ما 2120 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

ئاپریل بەڕاستی مانگی ئاپریلیشی لاخۆشەویست بوو. چونکە لەو مانگەدا بوو پێی نابووە دونیاوە. دایک و باوکی لەو مانگەدا جەژنیان بۆ دەگرت. هەموو هاوڕێکانی دەهاتن و بەشداریان تیادەکرد. گەلێک دیاریشیان بۆ دەهێنا.

 

مانگی ئاپریل

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کچێکی تەمەن دە ساڵانی جوان هەبوو بە ناوی ئاپریل.

رۆژێک لە دایک و باوکی پرسی بۆچی ناوی 'ئاپریل'ە. دایکی وەڵامی دایەوە پێی دەڵێن ئاپریل چونکە لە مانگی ئاپریل دا لەدایک بووە. کچەکە، وەڵامی دایکی زۆر لا خۆش بوو. ئاپریل حەزی بە ناوەکەی خۆی دەکرد.

ئاپریل بەڕاستی مانگی ئاپریلیشی لاخۆشەویست بوو. چونکە لەو مانگەدا بوو پێی نابووە دونیاوە. دایک و باوکی لەو مانگەدا جەژنیان بۆ دەگرت. هەموو هاوڕێکانی دەهاتن و بەشداریان تیادەکرد. گەلێک دیاریشیان بۆ دەهێنا.

رۆژێکیان، دایکی سکێکی تری کرد و ئەوەندەی پێ نەچوو بوو بە خاوەن برایەکی گچکە. براکەی لە مانگی فێبرواری لەدایک بوو. زۆرکەس بۆ پیرۆزبایی هاتنە سەردانیان و، هەر هەمووشیان لەبیری ناوێکدا بوون.

ئاپریل لە کێشەکە نەدەگەیشت. لای ئەو زۆر سادە بوو. ئەو دەیگوت گەر منداڵەکە لە مانگی فێبرواری لەدایک بووە، ناوەکەیشی دەبێ فیبرواری بێ!

 

 

ئاپریل: یەکەم مانگی بەهار

 

فێبرواری: دووهەم مانگی زستان

Image result for april

گەڕان بۆ بابەت