ما 3877 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جیهانی شێواو
کاتێک لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم مودێرنیسم لە ئەدەبییاتدا سەری هەڵدا، نووسەران رایان وابوو جیهانی مودێڕن جیهانێکی بێسەرەوبەرەیە کە تێگەیشتن لێی ئەستەمە. بۆیە ئەوان بۆ ئەوەی بتوانن ئەم تایبەتمەندییانە لە بەرهەمەکانیاندا رەنگ بدەنەوە، ئەو دەقانەیان خوڵقاند کە تێگەیشتن لێیان ئاسان نەبوو.
 هۆکارەکەیش زۆر ئاسان بوو: دەق دەبا ئەم بێ سەروبەرەییە لەخۆیدا بەچڕوپڕی و بەجوانی بنوێنێتەوە. لێرەوە ئیتر دەبینین دەقە دژوارەکان لەدایک دەبن.
 
کەواتە دەقی مودێڕن نەک لە ناوەڕۆکدا بەڵکو لە فۆڕمیش دا دەکرێ دژوار بێ و خوێنەر بە ئاسانی نەتوانێ پەیوەندیی لەگەڵدا بەرقەرار بکا.
 
بەڵام داخۆ دەکرێ بە دەقی شێواو لە جیهانی شێواو بگەین؟ رەنگە کاتێک لەگەڵ دەقێکی مودێڕن رووبەڕوو دەبینەوە، زۆر گرینگ نەبێ لێی تێبگەین ئەوەندەی ئەو هەست و بیرەی گرینگە دەقەکە لەئێمەیدا دەخوڵقێنێ. کاتێک جیهانی شێواو و دژوار لە رێگای دەقێکەوە دەیەوێ لە گەڵ مرۆڤ پەیوەندی بگرێ کە هەر ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە، ئەوا رەنگە لە بیری مرۆڤدا خۆی شی بکاتەوە و وەک جەستەیەکی رووت خۆی دەربخا بە بێ هیچ شاردراوەیەک!
 
ئەوەی لێرەدا یارمەتیدەرە خودی مرۆڤ و بیر و هەستیەتی کە دەتوانێ لە ئاڵۆزییەکان مانا هەڵێنجێ و بەم شێوەیە شوێنی شیاوی خۆی لە دونیادا بدۆزێتەوە.
دەقی مودێڕن لە ئاڵۆزیی خۆیدا، رێگانیشاندەرە.
 
سایتی قەڵەم
٨ مارسی ٢٠١٨
 
Image result for modernismen

گەڕان بۆ بابەت