ما 3086 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

حشمهت خوسرهوی

دوو حیزبی دهسهڵاتدار له جیاتی ئهوهی  پارلمان بکه ن به به رزترین مهرجهئیهت بۆ بهرێوهبردنی ههرێمی کوردستان، کەچی زۆربهی دهسهڵات و جومگه سهرهکییهکانی حکوومهتیان ههر له دهسهڵاتی بهرێوهبهری و دادوهری بگره تاکوو دهگاته دهسهڵاتی یاسا دانان له بهینی خۆیان دابهشکرد.

 

فاكتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستان و مۆدێلی چارهسهری (١)

 

حشمهت خوسرهوی، خوێندکاری ماستهر له بهشی زانسته سیاسییهکان له زانکۆی( لینشۆپینگ) -سوێد

پێشهکی

ئهم بابهته له کاتێکدا دهنووسرێت که سێ مانگ بهسهر شکستی کورد له شازدهی ئۆکتۆبردا تیدهپهرێت، شکستێک که نهتهنیا شکستی حوکمڕانی ههرێمی کوردستان بوو، بهڵکوو شکستی ههر تاکێکی کوردیش بوو. دهبێ ئهو راستیه تاڵه قهبووڵ بکهین که کورد له گهمهی سیاسی  و ئابوری ئهم جارهی لهگهڵ بهغدا دۆڕا. له روی ژئوپۆلتیکهوه تهواوی ئهو خاکه‌‌ی کوردستان که به خوێن  به دهستی هێنابوو له کیسی چوو. له لایهکی دیکهوه راسته ریفراندۆمێکی گرنگ و مێژوویی بۆ پرسی سهربهخۆیی بهرێوهچوو، بهڵام ئهو ریفراندۆمه نهک کوردی به سەربەخۆی نهگهیاند، بهڵکوو قهت نهبوو به بهڵگهیهک یان فاکتهرێکی سیاسی بۆ دانوستاندن له گهڵ ئهکتورەکانی ناوخۆیی، ههرێمی و نێودەوڵهتی.

ئێستاش پاش تێپهڕبوونی سێ مانگ به سهر شازدهی ئۆکتوبردا، ههر باس باسی خهیانهته. گوایه چهند کهسێک خهیانهتیان له خاک و نیشتمان کردوه ئهگهینا سوپای عێراق و حهشدی شهعبی نهیاندهوێرا پهلاماری کهرکووک بدهن. مهسهلەی خهیانهت و خهیانهتکاران دههێڵێنهوه بۆ داهاتوو، بهڵام لێرهدا چهند پرسیارێکی گرنگ دروست دهبێت. ئاخۆ کاتێک پهلاماری کهرکووک درا حکوومهتی ههرێم، سهرۆکایهتی ههرێم، پارلمانی کوردستان و تهنانهت وهزارهتی پێشمهرگه به دهستی کام له هێزه دهسهڵاتدارهکانی ههرێمی کوردستانهوه بوو؟

ئهگهر قهرار بێت له ههرێمی کوردستاندا کهسانێک خهیانهتیان به بهها نیشتمانییهکان کردبێت خۆ دهبی ئهو کارهبسپێرین به دادگایەکی مهدهنی و سەربهخۆ یان دادپهروهری بێ لایهن که نهك تهنیا لێکۆلینهوه له کهیسی شازدهی ئۆکتۆبر بکات، بهڵکوو دهسهڵاتی ئهوه شی ههبێ که لێکولینهوه له تێرور و رفراندنی دهیان کادر و پێشمهرگهی هێزەکانی رۆژههڵات و باکوور، هێرش بۆ سهر بنکهکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ساڵی ١٩٩٦، شهرێ ناوخۆ، ٣١ ئاب ، کوشتنی خهڵکی سڤیل  و تا دهگاته شازدهی ئوکتوبر بکات.

 پاشان ئایا له ههرێمی کوردستاندا دادگایەک ههیه که پێ بوترێت دادگای مهدهنی یان بێ لایهن که بتوانێ لێپرسینهوه لهو کهسانه بکات که گومانی ئهوه ههیه که خهیانهتیان به خاک و نیشتمان کردبێت؟

ئهوهی لێرهدا زۆرتر شیاوی ئاماژهپێکردنه، بایهخی خوێندنهوهی رووداوه سیاسی و ئابورییهکانی ههرێمێکه که زیاتر لهچارهکه سهدهیهکه له لایهن دوو حیزبی باڵادهست و کهڵاسیکهوه، بهڕێوه دهچێت. دوو حیزب که به هۆی دیفکتو(de facto) ی ڕاپهرینهکهی ساڵی ١٩٩١ و ئاواکردنی ههرێمی پاراستنی (Safe haven)   توانییان بهردی بناغهی حوکمڕانی خۆیان بنیات بنێن . ئهم جۆره حوکمڕانیهکه کۆپیهکهی له هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نیه،  پاش ئهو ههموو ساڵه قهت نه‌‌گۆڕدرا به حوکمڕانییهکی ئهقڵانی و حقوقی (Rational /legal authority)به قهوڵی ماکس وێبەر.

