ما 1844 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

دووای دوو مانگ کێڤین دایک و باوکی بانگ کرد بۆ ئەوەی سەیری ماشینەکەی بکەن. دایک و باوکی سەریان سوڕدەمێنێ. ماشینەکە زۆر جوانە. ماشینەکە سوور و درەوشاوەیە. ماشینێکی کایەی وەرزشییە. کێڤین دەتوانێ لەناویا دابنیشێ و لێی بخوڕێ!

 

ماشینەکەی کێڤین

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کێڤین حەزی لە ماشینە. لەسەر ماشین لە گۆڤارەکاندا دەخوێنێتەوە.  هەروەها لەسەریان سەیری بەرنامەی تەلەفزیۆنی دەکا. مێشکی کێڤین پڕە لە ماشین!

کێڤین بە دایک و باوکی دەڵێ: "تکایە تکایە تکایە ماشینێکم بۆ بکڕن!"

دایکی دەڵێ: "نابێ. تۆ هێشتا بچووکی. ماشین بۆ تۆ خەتەرە."

باوکی دەڵێ: "ماشین زۆر گرانە. ئێمە ناتوانین بۆت بکڕین."

کێڤین خەمگینە. ئەو ماشینی دەوێ. ئەو ماشینێکی سووری وەرزشی دەوێ.

کێڤین بڕیار دەدا دانەیەک درووست بکا. کتێب دەکڕێ و دەربارەی دەخوێنێتەوە. بە تەعمیرگاکاندا دەگەڕێ و دەڕوانێ بزانێ چۆن ماشین چاک دەکەنەوە. زۆر بۆی سەرنجڕاکێشە و بەتووش شتی خۆشەوە دەبێ.

سەرئەنجام دەست دەکا بە درووستکردنی ئەوەی خۆی. بە دایک و باوکی دەڵێ. باوکی باوەڕی پێناکا. دەڵێ زۆر دژوارە. دایکی دەڵێ نیگەرانە. ئەو نایەوێ کوڕەکەی شتی ترسناک بکات.

دووای دوو مانگ کێڤین دایک و باوکی بانگ کرد بۆ ئەوەی سەیری ماشینەکەی بکەن. دایک و باوکی سەریان سوڕدەمێنێ. ماشینەکە زۆر جوانە. ماشینەکە سوور و درەوشاوەیە. ماشینێکی کایەی وەرزشییە. کێڤین دەتوانێ لەناویا دابنیشێ و لێی بخوڕێ!

دایک و باوکی زۆر خۆشحاڵ و سەربەستن. باوكی پێی دەڵێ: "دڵنیابووم دەتوانی."

دایکی دەڵێ: "دڵنیابووم کە کارێکی خەتەر نەبوو!"

 

کێڤین پێدەکەنێ و ماشینەکەی لێدەخوڕێ و دووردەکەوێتەوە.

A car

گەڕان بۆ بابەت