ما 2087 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوچاکێک کە لەوێوە تێدەپەڕی، ئەم دیمەنەی بینی. ئەوسا ویستی بزانێ کێشەی گۆزەگەرەکە چییە. کاتێک پیاوچاکەکە لە گۆزەگەرەکەی ژنەفت کێشەکە چییە، پێی گوت: "کەرەکەت ببەوە هەمان شوێن کە هەموو رۆژێ دەیبەستیتەوە. وا بنوێنە کە خەریکی بەستنەوەی بە گوریسێکی خەیاڵیت. بەڵێنت پێدەدەم ناڕوات." 

 

کەری خووگرتوو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لە گوندێکی بچووکدا گۆزەگەرێک دەژیا. کەرێکی هەبوو. کەرەکە دەبا هەموو رۆژێ خاک لە مەزراوە بۆ خانووەکە راگوێزێ. لەبەر ئەوەیکە مەزراکە زۆر دوور بوو، گۆزەگەرەکە دەبا لە ناوەراستی رێگا لە ژێر درەختێکدا بحەسێتەوە، لە کاتێکدا کەرەکەی لە نزیک خۆیەوە دەبەستەوە.

رۆژێکیان گۆزەگەرەکە گوریسی بەستنەوەی کەرەکەی لە ماڵەوە لەبیرچوو. کاتێک گەیشتە شوێنی حەسانەوەکە، لە خۆی پرسی داخۆ ئەمڕۆ چۆن چۆنی کەرەکەی ببەستێتەوە. گەر بخەوتایە، کەرەکە دەڕۆیشت. گۆزەگەرەکە بڕیاری دا گۆێی کەرەکە بە دەستی خۆی رابگرێ، وەها نەتوانێ رابکا.

بەڵام بەم شێوازە نە کەرەکە راحەت بوو و نە خاوەنەکەی دەیتوانی بحەسێتەوە. پیاوچاکێک کە لەوێوە تێدەپەڕی، ئەم دیمەنەی بینی. ئەوسا ویستی بزانێ کێشەی گۆزەگەرەکە چییە. کاتێک پیاوچاکەکە لە گۆزەگەرەکەی ژنەفت کێشەکە چییە، پێی گوت: "کەرەکەت ببەوە هەمان شوێن کە هەموو رۆژێ دەیبەستیتەوە. وا بنوێنە کە خەریکی بەستنەوەی بە گوریسێکی خەیاڵیت. بەڵێنت پێدەدەم ناڕوات." گۆزەگەرەکە ئەمەی کرد.

ئەوسا کەرەکەی جێهیشت و چوو سەرخەوێک بشکێنێ. کاتێک خەبەری بووەوە، بە سەرسوڕمانەوە بینی کەرەکە هەر لە شوێنی خۆی مابوو.

ئەوەندەی پێ نەچوو گۆزەگەرەکە خۆی ئامادە کرد بەرەو ماڵەوە بڕواتەوە. بەڵام هەرچی کرد کەرەکە نەدەجوڵا. بە تووڕەییەوە هاواری دەکرد "ئەم کەرە چ کێشەیەکی هەیە!"

بە خۆشییەوە گۆزەگەرەکە پیاوچاکە تێگەیشتووەکەی دیسان بینییەوە. بەڕاکردن چووە لای و دەربارەی کرداری سەیری کەرەکەی قسەی بۆ کرد. پیاوچاکەکە گوتی: "تۆ کەرەکەت بەستەوە، بەڵام کردوودەتەوە؟ بڕۆ و وای بنوێنە کە خەریکی کردنەوەی کەرەکەی هەر بەو گوریسەی کە پێت بەستەوە." گۆزەگەرەکە ئەمەی کرد.

ئیستا کەرەکە ئامادەی رۆیشتنەوە بوو. گۆزەگەرەکە تێگەیشت کە کەرەکەی کەرێکی خووگرتوو بوو. گۆزەگەرەکە سوپاسی پیاوچاکە ئاقڵەکەی کرد و بە خۆشحاڵی بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە.

 

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/The-Bonded-Donkey.html

 
Related image

گەڕان بۆ بابەت