له راستیدا ئامانجی راستهقینهی ئهم بابهته له لایهك شرۆڤهکردنی فاکتهرهکانی کریسی سیاسی و ئابووری ههرێمه له روانگهێکی ره خنهگرانهوه و له لایهکی دیکهوه ههوڵدانێکه بۆ دۆزینهوهی مۆدێڵێک یان ئاڵتهرناتیڤێکی گونجاو بۆ چارهسهرکردنی کێشهکانی ههرێمی کوردستان.

ئهم لێکۆڵینهوه‌‌یه به دوای وهڵامدانهوهی ئهم پرسیارانهی خوارهوهیه؟

١.فاکتهره سهرهکییهکانی کریسی سیاسی و ئابووری له ههرێمی کوردستاندا کامانهن؟

٢.  ئاخۆ چ جۆره مۆدێڵێکی حوکـمڕانی دهتوانێ بۆ قوناخی ئێستای ههرێمی کوردستان شیاوتر بێت؟

پێویسته بگوترێ، شێوازی ئهم لێکۆلینهوهیه، شیکاری یا تهحلیلی یه و بۆ کۆکردنهوهی زانیارییهکان پشت بهستراوه به کتێبی چاپکراو و ئێنترنێت. له روی مێتۆدۆلۆژییهوه پهێرهوی له شێوازی ئانالیزی تکست (Text analysis)، دهکات.

بۆ وهڵامدانهوه بهو پرسیارانهی سهرهوه ئهم لێکوڵینهوهیه به سهر سێ بهشی سهرهکیدا پۆلێنبهندی دهکرێت:

بهشی یهکەم: رووداو و فاکتهرهکانی کریسی سیاسی

بهشی دووههم: فاکتهره کانی کریسی ئابووریی

بهشی سێههم: مۆدێڵی چارهسهری (سیستمی سکاندیناڤی به نموونه)

بهشی یهکەم: رووداو و فاکتهرهکانی  کریسی سیاسی

ساڵی ١٩٩٠/١٩٩١ به هۆی داگیرکردنی کوهیت له لایهن رژێمی سهددام حوسهین و  کشانهوهی هێزهکانی ئهو رژێمه  له باشووری کوردستان و سهپاندنی ئمیبارگۆی ئابووری نهتهوهیەگرتووهکان به سهر دهوڵهتی ئهو کاتی عێراقدا، کورد بوو به خاوهنی (De Facto) که ئه نجامهکهی بریتی بوو له  پێکهێنانی ههرێمیکی ئوتونومی سهربهخۆ بۆ کوردهکانی باشوور.

شیاوی باسه، کورد بۆ جاری یهکهم  له دکۆمنتێکی نێودهوڵهتیدا  ئێترافی پێکرا و ناوچهی دژهفڕێن یان ههرێمی پاراستن له لایهن هاوپهیماننه‌‌وه هاته دامهزراندن. دهسهڵاته زلهێزهکانی ئهو کات زۆر به باشی  له نیگرانیهکانی وڵاتانی جیرانی باشووری کوردستان تێگهیشتبوون و ئامادهش نهبوون له سهر پرسی کورد لهو بهشه، بهرژهوهندییه ئابووری و ستراتیژییهکانی خۆیان بخهنه مهترسیهوه. ههر بۆیه ئوتونومییان وهکوو باشترین ئهڵتهرناتیڤ بۆ ئهو قوناخهی باشوور کوردستان له بژاردهی دهوڵهتیان پێ باشتر بوو.

باکگراوندی ههڵبژاردن له ههرێمی کوردستاندا

رێکهوتی ١٦ مهی ١٩٩٢ بۆ جاری یهکم  ههڵبژاردن  وهکوو یهکهمین قۆناخی دێمۆکراتیزهکردن یان  تێپهڕبوون بهرهو دێمۆکراسی (Transitions to democracy) له باشووری کوردستان دهستیپێکرد. بۆ چوونه نێو پارلمان سیستمی تێپهڕاندنی ههوت دهرسهدییان واته( Seven percent barrier ) پهیڕهو کرد.[1] ئهم کاره وایکرد که  حیزبه بچووکهکان چانسی ئهوهیان نهبێت که له سهر کورسیهکانی پارلمان کێبرکی بکهن بۆ وارد بوونیان به پارلمان . ههر ئهو کات نیشانهکانی شهڕی دهسهڵات و بردنهوهی زۆرترین کورسی پارلمان له نێوان یهکیتی نیشتمانی کوردستان به سهرپهرهستی (جهڵال تاڵهبانی) و پارتی دێموکراتی کوردستان به سهرۆکایهتی (مهسعود بارزانی) دهستیپێکرد. وا دیاره  ههر ئهو دهمیچ فوکوسی زۆرتر له سهر دهمووچاوی سهرکرده کاریزماتیکیهکانی یهکیهتی و پارتی بووه تاکوو حیزب وهکوو نیهادێک که له سهر(principle of modern politics)ە واته پەرهنسیپه مۆدێڕنهکان سیاسی، ئورگانیزه کرابێت .

مهسعود بارزانی به درووشمی" ئوتونومی بۆ کوردستان و دێموکراسی بۆ عێراق"  بانگهشهی ههڵبژاردنی دهستپێکرد . تاڵهبانهنیش به" درووشمی " ئونونومی بۆ کوردستان له چوارچێوهی عێراقێکی فیدراڵیدا، هاته نێو مهیدانی کێبڕکی سیاسی  بۆ بهدهسهێنانی کورسیهکانی پارلمان.

