لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

لە پیاوە خۆشپۆشەکان دەڕوانم
لە ژنە دەم بەبزەکان
لە ئەسپە تەمبەڵەکان
 
لە کوێ هەورە خۆڵەمێشییەکان وا قورس دەبن

 

 

دەڕوانم

 

سیگبیۆرن ئوبستفێلدێر١

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

لە ئاسمانی سپی دەڕوانم

لە هەورە خۆڵەمێشییەکان

لە هەتاوی خوێنین

 

ئێرە جیهانە

ئێرە شوێنی زەوینییەکانە

 

دڵۆپێک باران!

 

لە خانووە بەرزەکان دەڕوانم

لە هەزار پەنجەرە

لە بورجی کلیسا

 

ئێرە زەوییە

ئێرە خانووی مرۆڤەکانە

 

هەورە خۆڵەمێشییەکان کۆدەبنەوە. هەتاو وندەبێ

 

لە پیاوە خۆشپۆشەکان دەڕوانم

لە ژنە دەم بەبزەکان

لە ئەسپە تەمبەڵەکان

 

لە کوێ هەورە خۆڵەمێشییەکان وا قورس دەبن

 

دەڕوانم، دەڕوانم

بێگومان پێم ناوەتە سەر هەسارەیەکی هەڵە

ئێرە زۆر سەیرە...

 

 

ژێرنووس:

١ـ ئەم شاعیرە (١٨٦٦ ـ ١٩٠٠)، یەکێک لە شاعیرە رچەشکێنەکانی بواری مۆدێڕنیسم لە نۆروێژە.

 

 Image result for Sigbjørn Obstfelder

گەڕان بۆ بابەت