ما 3313 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ 

هەرچەند کێشەکە فەرامۆش کرا بەڵام پیاوەکە تا ئێستاش تەزوویەکی ترس لە دڵی دایە. فوبیای گرتن هەمیشە میوانیەتی و بۆتە بەشیک لە ژیانی رۆژانەی. وەک دەڵێن مارانگاز لە گوریسی ڕەش دەترسێ. ئێستا پیاوەکە لە رووداوی لەم چەشنە دەترسێ. پێ وایە زۆربەی ئافرەتان دەبڵ مۆڕاڵن.

 

فوبیای گرتن

هاوڕێ نەهرۆ                       

ئەو تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو. بەژنی مام ناوەندی بوو. باری خیزانیی سەڵت بوو. لەژووریکی هۆتیل دەژیا. دراوسێیەکەی ئەوبەری ئافرەتێکی ٣٠ ساڵان بوو. ناوی ڕاندی بوو. ڕاندی تا ڕادەیەک قشت و جوان و سەرنج ڕاکێش بوو. رۆژێکیان لە سالونی هۆتیلەکە پێکەوە دانیشتبوون، لە پڕێک دا ڕاندی بە هەردوو دەست مەمکەکانی خۆی بەرز کردەوە. لەم کاتەدا موچرکێک بە لەشی پیاوەکە تێپەری. ڕاندی سەڵت بوو و وەک پیاوەکە لە ژووریکی هۆتیلەکە دەژیا.

ئەوە ماوەیەکە پیاوەکە ترسی لێ نیشتووە نەوەکو لە پڕێکا بێن بیگرن. هەر کاتێ گوێی لە ئەلارمی ئۆتومبیلی پۆلیس بوایە دڵی دەخورپا و ترس سەراپا لەشی تەنییەوە. ئیدی بە درێژایی رۆژگار وەک بزنەکەی هەیاسی لێ هاتبوو، وایلێهاتبوو تەنانەت لە دەنگی ئەلارمی ئۆتومبیلی ئاگر کوژێنەوەش ئەترسا لەبەر ئەوەی لەگەڵ دەنگی ئەلارمی ئۆتومبیلی پۆلیس یەک ئاوازیان هەبوو. ناهەقی نەبوو بترسێ چونکە ئافرەتەکە شکایەتی لێ کردووە! پیاوەکە هەرچەندە سەری ئەهینا و سەری ئەبرد سەری لە نهێنی شکایەت کردنی ئافرەتەکە دەرنەچوو، دوای شکایەت کردن پیاوەکە بەترسەوە سەردانی برادەرێکی خاوەن خێزان و بەئەزموونی کردو لە نوکەوە رووداوەکەی بۆ گێڕایەوە، ئەویش لەوەڵام دا گوتی گوێی مەدەرێ و مەترسە چونکە خەتای تۆ نییە، مادام ئەو هاتۆتە ژوورەکەت و دەسپێشخەر بووە، یاسا ئەو تاوانبار ئەکا، ئەوەی  لەسەر تۆیە دان بە خۆدا بگری و ترس لە خوت دوورخەوە، ئەگەر پۆلیسیش بانگی کردی زۆر بەڕاستگۆیانە لە نوکەوە رووداوەکەیان بۆ بگێڕەوە، دڵنیام تۆ بێ خەتا دەردەچی.