به پێ قسهی چاودێرانی بیانی یهکهمین ههڵبژاردنی پارلمانی کوردستان ئازاد و دادپهروهرانه بووە.  پارتی ٤٥ له سهدی دهنگهکانی به دهستهێنا و  ده‌‌دهستهێناو له بهرانبهریشدا یهکیتی ٤٣،٦ له سهدی دهنگهکانی بهنهسیب بوو.[2]

پێویسته بگوترێ دوو حیزبه دهسهڵاتدارهکهی  ههرێم له سهر بنهمای رێکهوتن یان (consensus principle  (، مارشی حوکمکردنیان له ههرێمی کوردستان لێدا. تاکوو ئێستاش ئهو جۆره دابهشکردنه له دهسهڵات له روانگهی هاووڵاتیانی ههرێمی کوردستانهوه به سیستمی فیفتی-فیفتی، به ناوبانگه.

دامهزاندنی حکوومهتی ههرێمی کوردستان(KRG)(Kurdistan Regional Government)

 حکوومهتی  ههرێمی کوردستان له ساڵی ١٩٩٢  له لایهن ئهنجوومهنی نیشتمانی کوردستانهوه، دامهزرا. ههروهها به یهکهمین پهرلمانی ههڵبژێردراو حیساب دهکرێت دوای دامهزراندنی ناوچهی دژهفڕین بۆ پاراستنی ههرێمی کوردستان له بهرانبهر توندوتیژییهکانی ڕێژیمی سهددام حوسهین له ساڵی١ ١٩٩دا.[3]

 له بواری دابهشکردنی دهسهڵات یان (Share of power) تهواوی پۆستهکلیدییهکان له نێوان دوو حیزبهکهدا ، دابهشکرا. بۆ وێنه ئهگهر سهرۆکی پارلمان یهکیتی بوایا ئهوه جێگرهکهی دهبوایه پارتی بێت. دواتریش ئهگهر سهرۆک وهزیران سهر به پارتی بوایه ئهوه جێگرهکهی حهتمهن دهبوایه یهکیتی بێت.

ئێستا پاش تێپهڕبوونی٢٥ ساڵ به سهر ئومری حکوومهتی ههرێمی کوردستاندا، کهچی حکوومهتی ههرێم به ئهقلیهتی بنهماڵهیی بهڕێوه دهچێت. وەکوو بهڵگهش دهبینین که مادام سهرۆک وهزیران برازای مهسعوود بارزانیه ئهوه دهبێ حهتمهن قوباد تاڵهبانیش بکرێت به جێگری سهرۆک وەزیران.

دوو حیزبی دهسهڵاتدار له جیاتی ئهوهی  پارلمان بکه ن به به رزترین مهرجهئیهت بۆ بهرێوهبردنی ههرێمی کوردستان کەچی  زۆربهی دهسهڵات و جومگه سهرهکییهکانی حکوومهتیان ههر له دهسهڵاتی بهرێوهبهری و دادوهری بگره تاکوو دهگاته دهسهڵاتی یاسا دانان،له بهینی خۆیان دابهشکردوه.

دابهشکردنی پۆسته کلیدییهکانی بهرێوهبهری له ههرێمی کوردستاندا له نێوان دوو حیزبی سونهتی و کهڵاسیک نهک نیشانهی متمانهی سیاسی له بهینی ئهواندا نهبووه، بهڵکوو بۆ پهراوێزخستنی یهکتر و دهستگرتن به سهر سهرچاوهئابوورییهکانی ههرێمدا، ستارتی شهڕی نێوخۆییان لێدا. ههر دووک حیزبی خاوهن دهسهڵات بۆ له نێوبردنی یهکتر کهڵکیان له ههموو جۆره کاناڵێک و تهنانهت داگیرگهرانی کوردستانیش وهرگرت.

له مانگی ئهپریلی ١٩٩٥ به سهرپهرهستی ئهمریکا  یهکیتی و پارتی له سهر مێزی دیالۆگ بۆ چارهسهرکردنی کێشهکانی نێوانیان کۆبوونهوه، بهڵام پاش ماوهیهکی کورت دیسان شهڕ و تێكهڵچوون له نێوانیاندا، دهستیپێکرد. ئهم جارهیان کار گهیشته شوێنیک که بارزانی له ئاگوستی ١٩٩٦ داوای له رژێمی سهددام کرد که فریای بکهوێت بۆ ئهوهی هێزهکانی تاڵهبانی که له لایهن ئێرانهوه پاڵپشتی دهکران، له ههولێر و شوێنهکانی دیکه دهر بکات. ئهم رۆژه له مێژووی باشووری کوردستاندا و به تایبه تی له ههرێمی سهوز به ٣١ ئابناوبانگی دهرکردوه.

پاش چوار ساڵ له مانگی سپتامبری ١٩٩٨ دیسان به نێوهندگێری ئهمریکا ههر دوو حیزبهکه له واشنتون کۆبوونهوه. له و کۆبونهوهیهدا بڕیار درا که کێشهکانی نێوانیان به رێگای دیالۆگ و ئاشتیخوازانه چاره سهر بکهن و ههروهها پابهند بوونی خۆشیان بۆ عێراقێکی یهکگرتوو و یهکپارچه دووپاتکردوه‌.

