خراویان بۆ بکا
خوا خراویان بۆ خاسکا
خوا خراویان بۆ خه‌سترکا
ئه‌ی که‌ی خوا خراویان بۆبکا؟
هه‌موو کات په‌له‌په‌ل گوڵێکم
ناسره‌وێ
ئه‌م عه‌ولاده ناسره‌وێ
ئه‌م عیماره‌ته هه‌رناڕمێ
[با چاره‌نووسی [قه‌ده‌ر و قه‌یسی] له خه‌ونی ڕمانی ئه‌م عیماره‌ته‌دا قه‌تیس مابێت ؟]
تاکسیه‌که‌م وتی چه‌ن سیحرێکی ترساناکه
غونچه خه‌ون به گۆڵ بوونییه‌وه ئه‌بینێت و
عیماره‌ت له پێشێلکردنی
ته‌سک ترم له نه‌بوونی
کاتێک پڕ به خۆم پاپه‌تیم و
بڕێ جار
له چه‌ترێک ئه‌چم پڕله که‌ویر
که دڵی له مانتۆکەیدا ته نگ ئەبێ
چیتر سینگم ڕزگار ناکه‌ن له‌م گشته خه‌ریکم دائه‌ڕمێم؟
هه‌میشه خه‌ریکه زمسانێکم تیا خاس ئه‌کا و
کۆڵانێکم تیا ئه‌نووسێ
وه‌ختێ له شه‌هوه‌تی گوێزێکدا گه‌ڵا ئه‌گرم
هه‌واڵی ترسناکی کۆڵانه‌کان به گژ سه‌وزێتیماندا ده‌چێته‌وه و
خه‌به‌ر له‌و هه‌میشه پڕ له گرفته‌ی هه‌میسان ده‌دات
با خوا له ده‌ستی ترازا بێت و
زه‌ویش هه‌ر هیلاکیمان پێهه‌ڵگرێت.