ما 3789 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مەرگ تەنیا مردنی جەستە نیە
 
مەرگ تەنیا بریتی نیە لە فەوتانی جەستە. مەرگ بەشێوەی گشتی تر دەتوانێ بریتی بێت لە 'کۆتایی' یاخود 'کۆتاییەکان'. واتە کۆتایی وەسفێکە یاخود دەستەواژەیەکە یەکجار بەرفراوانتر لە وشەی مەرگ،... مەرگیش دەگرێتەوە. کۆتایی هم مەرگی فیزیکی دەگەیەنێ و هەم مەرگی نافیزیکی، واتە هەموو ئەو دیاردانەی کە بەشی کردە و مێنتالیتی دەگرنەوە.
 
هەربۆیە دیاردەیەک دەتوانێ کۆتایی پێ بێت بێ ئەوەی وەک جەستە بمرێ. وەک چۆن دەتوانێ کۆتایی پێ بێت کاتێک بە جەستەیش دەمرێ.
 
لە فەلسەفەی وجودگەراکاندا بەشێک لە دیاردەی دڵەڕاوکێ واتە سترێس بە مەرگ یاخود کۆتاییەکانەوە گرێ دراوە. مرۆڤ لە دڵەڕاوکێدا دەژی  چونکە نەک تەنیا رووبەڕووی مەرگ دەبێتەوە، بەڵکو بە درێژایی ژیانی دەتوانێ 'کۆتاییەکان' لە زۆر بواردا ئەزمون بکا. بۆ وێنە کۆتایی گەنجیەتی، کۆتایی ژیان لەگەڵ بنەماڵە، کۆتایی هاوڕێیەتی، مەرگی ئازیزان و هتد.
 
ژیانی مرۆڤ رەوتێکە لە نێوان زنجیرەی دەستپێکردنەوەکان و کۆتاییەکان، تا ئەو رۆژەی مەرگی سەرەکی دێت و کۆتایی بە هەموو شتێ دێت. ئەگەرچی گەر بۆچوونی ئەرەستومان لاپەسند بێت ئەوا بگرە دووای مردنیش ئێمە کۆتاییمان نایەت. ئەرستو پێی وایە مرۆڤ نەک وەک تاک، بەڵکو وەک 'نەوع' کۆتایی نایەت و نامرێ. بەم پێیە کردەکانی ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاسەوارەکانیان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە.
 
بە مەرگ کۆتاییمان نایەت!
 
سایتی قەڵەم
٨ مارسی ٢٠١٧
Bilderesultat for døden kunst

گەڕان بۆ بابەت