گهرچی شهڕی ناوخۆ به شێوهی پراکتیکی کۆتایی هات، بهڵام باشووری کوردستان ههروهکوو پێشوو دابهشکرا به سهر زۆنی سهوز( سلێمانی) و زۆنی زهرد(ههولێر).

رهوڵی هێزی چهکدار له شهڕی ناوخۆدا:

(هاوڕی حهسهن حهمه) مامۆستای زانکۆ له بهشی زانسته سیاسیهکان له سلێمانی بهم جۆره باس له دیاردهی هێزی چهکدار لە  باشووری کوردستاندا، دهکات:

" نهبوونی سوپایهیکی یهکگرتوویی نیشتمانی له ههرێمی کوردستاندا بووه به فاکتهرێکی مهترسیدار بۆ داهاتووی ئهم ههرێمه.  ئهو هێزه دهسهڵاتدارانهی که کونتروڵیان ههیه به سهر هێزه ئهمنیهکاندا، دیمۆکراسیان لاواز کردووه  و  بۆ مانهوهی خۆیان له سهر کورسی دهسهڵات، ئهو هێزانه به کاردههێنن".‌‌[4]

سهبارهت به کهماسییهکانی حوکمکردن له باشووری کوردستان ( ئیدریس ئهحمهدی) مامۆستا ی زانکۆ له بهشی زانسته سیاسهکان له زانکۆی ستوکهوڵم پێ وایه که کوردستانی عێراق به شێوهێکی پراکتیکی له نێوان یهکیتی نیشتمانی و پارتی دێموکرات  دابهشکراوه و به باوهڕی ناوبراو ئهمه کێشهیهکی گهورهیه ههم له بواری سیاسیدا و ههمیچ له بواری ئهدمئنستراشۆن یان ئیداریهوه. ئهحمهدی ههروهها باس لهوه دهکات که پارته دهسهڵاتدارهکان  نهیانتوانیوه ئورگانهکانی خۆیان به تایبهتی هێزهچهکدارهکان یهکبخهن و ئهمهش وا دهکات که وهزاراهتی پێشمهرگهنهتوانێ به گوێرهی پێویست  سهرپهرهستی شهڕی دژی داعش بکات.‌[5]

گهڕانهوهبۆ بهغداد پاش ١٠ ساڵ تێپهڕبوون به سهر دیوفکتۆی سالی ١٩٩١

 جێگای باسه که ساڵی ٢٠٠٣ دوای روخانی رژێمی سهددام، رێبهرانی دوو هێزهدهسهڵاتدارهکهی باشووری کوردستان واته تاڵهبانی و بارزانی بڕیاریاندا که بگهرێنهوه بهغدا.  پاش گهڕانهوه بۆ بهغدا  ئهنجوومهنێکی ٢٥ کهسی به شێوهی کاتی  بۆ بهڕێوهبردنی عێراق دامهزرا که به حکوومهتی ئینتقاڵی هاته ناساندن. تاڵهبانی و بارزانی و سێ سهرکردهی سهربهخۆی دیکهی کورد  بوون به ئهندامی حکوومهتی ئینتقاڵی.

شیاوی باسه که  له کاتی دابهشکردنی پۆستی وهزارهتهکان له بهغدا دیسان یهکیتی و پارتی وهکوو بهزمهکهی ههرێمی کوردستان ، پۆستهکانی به شی کوردیان له بهغدا  له نێو خۆیاندا ، دابهشکرد. بۆ وێنهپۆستی وهزارهتی دهرهوهی عێراق درا به (هۆشیار زێباری) وهکوو  خاڵی بارزانی. له بهرانبهردا یهکیتیش بهشی خۆی له کێکه‌‌که ی بهرکهوت ئهویش به دیاریکردنی (بهرههم ساڵهح) یهکێک له نزیکترین کهسهکانی تاڵهبانی بۆ جێگری سهرۆک وهزیرانی عێراق له مانگی شهشی ٢٠٠٤ و بهم جۆره حکوومهتی ئینتقاڵی عێراق دهست به کار بوو.[6]

جێگای باسه که حکوومهتی ئهو کاتی عێراق له چوارچێوهی  یاسای بهێوهبهری کاتیدا (Transitional Adminstrative Law)کارهکانی خۆی دهستپێکرد و سیاسهتمهدارانی کوردیش بۆ جاری یهکهم له مێژوودا له پاڵ سیاسهتمهدرانی عهرهبی ڕاپهراندنی کاروبارهکانی عێراقیان به شێوهی کاتی گرته ئهستۆ. بهپێ ئهو یاسا کاتیه بڕیاردرا که حکوومهتی ههرێمی کوردستان وهکوو پێشوو دڕێژه به حوکـمکردنی خۆی بدات، بهڵام  نوێنهرانی کوردی باشوور لهوهدا سهرکهوتوو نهبوون که کهیسی کهرکووک وهکوو گهورهترین کارتی وتووێژ  بخهنه دهستی خۆیان.

یاسای بهرێوهبهری کاتی یان ئینتقاڵی ئێترافی به حکوومهتی ههرێمی کوردستان کرد ،بهڵام بهو مهرجهی پرسی سیاسهتی دهرهوه، ئاسایشی نەتەوەیی، بووجه و کونتروڵی سهرچاوه سروشتیه کان له ژێر دهسهڵاتی حکوومهتی بهغدا بێت. کوردهکانیش له گهڵ بهغدا رێککهوتن که مهسهڵهی پولیس، پێشمهرگه و ئاسایشی نێوخۆی ههرێم له لایهن حکوومهتی ههرێمهوه بهڕێوه بچێت.

