ما 6376 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بێهودەیی و زانست
هەزار ساڵ بۆچوونی ئەرەستو لەمەڕ ئەوەی زەوی ناوەندی جیهانە، بەسەر روانگەی مرۆڤەکاندا زاڵ بوو و وەک زانست سەیری دەکرا. کاتێک سەردەمی رێنسانس هات و ئەم تیۆرە لە لایەن کۆپرنیکۆسەوە خرایە بەر گومان و سەلمێندرا کە زەوی ناوەندی جیهان نیە.
 
هەروەها سەلمێندراجیاوازییەک لە نێوان چلۆنایەتیی شتەکانی ژێر مانگ و بان مانگ دا نیە، روانگەیەکی تر سەبارەت بە کۆسمۆس (کەونارا) هاتەئاراوە کە تا هەنووکەیش باوە.
 
 
بەڵام مرۆڤ بە هەزار ساڵ لەگەڵ روانگەیەکی ناڕاست ژیا و وەک زانست لێی رووانی و، ئاسمانیش بە سەریدا نەڕووخا!
 
داخۆ ئەمە پێمان ناڵێ جاری وایە زانست بە پێچەوانەی روواڵەتەکەی، لەسەر ئاوێکی رەوان چێکراوە و سنووری لەگەڵ بێهودەیی هەیە؟ ئەوەیکە دەتوانین لەگەڵ کۆمەڵێک ئایدیای ناڕاست بژین بە بێ ئەوەی ژیان بەسەرماندا بڕووخێ؟
 
زانست جاری وایە خۆی لە قەرەی فەنتازیا دەدا. لەخۆوە نەبوو فیلسووفێکی وەک 'شیللەر' گوتی تەنیا شیعر دەتوانێ تەعبیر لە جیهان بکا، نەک زانست و فەلسەفە!
 
سایتی قەڵەم
٤ فێبرواری ٢٠١٨
Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت