لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لە کتێبەکەدا پۆلیس بەشوێن کەسێکی گوماناوییەوەیە. دایکی دیەگۆ هەناسەی سوارە. دیەگۆ بۆ ماوەیەک دەنگی نامێنێ. یەکجار بێدەنگ. دایکی سەربەرز دەکاتەوە و بەشوێنیدا دەگەڕێ. نایبینێ. کتوپر لە لای کات رادەوەستێ، هەناسەی بۆ نایەت.
سەرنجدان
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
'دیەگۆ' ی تەمەن چوار پێنج سالان لە مەلەوانگەکە خەریکی مەلەکردنە. 'دارلێنە' ی دایکی لە قەراخ مەلەوانگەکە لەبەر هەتاودا دانیشتووە. خەریکی خوێندنەوەی کتێبە. لە راستیدا لە هەوڵی خوێندنەوەی کتێبەکەدایە.
ـ "هەی دایە، من خەریکی مەلەکردنم!"
ـ "بەڵێ کوڕە شیرینەکەم، خەریکی مەلەکردنی."
ـ "دایە، سەیرم دەکەی؟"
ـ "ئەیچۆن کوڕەشیرینەکەم، سەیرت دەکەم."
دیەگۆ هەوڵدەدا ئاو بەسەر کتێبەکەی دایکا بپڕژێنێ. دایکی وادەنوێنێ ئاگای لێ نیە.
ـ "دایە، من هەناسەم لەژێر ئاوەکەدا رادەگرم."
کتێبەکە دەگاتە شوێنێکی یەکجار خۆش. پۆلیس خەریکە بکوژێک دەگرێ. دایکی دیەگۆ هەوڵدەدا بە تەواوی سەرنجی لەسەر کتێبەکە بێت.
ـ "دایە، تۆ سەیرم ناکەی!"
ـ "بەڵێ دیەگۆ! من هەم لە تۆ دەڕوانم و هەم کتێب دەخوێنمەوە. من هەر دووکی ئەمانە پێکەوە ئەنجام دەدەم."
ـ "دایە تۆ سەرنجم دەدەی؟ من خەریکە لە سەر دەستەکانم رادەوەستم."
لە کتێبەکەدا پۆلیس بەشوێن کەسێکی گوماناوییەوەیە. دایکی دیەگۆ هەناسەی سوارە.
دیەگۆ بۆ ماوەیەک بێدەنگ دەبێ. یەکجار بێدەنگ. دایکی سەربەرز دەکاتەوە و بەشوێنیدا دەگەڕێ. نایبینێ. کتوپر لە لای کات رادەوەستێ، هەناسەی بۆ نایەت.
ـ "دیەگۆ، دیەگۆ، خۆت شاردووەتەوە؟ دیەگۆ، خۆش نیە!"
هەوڵدەدا نەترسێ. هەڵدەستێ و بە دەوری مەلەوانگەکەدا دەکەوێتە گەڕان.
ـ "ببووو!"
وەک بڵێی لە غەیبەوە ئەم دەنگە هەڵقوڵابێ. دیەگۆ ئیستاکە لە تەنیشتی دا راوەستاوە.
ـ "دیەگۆ چی دەکەی؟"
کتوپڕ دەکەوێتە گریان و بە توندی باوەش بە کوڕەکەیدا دەکا.
ـ "دەمەوێ دڵنیابم کە تۆ سەرنجم دەدەی!"
ـ "من سەرنجت دەدەم و هەر ئیستا دەچینەوە بۆ ماڵەوە!"
سەرچاوە:
http://www.really-learn-english.com/english-short-stories-present-progressive-paying-attention.html