له کۆتاییهکانی ساڵی ٢٠٠٤ دا یهکیتی و پارتی  به مهبهستی بهشداری کردن له سێ ههلبژاردنهکهی ساڵی ٢٠٠٥ له عێراقدا له ژێر ناوی "هاوپهیمانیهتی کوردستان" خۆیان رێکخست.  ئهوهبوو له ههڵبژاردنی نوێنهران بۆ پارلمانی عێراق توانییان به هۆی بایکوتی ههڵبژاردن له لایهن سونیهکانی عێراقهوه ، ٢٦ له سهدی دهنگهکانیان به دهستبهێنن. بهم جۆره هاوپهیمانیهتی کوردستان توانی ٧٥ کورسی له کۆی ٢٧٥ کورسی مهجلیسی نیشتمانی عێراق به دهستبهێنێ. [7]

جێگای باسه بهرهی یهکگرتووی شیعهش توانی به پشتیوانی کورد ببێته زۆرینه له مهجلیسدا و بهم جۆره حکوومهتیان پێکهێنا و بۆ جاری یهکم له مێژووی عێراقدا کوردێک بوو به سهرۆک کۆماری عێراق که جهڵال تاڵهبانی بوو. پاشان هوشیار زیباریش وهکوو وهزیری دهرهوهدهست نیشان کرا.

له بهرانبهردا، مهسعوود بارزانی وای به باش زانی که ههژموونی دهسهڵاتی سیاسی خۆی و حیزبهکهی له ههرێمی کوردستاندا زیاد بکات و ههر بۆیه له لایهن پارلمانی کوردستانهوه وهکوو سهرۆکی ههرێم ههڵبژێردرا. ئا لێرهدا دیسان  دوو حیزبهکه  وا رێککهوتن که یهکیتی کاروباری کورد له بهغدا بگرێته ئهستۆی خۆی و پارتیچ کاروبارهکانی ههرێمی کوردستان بهرێوهبهرێت.

له مانگی مهی ٢٠٠٦  دوو حیزبهکه له سهر ئهوه رێککهوتن که (نیچێرڤان بارزانی) برازای مهسعوود بارزانی ببێت به سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان. ههرچهند ئهوان هاوپهیمانی یهکتر بوون و جومگه سهرهکییهکانی دهسهڵاتیان له نێو خۆیاندا دابهش کردبوو ،بهڵام بهو حاڵهش ههر هێشتا باوهڕیان به یهکتر نهبوو. بۆ وێنه له جیاتی پێشخستنی سیستمێکی دیمۆکراتیک، یهکسان و گشتگیر که ههموو هاووڵاتیک تێدا بهشدار بێت، که چێ پۆستهکانیان له نێو بنهماڵهکانی بارزانی و تاڵهبانیدا دابهشکردووه. له ههولێر و دهۆک قسهی ئهوهڵ و ئاخر تاکوو ئێستاش بنهماڵهێی بارزانی دهیکهن و له سلێمانی بنهماڵهی تاڵهبانی زۆربهی پۆستهکانیان له بهین خۆیان دابهش کردوون. بهقهوڵی نووسهری سوێدی (ئینگمار کاڵسوون) ههرێمی کوردستان وهکوو شیرکهتێکی بنهماڵهیی یان (Familjföretag) لێهاتووه که ئهو دوو بنهماڵهیه له ماوهیهکی زۆر خێرادا بوون به خاوهنی بەخت و ئهقباڵێکی ئیجگار زۆر.[8] ڕهنگه ئهو قسهیهی ئینگمار لهو بارهوه زۆرتر جێگای باوهڕ بێت کاتێک له ههرێمێکدا زۆربهی جومگه گرنگ و سهرهکییهکانی سیستمی سیاسی له دهستی ئهندامانی دوو بنهماڵهدا قورخ کراون. بۆ وێنه  کاتی خۆی مهسعوود بارزانی کرا به سهرۆکی ههرێم،  و نیچێرڤان بارزانی  برازاشی بوو به سهرۆک وهزیران و کوڕه٣٥ ساڵهکهشی واته (مهسرور بارزانی) کرا به سهرۆکی ئاسایشی ههرێم و پاشان راوێژکاری  ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی کوردستان. له م لاشهوه یهکێک له کوڕهکانی تاڵهبانی کرا به بهرپرسی دهزگای ئاسایشی یهکیتی و کوڕهی دیکهشی بوو به نوێنهری حکوومهتی ههرێمی کوردستان له واشنتۆن. پاشان برازهکهشی واته (لاهور شێخ جهنگی )کرا به بهرپرسی ئاژانسی پاراستنی ههرێمی کوردستان. ئهم دوو بنهماڵهیه بهوهشهوه رانهوهستاون و تهنانهت زۆربهی خزم و کهسوکارهکانیان توانیویانه زۆر بهشی گرنگی ههرێمی کوردستان وهکوو بهشهکانی تێکنولوژی پهێوهندی و بیناسازی له دهستی خۆیاندا، مۆنوپۆڵ بکهن.[9]