شایانی باسە رۆژێ دوای رووداوەکە لە ئیدارەی ئۆتیل شکایەتی کردبوو و گوتبوو سێکسی لەگەڵ کردووم هەر بۆیە فەرمانبەری هۆتیل چووە ژووری پیاوەکەو بە هێمنی ئاگاداری کردەوە، سەرەتا پیاوەکە نەچووە ژێری بارەکەو نکۆڵی لێ کرد و گوتی تەنیا پێکەوە سەیری فیلممان کردووە، ئاخر ئەوە قسەی کچەکە بوو، کاتێ چووە ژووری پیاوەکە پێگوتبوو، هەر کەس بە ئێمەی زانی بڵێ پێکەوە سەیری فیلم ئەکەین، پیاوەکە هەرچەند هاوکێشەکەی هەڵسەنگاند سەری لە نهێنی کچەکە دەرنەچوو، چونکە ڕاندی لە نێوان نهێنی و ئاشکرایی مامەڵەی دەکرد تەنانەت لە رۆژی رووداوەکە کاتێ فەرمانبەری هۆتیلەکە لە دەرگای دا بۆ ئیشیکی پیویست ڕاندی چووە لە بن قەروێلەکە خۆی شاردەوە، پیاوەکە پێگووت بۆ خۆت دەشارییەوە؟ لەوەڵام دا ڕاندی دەیگووت نامەوێ کەس بزانێ. دوای رووداوەکەوە بە چەند رۆژێک پۆلیسی ئاگادار کردەوە لە هەمان کاتدا دەستی کردە نامە نووسین بۆ پیاوەکەو نامەکانی دەخستە پوستی پیاوەکەوە، نزیکەی سێ نامەی بەدوای یەکدا نووسی هەر رۆژەوە نامەیەک لە یەکی لە نامەکان دا دەڵێ تۆ خوشەویستی من نیت بۆچی سێکست لەگەڵ کردووم، لەنامەیەکی تردا دەڵی سەرەتا تۆ ماچی گۆنای منت کردووە، پیاوەکەش بەپێ لۆژیکی خۆی وەڵامی نامەکانی ئەدایەوە، هەوڵی دا وردەکاری رووداوەکە بخاتە بیری ڕاندی بە شێوەیەک کە رووداوەکە بەهاوکاری هەردوو لا بووە، کەواتە سەرجەم کایەکە دوو لایەنە بووە، کەس بە توبزی فشاری بۆ ئەوی دیکە نەهیناوە بەڵام ڕاندی هەر سور بوو لەسەر قسەکانی خۆی و هەوڵی ئەدا ڕاسیتیەکان بشێوێنێ ئیدی پیاوەکە لەبارێکی دەروونی نالەبار دەژیاو لەگەڵ خۆی دا دەدوا و دەیگوت ئەمە تەڵەیەک بوو بۆ من نرایەوەو منیش بەئاسانی تێکەوتم، هیچ شتی لەوە ناخۆشتر نییە تۆ بە شتێک بە ئاسانی وەرگری و دواتر تووشی گیرمەوکێشە بی، پیاوەکە بیری کردەوە لە کاتێک دا بیگرن و زیندانی بکەن چۆن وەڵامی هاورییەکانی دەداتەوە، ئیدی وەک دڕندەیەک سەیری ئەکەن و دەڵێن بە توبزی سێکسی لەگەڵ ئافرەت کردووە.

