ما 2090 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شەڕ و نووسین

یەکێک لەو شتانەی لە پاڵ دیاردەکانی تردا، ئێمە نیگەران دەکا، کاریگەرییەکانی شەڕە بە سەر نووسیندا. ئەوەی کە بە گشتی، بە گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ غەریزەی خۆپاراستن و ترسی لە داهاتوو، بیرکردنەوە لە نووسین ببێ بە دیاردەیەکی غەریب.

 

 

هەرێمی کوردستان لە پاش ساڵانی ساڵ ئارامی و هێمنایەتی، بە تووش شەڕێکی قورسەوە بووە، شەڕێک کە هەموو تان و پۆ و رایەڵەکانی ژیانی لەوێ خستووەتە ژێر رکێف و سریمەی خۆیەوە. شەڕ کە دێت، ئەگەرچی لە سنوورەکاندا روودەدات و لەوێیە خوێنەکان دەڕێژێ و جەستەکان بریندار و شەکەت دەکا و رۆحەکان بە شێوەیەکی نگەتیڤی دەئاڵۆزکێنێ، بەڵام وەک بوونەوەرێکی نادیار لە شێوازی ئەنجامەکانیدا، خۆی بە هەموو کون و کەلەبەرێکدا دەکا و تۆزێکی غەریب بە سەر وڵاتدا دەپرژێنێ. شەڕ، بوونەوەرێکی هەزار سەری ترسناکە لە چەشنی ئەوانەی ناو چیرۆکە ئەفسانەییەکان.

یەکێک لەو شتانەی لە پاڵ دیاردەکانی تردا، ئێمە نیگەران دەکا، کاریگەرییەکانی شەڕە بە سەر نووسیندا. ئەوەی کە بە گشتی، بە گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ غەریزەی خۆپاراستن و ترسی لە داهاتوو، بیرکردنەوە لە نووسین ببێ بە دیاردەیەکی غەریب.

زۆرن لەو نووسەرانەی وا شەڕ بووە بە هەوێن و دنەدەرێکی گرنگی بەرهەمە نەمرەکانیان. بۆ وێنە نووسەری رووس تۆلستۆی (رۆمانی شەڕ و ئاشتی)، شۆلۆخۆف (رۆمانی دۆنی ئارام) و، سەرئەنجام همینگوای. کەواتە مرۆڤ دەکرێ لە هەرە نگەتیڤەکانیش لە شێوازی دەرکەوتە کلتوورییەلاندا دیاردەی نوێ و گرینگ بخوڵقێنێ. دەڵێن شۆلۆخوف کاتێک شەڕی ناوخۆیی لە رووسیا تەواو دەبێ، دەچێتەوە و بۆ ماڵەوە و لە ماڵ نایەتە دەرێ و پانزدە ساڵ خەریکی نووسینی رۆمانەکەی واتە دۆنی ئارام دەبێ.

هەرێمی کوردستان، شوێنێکی گرینگی نووسین و چاپەمەنی کوردییە. بەو هیوایەی شەڕ لانیکەم لە بەرهەم هێنانی ئەدەبی دا ببێ بە خێر!

سایتی قەڵەم    

 

 

گەڕان بۆ بابەت