ئینگمار کاڵسوونی سوێدی  دهسهڵاتی بهرێوهبهریی  ههر ێمی کوردستان له گهڵ سیستمی حزبی بهئسدا بهراورد دهکات و دهڵێت:

“Både partierna kan sägas vara modellerade på Baathpartiet där ett litet kotteri av beslutfattare styrde ett nätverk baserat på patron-klientprincipen .[10]

ناوبراو مهبهستی ئهوهیه که مۆدێڵی ههردووک حیزبهکه له هی حیزبی بهئس دهچێت که تێدا گروپ یان دهستهیەکی بچووك و بریاڕ به دهست  توانیویانه له سهر بنهمای " مشتهری ـ مشتهری" تۆڕ یان شهبهکهێک بۆ خۆیان دامهزرێنن.ناوبراو ههروهها ڕهخنه له سیستمی دادوهری ههرێمی کوردستان دهگرێت و ئهو دهزگایه به دهزگایهکی بێ سهرو بهره یا بێ نهزم  پێناسه دهکات. مهبهستی ناوبراو ئهوهیه که دهسهڵاتی دادوهری ههرێم دابهش بووه به سهر پێنج  سیستمدا واته، دادگاکانی ئاسایی، دادگاکانی ئاسایشی دهوڵهتی ، دادگای نیزامی و ههروهها ههردووک حیزبهکهش خاوهنی دادگای تایبهت به خۆیانن.[11]

له لایهیکی دیکهوه باس لهوه دهکرێت که ههردووک حیزبه دهسهڵاتدارهکهی ههرێم وایان کردوه که ئهنجوومهنه مهدهنی  یا ناحکوومیهکان نهتوانن ببن به چاودێر(Watchdog) به سهر کاروبارهکانی حکوومهتدا  .به پێ به ڵگه کان حیزبهکانی فهرمانڕهوا زۆربهی سهرچاوه داراییهکانی ههڕێمیان له دهستی خۆیان ، بنهماڵهکانیان و خزم و کهسهکانیان مۆنوپۆڵ کردوه . ههر بۆیه ئینگمار پێ وایه: :

” KRG blev därför inte något demokratiskt mönstersamhälle”.[12]

واته له بهر ئهوه بوو که حکوومهتی ههرێمی کوردستان  قهت نهبوو به نموونهی کۆمهڵگایەکی دێمۆکراتیک.

سهرههڵدانی بزووتنهوهی گۆڕان و کاریگهرییهکانی له سهر حوکـمڕانی ههرێمی کوردستاندا

ساڵی ٢٠٠٩ به هۆکاری گهندهڵی و بێ باوهڕی بهرانبهر به حوکـمڕانی دوو حیزبه دهسهڵاتدارهکهی ههرێم ، نهفهسێکی تازه هاته نێو ژیانی سیاسی باشووری کوردستان که دواتر به بزووتنهوهی گۆڕان ناوبانگی دهرکرد. بزوتنهوهکه له لایهن (نهوشیروان مستهفا)وه دامهزرا که بۆ خۆی پێشتر یه کێک له کهسه دیارهکانی یهکیتی بوو.

هاوڕی حهسهن حهمه مامۆستای زانکۆ له به شێ زانسته سیاسیهکان له سڵیمانی پێ وایه که دامهرزاندنی بزووتنهوهی گۆڕان و گرنگترین پهیام و پرۆژهێ چاکسازی نهوشیروان مستهفا بریتی بووه له ههوڵدان بۆ پێشگرتن به گهندهڵی له سیستمی حوکمڕانی ههرێمی کوردستاندا و له جێگاکهی یاسا باڵا دهست بێت[13].  ههر بۆیه بزووتنهوهی گۆڕان له ههڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بهشداریکرد و توانی ٢٤ کورسی له پارلمانی کوردستان به دهست بهێنێت. دیسان له ههڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ توانی پۆستی سهرۆکی پارلمان به دهست بخات و ( یوسف محهمهد ) وهکوو سهرۆکی پارلمانی کوردستان دیاریکرا. ناوبراو له ماوهی که متر له دوو ساڵ ههولێکی زۆریدا بۆ به دامهزراوهکردنی (Institutionalization)پارلمانی کوردستان و دهربازکردنی پارلمان له بازنه ی حیزبایهتی و بنهماڵهگهرایی .بهشێک له ههوڵهکانی یوسف محهمهد بۆ به دامهزراوهکردنی پارلمانی کوردستان بریتی بوون له :

         دهستبردن بۆ خهتی سوور  واته لابردنی سیستمی سهرۆکایهتی ههرێم و و گهڕاندنهوهی دهسهڵاتی تهواو بۆ پارلمانی کوردستان. جیگای باسه که ئهم کاره بووه هۆکارێک که حیزبی دهسهڵاتدار واته پارتی دێمکراتی کوردستان دهرگای پارلمانی به روی ناوبراودا داخست  و تاکوو ئێستا پارلمانی کوردستان بێ سهرۆکه.

         دروست کردنی کۆمسیۆنی ههڵبژاردن له ههرێمی کوردستاندا .

         دروست کردنی سندوقی داهاتی نهوتی و گازییهکان له ههرێمی کوردستاندا.

         ناساندنی ههڵهبجه وهکوو پایتهختی ئاشتی.