دواتریش ناوبانگی دەڕوشێ، ئەوەی دڵنیای پیاوەکەی ئەدایەوە قسەی هاوڕێیەکەی بوو کە گوتبوو، ئەو هاتۆتە ژوورەکەی تۆ، تۆ نەچویتە ژوورەکەی ئەو، پیاوەکە سەری لە یاسا دەرنەچوو ئەگینا نەدەبوایە بەو شێوە بترسایە. بەهەرحاڵ ترس و دڵەڕاوکێ ئاوێتەی ژیانی ببوو بەم شێوەیە ساڵێکی خایاند هەندێ جار ئافرەتەکە سارد دەبوەوە بە زمانی خۆش لەگەڵی دەدوا کە لە ڕیرەوەکە یان لە سالۆنەکە تووشی بوایە، هەندێ جاریش خۆی بە توڕە نیشان ئەدا، دوایی بۆی دەرکەوت کە ئەم ئافرەتە نەخۆشی دەروونی یی هەیە لە ژێر کاریگەری دەرمان خاوەن هەڵویستی نەگۆڕ نیە. تا رۆژێکیان پۆلیس تەلەفونی بۆ پیاوەکە کرد و پێیان ڕاگەیاند، کە رۆژی دوو شەممە سەردانی ژوورەکەت دەکەین بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، پیاوەکە زۆر دەترسا لەبەر ئەوەی رۆژی دووشەممە نەهاتن، بە ناچاری تەلەفونی بۆ پۆلیس کرد، پۆلیسیکی پیاو بەزمانی خۆش پێگووت روژی دووشەممە کێسیکی گرنگ ترمان هەبوو بۆیە نەهاتین بۆ لای تۆ، دڵنیای پیاوەکەی کردەوە کە کێسەکەی گران نییە تەنیا دوو پۆلیسی ئافرەت دین لێکۆڵینەوەت لەگەڵ دەکەن، بۆ رۆژی چوار شەممە دوو پۆلیسی ئافرەت بە جلی مەدەنیەوە هاتن، زۆر نەرم و نیان بوون زمانیان زۆر خۆش بوو، یەکێکیان لە دوورەوە دانیشت بەمەبەستی چاودێری کردنی پیاوەکە لە کاتی قسەکردن دا ئەوی دیکەیان جیهازیکی تۆماری دەنگی داناو دەستی کردە پرسیارکردن. پیاوەکەش لە دڵی خۆی دا دەیگووت ئەوەی ڕاستە ئەوەیان پێ دەڵیم، باجەکەشی هەرچی بێ باببێ، گرنگ ئەوەیە درۆیان لەگەڵ ناکەم، سەرەتا پۆلیسەکە پرسی سێکست لەگەڵ ڕاندی کردووە، پیاوەکە لەوەڵام دا گوتی بەڵی، ئەوجا پۆلیسەکە گوتی بە کوندۆم یان بە بێ کوندۆم پیاوەکە گوتی بەبێ کوندۆم، پۆلیسەکە گوتی بە توبزی هیناتە ژوورەوە یان خۆی هات پیاوەکە لەوەڵام دا گوتی خۆی هات! بەڵام کە لەتەکم دانیشت من ماچیکی گۆنای ئەوم کرد کەچی ئەوە ماچی لێوی کردم و پێگووتم پێت خۆشە منیش گوتم بەڵی پێم خۆشە. پۆلیسەکە رووی دەمی لە پیاوەکە کرد و گوتی پروسەی جووت بوونتان چەندێکی خایاند؟ پیاوەکە لەوەڵام دا گوتی ٢٠هەتا٣٠ خولەکی خایاند، پۆلیسە بە پیاوەکەی گوت تۆ جلەکانی ڕاندیت داکەند یان خۆی دایکەند، لەوەڵام دا پیاوەکە گوتی من جلی خۆم داکەند ڕاندییش جلی خۆ داکەند، لەو میانەدا پۆلیسەکە گوتی زۆر ئاسایی ئێوە سێکستان کردووە هەردووکتان خاوەن تەمەنی یاسایین بەڵام ئێمە لەوە دەکۆڵینەوە ئاخۆ بە تۆبزی بووە یان بەخۆشی هەردوو لا. کە ئەوهای گوت پیاوەکە زۆر خۆشحاڵ بوو وەک ئەوەی ئاوی سارد لەوەرزی هاوین بکەیت بەسەر دڵیا. پۆلیسەکە گوتی ڕاندی نامەی بۆ نووسیوی، پیاوەکە لە وەڵام دا گوتی سێ نامەی بۆ نووسیوم، دەستبەجی هەستاو چوو هەر سێ نامەکەی لە چەکمەجەکەی دەرهیناو ڕادەستی پۆلیسەکەی کرد، پیاوەکە باسی خۆحەشاردانی ئافرەتەکەی کرد کاتێ فەرمانبەری هۆتیل لە دەرگای داوە، هەروا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئافرەتەکە پێگوتووە، هەر کەسی ئێمەی بینی بڵی سەیر فیلم ئەکەین پۆلیسە ئافرەتەکە لە پیاوەکەی پرسی پروسەکە خۆش بوو؟ پیاوەکە لەوەڵام دا گوتی لە رۆژی خۆی خۆش بوو بەڵام کەوایلێهات شکایەتم لێ بکرێ و ئێوە بێن لێکۆڵینەوە لەگەڵم بکەن ئیستا دەڵیم ناخۆش بوو وەک قوزڵقورت. خۆزگە ئەو سێکسەم نەکردایەو تووشی ئەو ترس و دڵەڕاوکێ یە نەدەبووم، ئێستاش بە ترسەوە پیاوەکە رازی دڵی خۆی و بەسەرهاتەکە بۆ نووسەر دەردەبرێ نەخواسمە ئەم چیرۆکە بەرچاوی پۆلیس بکەوێ و بڵێن رووداوەکەی ریئالیستی یە و نهێنی ڕاندیت ئاشکرا کردووە. پیاوەکە لە پۆلیسی پرسی؟ ئاخۆ چارەنووسی ئەم لێکۆڵینەوە چی لێ دی؟ پۆلیسەکە گوتی قسەی هەردوو لا هەڵدەسەنگینین ئەگەر کەس خەتابار نەبێ ئەوە کێشەکە فەرامۆش دەکەین، ئەگەر هەر کەسی خەتابار بێ ئەوە ئەدرێ بەدادگا.

هەرچەند کێشەکە فەرامۆش کرا بەڵام پیاوەکە تا ئێستاش تەزوویەکی ترس لە دڵی دایە، فوبیای گرتن هەمیشە میوانیەتی و بۆتە بەشیک لە ژیانی رۆژانەی وەک دەڵێن مارانگاز لە گوریسی ڕەش دەترسێ، ئێستا پیاوەکە لە رووداوی لەم چەشنە دەترسێ پێ وایە زۆربەی ئافرەتان دەبڵ مۆڕاڵن.

 Bilderesultat for fobia

                                                      

 

 

گەڕان بۆ بابەت