ما 7660 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

یاسین برایم

چوار پێنج دانە قەیسیشی هەڵگرت و بە هەمان ترس و لەرز، خۆی گەیاندەوە سەر بان. لەوێ قەیسیەکانی کردە مەزەو قوتووەکەش دلۆپێکی تێنەهێشت. بەیانی زوو هەستاو، بێخوا حافیزی ماڵی پڵکی بەجێ هێشت.

 

 

 لەمێژ بوو نەهاتبووە ماڵی پڵکە تاقانەکەی. کە شەویش داهات جێگایان بۆ لەسەر بان ڕاخست. ئەویش بەدیار ئەستێرانەوە خەوی لێکەوت، نیوەی شەوێ تێنوو بوو،  ناچار وەک دزێک بە ترسەوە خۆی گەیاندە سەلاجەکەو قوتوویەکی بینی، خەنی بوو.

چوار پێنج دانە قەیسیشی هەڵگرت و بە هەمان ترس و لەرز، خۆی گەیاندەوە سەر بان.  لەوێ قەیسیەکانی کردە مەزەو قوتووەکەش دلۆپێکی تێنەهێشت. بەیانی زوو هەستاو، بێخوا حافیزی ماڵی پڵکی بەجێ هێشت. تا کاتژمێر دەونیو، چوار سکاڵا لە مێوانەکە کران:

ـ ئەرێ شەوی دی چ بەزم و رەزم بوو لە سەر بانی ئیوە، خەومان لێ نەکەوت!

 ـ وەلا هەر ئەومان مابوو، بەرووتی پیاسە لە سەر بان بکرێت!

ـ ئەو کێ بوو، شەوی دی بە جنێوەکانی هەموو ژنەکانی جیرانی بە سەر کردەوە!

 دوا سکالاش، مام باپیری بوو. بە پێکەنیەوە وتی:

 ـ ئەوە مێردە گەوادەکەت گوی دەخوا دەخوا، بەس بۆ جنێومان دەداتێ!

ئەویش بەو هەموو قسانە تووشی شۆک هات، بەلەز  مێردەکەی هەستاند و ئەم شتانەی پێووت.

ئەویش بە چاوی بە خەو، وەک شێت قیتبۆوەو خێرا بۆ سەلاجەکە چوو. زانی کەر لە کوێ کەوتووەو کوندە لە کوێ دڕاوە!

 وەکی بینی، میوانەکە قوتووەکەی نۆش کرد بوو.

لە خەمان بە دەنگی بەرز بانگی ژنەکەی کرد:

"جاریکی تر ئەو گەوادە نێتە ماڵێ ئێمە، کڵاوی خستۆتە سەرمان!"

                  

 

                           30 _ 5_ 2012  سۆران

گەڕان بۆ بابەت