         پهسهندکردنی ناردنی هێزی پێشمهرگه بۆ کۆبانی.

دهبێ بگوترێت ، پارتی وهکوو دهسهڵاتداری زۆنی زهرد به تهنیا پێشی به سهرۆکی پارلمانی کوردستان نهگرت که نهیهت بۆ ههولێر، بهڵکوو  ئهو پارته له تۆڵهی ئهوهیکه بزووتنهوهی گۆڕان خوازیاری  ئهوه بوون که  مهسعوود بارزانی دهست لهکار بکێشیتهوه ، له مانگی ئوکتوبری ٢٠١٥ و له گرمهی شهڕی دژی داعش، وهزیری پێشمهرگهو وهزیرهکانی دیکهی گۆڕانیان ناردهوه بۆ ماڵهوه. له جێگهی ئهو وهزیرانه کهسانێکی  وه فادار به مهسعوود بارزانی دانران.

ئیدریسی ئهحمهدی ههر وهکوو ئینگمار کاڵسوونی سوێدی پێ وایه که پارتی و یهکیتی زۆرتر وهکوو شرکهتێکی بنهماڵهیی دێنه بهر چاوو تاکوو دوو پارتی سیاسی و دێموکراتیک. ناوبراویش پێ وایه که دامهرزاندنی بزووتنهوهی گۆڕان دهرئهنجامی ئهو بێ باوهڕی و نائومێدیییه که له لای هاووڵاتی بهرانبهر به دهسهڵاتدارن دروست بووه.[14]

 له راستیدا بزووتنهوهی گۆڕان دهورێکی گرنگی بینوه له ههوڵدان بۆ چاکسازیی و به دامهزراوهکردنی سیستمی سیاسی ههرێمی کوردستان که دهکرێ پێ بگوترێت (  (Watchdog  واته  فۆنکشۆنی چاودێری به سهر کارهکانی حکوومهتی ههرێمدا.

دووههم : فاکتهری ئابووری و پرسی ریفراندۆم

 (گۆرهن هایدن) پێ وایه که شهرئیهتی حوکـمڕانی کاتێک دروست دهبێت که هاووڵاتیان ههست به خۆشبژێوی بکهن. ههر بۆیه ناوبراو لهو باوهڕهدایه که سهرچاوهی شهرئیهتی حوکمڕانی یان دهسهڵاتی ههر سیستمێکی سیاسی له رێگای شهرئیهتی ئابورییهوه دروست دهبێت. لای هایدن سهرچاوهی ئابووری بریتی یه له ویژدانی مرۆڤ. کهواته باشترین فاکته‌‌ری شهرئیهتی حوکمڕانی ههر حکوومهتێک پهێوهندی ههیه به ئاستی خوهشبژێوی هاووڵاتی له بواری ئابووریدا. ههر ئهم فاکتهرهشه که شهرئیهت دهبهخشێت به دهسهڵاتێکی سیاسی و هاوولاتی متمانهی پێ دهکات و دهیپارێزێت.

له لایهکی دیکهوه به گوتهی گروپی کرسی نێودهوڵهتی (International Crisis Group) نزیک به ١٢٠٠ کۆمپانیای تورکیه له ههرێمی کوردستاندا خهریکی سهرمایهگوزاریین.[15]

ههر چهند رۆژێک پاش بهرێوهچوونی ریفراندۆم حکوومهتی حهیدهر عیبادی بڕیاریدا که ئاسمانی گهشته نێودهوڵهتیهکان به روی ههرێمدا دابخات. ههروهها بڕیاردرا که به ههر قیمهتێک بووه دهست بگرن به سهر شادهمارهکانی ههرێمی کوردستاندا که مهبهستیان کێڵگهنهوتییهکانی کهرکووک بوو. حکوومهتی ههرێمی کوردستان بهر له رووداوهکانی ریفراندۆم و کهرکووک رۆژانه نزیکهی ٦٠٠٠٠٠ بهرمیلی نهوتی له رێگای بهندهری جیهانی تورکیهوه ڕهوانهی دهرهوهی وڵات دهکرد بێ ئهوهی داتایهکی جێگای باوهڕ له بهردهستدا بێت که بزانرێت داهاتی نهوتی کوردستان چهنده بووه یان داهات و خهرجییهکان چی بوون؟

رهنگه سهرۆکی ههرێمی کوردستان و راوێژکارهکانی و تهنانهت حکوومهتی نیچێرڤان بارزانی و قوباد تاڵهبانی له کاتی بهرێوهبردنی پرسی ریفراندۆمدا قهت بیریان لهوه نهکردبێتهوه که نهوت به گهورهترین کۆڵهکهی ئابووریی ههرێم دێته ئهژماردن و ئهگهر  تورکیه یان دهوڵهتی عێراق  تاقه لوله نهوتهکه دابخهن چی روو دهدات؟

