ما 3869 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: نەژاد عزیز سورمێ

 

لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
چەک دەپەڕێ
بزنسمانەکان
پەیامبەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستن
لەشفرۆشەکان
لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
دەبنە قدیس

 

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاسیا ئەمینی

و: نەژاد عزیز سورمێ

چەک

لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

ڕەپ بووە 

چەک لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

دەگاتە لووتکەى ئۆرگازم

لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

چەک دەپەڕێ

بزنسمانەکان

پەیامبەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستن

لەشفرۆشەکان

لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

دەبنە قدیس

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بە ئاسانى دەوروژێنرێ

کە ئاسمان هەمیشە پەیامبەرایەتى پێیە

 

خوداوەند دێتە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

 

داخۆ ناوى بنێم دڵى جیهان

یاخود ( هین ) ى زەوى؟

 

سنوورى نێوان خۆشەویستى و شەهوەت

هەندێ جار لە گوللەیەک زیاتر نییە.

 

ئاماژە:

(هین) لە باتى (مهبل) ى عەرەبى بەکار هێنراوە.

لە  گۆڤارى  (کیکا) وە .

بڕوانە:

http://www.kikahmagazine.com/?p=3996

 

 

 Image result for krig kunst

گەڕان بۆ بابەت