ما 2224 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

ئەوەندەی پێ ناچێ سەماکەی تەواو دەبێ. خەڵکی رادەبنە سەر پێ. چەپڵەی بۆ لێدەدەن و هاواردەکەن "ئافەرین!... ئافەرین!" جۆرجیا بە ئارامی دادەنەوێتەوە. بە دەم کامێراکانەوە پێدەکەنێ. "ئافەرین!... ئافەرین!" شادی سەرتاپای لە خۆ گرتووە.

 

سەمای ناو پۆل

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

جۆرجیا لە ناو پۆلەکە دانیشتووە. پرۆفێسۆرەکەی لە سەرەتای ژوورەکە راوەستاوە. پرۆفیسۆر خەریکە قسە دەکا. ئەو هەمیشە زۆر دەدوێ. جۆرجیا هەست بە وەڕزەی دەکا.

لە ناو بیرەکانیدا جۆرجیا خەریکی شتی ترە. لە خەیاڵیدا ئەو لە ناو پۆلەکەدا نیە. لە سەر سێنێک لە خەیاڵەکانیدا خەریکی سەماکردنە لەبەردەم سەدان کەسدا. بەرگێکی سەمای جوانی لەبەردایە. جۆرجیا سوڕدەخوا، قاچەکانی دەکوتێ بە زەویدا و لە سەر پەنجەکانی سوڕدەخوا.

گڵۆپەکانی سێنەکە لە چاوەکانیدا دەدرەوشێنەوە. چاوەکانی دەقونجێنێ و خۆی دەسپێرێتە مۆسیقاکە. شادی سەرتاپای لەخۆگرتووە. دڵی بە توندی لێدەدات.

مۆسیقاکە دەگۆڕدرێ. ئەویش بەرگی سەماکەی دەگۆڕێ. دوبارە دەست دەکاتەوە بە سەما. قاچەکانی بە یەکدا دەکێشێ. دەپەڕێ. بە ئاسماندا دەفڕێ.

ئەوەندەی پێ ناچێ سەماکەی تەواو دەبێ. خەڵکی رادەبنە سەر پێ. چەپڵەی بۆ لێدەدەن و هاواردەکەن "ئافەرین!... ئافەرین!" جۆرجیا بە ئارامی دادەنەوێتەوە. بە دەم کامێراکانەوە پێدەکەنێ. "ئافەرین!... ئافەرین!" شادی سەرتاپای لە خۆ گرتووە.

ـ "جۆرجیا!"

هاوپۆلەکانی لێی دەڕوانن.

"جۆرجیا؟" پرۆفیسۆر راوەستاوە و بە پەشۆکی لێی دەڕوانێ. پرۆفیسۆر وازی لە وانەگوتنەوە هێناوە.

"بەڵێ!" جۆرجیا هەست بە کەمێک شەرمەزاری دەکا. کۆڵمەکانی سوور هەڵگەڕاون.

"حاڵت باشە؟ لە ناو پۆلەکەدا هاوارت کرد ئافەرین ئافەرین!"

"ئا‌‌ه پرۆفیسۆر، ببورە. بەڕاستی خەریکە زۆر چێژ لە کلاسەکە دەبینم! ئافەرین!... ئافەرین!"

A dancer

سەرچاوە:

http://www.really-learn-english.com/english-short-stories-present-progressive-dancing-in-class.html

 

 

گەڕان بۆ بابەت