ئهمه له کاتێکدایه که ههشتا بۆ نهود له سهدی کهلوپهل و شتومهکی بازارهکانی ههرێمی کوردستان له دهرهوهی ههرێمهوه هاوردهدهکرێت.دهسهڵاتدارانی ههرێمی کوردستان کاتێک  بانگهشهیان بۆ ریفراندۆم دهکرد دهبوایه بیزانیبا که ههرێم تهنیا فوکوسی له سهر نهوته که به پێچهوانهی دهستووری عێراق ههناردهی تورکیهو ئێران دهکرێت. ئهوان  دهبوایه لهوهتێگهیشتبان که ئابووری ههرێم پشتی به کشتوکاڵ نهبهستووه ،بهڵکوو پشتی بهو لووله نهوته بهستووه که له ٢٠٠٧ وه ههناردهی دهرهوه دهکرێت  که چی ههر  ئهو کاتیش توانای جێبهجێکردنی قهوڵ و بهڵێنهکانی خۆیان به رانبهر به هاووڵاتی نهبوون. ئهمهش بۆ خۆی بهڵگه یه که لهوه  دهچی حوكمڕانهکانی ههرێم خاوهنی پلانی ستراتیژی و ناوهندێکی توێژینهوهی ئابووریی نهبن ئهگهینا چۆن دهبێ ههرێمێک تهنیا له بهر ئهنجام دانی ریفراندومێک ههموو دهرگا و کاناڵهئابوورییهکانی بهسهردا قفڵ بکرێت؟

سهبارهت به ریفراندۆمی ههرێمی کوردستان بۆ سهربهخۆیی ههم مهسعوود بارزانی وهکوو سهرۆکێک که ماوه یاساییهکهی بهسهر چوبوو و ههمیش راوێژکارهکانی سێ ههڵهی کوشندهیان ئهنجامدا. ههڵهی یهکم له رووی هاوپهیمانیهتی نێودهوڵهتیهوه ئهوه بوو که راوێژکارهکانی بارزانی وایان بۆ ناوبراو شرۆڤه کردبوو که ئهمریکای ترامپ ئهم جارهیان به پێچهوانهی جارهکانی دیکه له نێوان بژاردهی کۆماری ئیسلامی ئیران (وهکوو شوێندارنهرترین ئهکتۆر له به‌‌غدا) و ههرێمی کوردستان، ههرێم ههڵدهبژێرن. ئاخۆ راوێژکارهکانی بارزانی قهت بیریان لهوه کردبووه که له دیدی سیاسهتی واقعبینانهوه (Real politic)وه ئهمریکا نهك پشتی ههرێمی کوردستان ناگرێت، بهڵکوو ئهمریکا ئهوهنده گهوج نیه که گۆڕانکاری له سنووردا، پهسهند بکات یان پهیوهندی نێوان دهوڵهتی ئهمریکا و دهوڵهتی عێراق له سهر پرسی ههرێمێکی پر له کێشه ، تێکبدات. یان له سهر کورد شهڕی تاران بکات. واته دهوڵهتان له گهڵ یهکتردا قازانج و بهرژهوهندی هاوبهش و ئستراتیژییان ههیه و ههر جۆره پهێوهندێکی ئستراتیژییان   له سهر بنهمای ریهل پۆلتیک  یان ژئوئستراتیژی بناغهکهی دامهزراوه.

ههڵهی دووههم  ئهوه بوو که ترافیکی دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و ههولێر له سهر مهسهڵهی شهڕی داعش وا یان له دهسهڵاتدارانی ههرێم و به تایبهتی بارزانی کرد که حیساب بۆ کهس نهکهن  و بهم جۆره له دهرفهتی داعش و ریفراندۆم کهڵکیان وهرگرت بۆ دریژکردنهوهی ماوهی دهسهڵاتهکهیان و له بیربردنی پرسی گهندهڵی لای هاووڵاتیانی ههرێم و به تایبهتی بزووتنهوهی گۆڕان وهکوو ههڵگری فایلی ریفۆرم یان چاکسازی له ههرێمدا.

ههڵهی سێهم ئهوه بوو که بارزانی و راوێژکارهکانی له کاتێکدا خۆیان دا له قهرهی ریفراندۆم که پرسی گهندهڵی له ههموو بوارهکاندا ببوو به قسهی یهکهمی هاووڵاتی. دهسهڵاتداران و ئهکتورهکانی ریفراندۆم له بیریان نهمابوو که کاتی خۆی چۆن پشتیان کرده پاکێجی چاکسازیی که له لایهن ئۆپزسیونی ههرێمهوه به سهرپهرهستی گۆڕان پێشکهشی کابینهی ههوتهم کرا.

 



[1] Karlsson, Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia:2017:148

[2] Karlsson, Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia: 2017:148–149

[4] Jansson P: Världspolitikens Dagsfrågor- Efter IS: Splittras Irak? 2017:23

[5] Ahmedi E: Världspolitiken Dagsfrågor-Öppning för kurderna: Nyckelroll i kriget mot IS: 2015:14

 

[6] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia: 2017:154

[7] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen-Kurdernas historia: 2017:153

[8] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- kurdernas historia: 2017:156

[9] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:157

[10] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:157

[11] Karlsson Ingmar. Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia.2017:157

[12] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:157

[13] Jansson P: Världspolitikens Dagsfrågor- Efter IS: Splittras Irak? 2017:23-24

[14] Ahmedi, Edris: Världspolitikens Dagsfrågor- Öppning för kurderna: Nyckelroll i kriget mot IS.2015:15

[15] Karlsson Ingmar: Inga vänner utom bergen- Kurdernas historia. 2017:173
Bilderesultat for konkurranse kunst

گەڕان بۆ بابەت