ما 4841 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

چەندین رۆژ باران خۆشی نەکردەوە. رۆژێکیان مەیمونێكی تەڕ و خووساوی بەر باران هاتە ناو دارستانەکەوە. لە کاتێکدا لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و ئاو لە جەستەی دەچۆڕایەوە، لەسەر لقێک دانیشت.

 

ئامۆژگاری دەبەنگێک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لەسەر درەختێکی مانگۆ لە دارستانێک، کۆمەڵە باڵندەیەک دەژیان. لە هێلانە بچووکەکانیاندا ژیانێکی بەختەوەرانەیان رادەبوارد. پێش ئەوەی وەرزی باران دەست پێبکا، هەر هەموو ئاژەڵەکان لە دارستانەکە دەستیان دەکرد بە باشترکردنی خانووەکانیان. باڵندەکانیش هەر بەم شێوەیە.
زۆربەی باڵندەکان گژ و گیا و گەڵایان کۆدەکردەوە، یاخود هێلانەکانیان دەگواستنەوە. دانەیەک لە باڵندەکان جریواندی: "دەبێ هەندێ خواردنیش بۆ بێچووەکانمان بخەین." ئەوسا دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی دانەوێڵە، هەتا دڵنیابوون لەوەی بەشی وەرزی بارین دەکا. ئەوان بۆ کاتە دژوارەکان خۆیان ئامادە رادەگرت.

ئەوەندەی پێنەچوو وەرزی باران هات. لەگەڵ باران، هەورە گرمە و برووسکەیش دونیای داگرت. هەر هەموو ئاژەڵان و باڵندەکان لە خانووەکانیاندا مانەوە.

چەندین رۆژ باران خۆشی نەکردەوە. رۆژێکیان مەیمونێكی تەڕ و خووساوی بەر باران هاتە ناو دارستانەکەوە. لە کاتێکدا لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و ئاو لە جەستەی دەچۆڕایەوە، لەسەر لقێک دانیشت.

مەیمونی داماو هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ ئەوەی پەناگایەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەڵام بێسوود بوو. گەڵاکان لەو ئاستەدا نەبوون بتوانن لە باران بیشارنەوە. مەیموونەکە وتی: "وەی کە چەند ساردە!"

باڵندەکان ئەم دیمەنەیان بینی. هەموویان بەزەییان پیاهاتەوە بەڵام نەیاندەتوانی کارێکی ئەوتۆی بۆ بکەن. یەکیان گوتی: "برا! هێلانە بچووکەکانی ئێمە ناتوانن پەنات بدەن."

باڵندەیەکی تر گوتی: "ئێمە خۆمان بۆ وەرزی باران ئامادە کرد. گەر تۆیش وەهات بکردایە، بێگومان بەتووش ئەم دۆخە نالەبارەوە نەدەهاتی."

مەیموونەکە بە تووڕەییەوە گوتی: "چۆن ئەو جورئەتە بە خۆتان ئەدەن بە من بڵێن چی بکەم؟" ئەوسا چەپۆکێکی کێشا بە هێلانەیەکدا، لەبەریەکی هەڵوەشاند و فڕێی دایە خوارەوە. باڵندەکە و بێچووەکانی بێ لانە و خانە بوون.

باڵندەی بێچارە لەبەر خۆیەوە گوتی: "دەبەنگەکان شیاوی ئامۆژگاری نین. واچاکە ئامۆژگاری نەکرێن."

 Image result for våt ape kunst

سەرچاوە:

www.english-for-students.com/Advising-A-Fool.html

گەڕان بۆ بابەت