و. سەلاح بەهرامی
ئەم بابەتە پێشەکیی کتێبەکە بە ناوی 'ئەقڵی سیاسی ئێرانی و شوناسخوازی' کە کاک سەلاح بەهرامی وەریگێڕاوەتە سەر کور‌دی. ئەم پێشەکییەیش هەر بە قەڵەمی خودی نووسەرە. لەم بابەتەدا هەوڵدەدرێ تیشک بخرێتە سەر پرسێک بە ناوی شوناسخوازی لە ناو کوردەکان و پەیوەندیی لەگەڵ ئەو ئەقڵە سیاسییەی لە ئێران باوە.
عەقڵی سیاسی ئێرانی و شوناس‌خوازیی کوردەکان
سەلاح بەهرامی
بابه‌ته‌کانی ئه‌م نووسراوه، لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لێکی له‌خۆ گرتووه که یه‌ک سه‌ده پێش ئێستا پێویست بووه که باس بکرێت. ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌گه‌له بریتییه له ڕه‌خنه له هژمونی عه‌قڵی و لۆژیکی ئه‌وی دیکه و تێفکرین له‌شوناسی خۆیی یان به واتایه‌کی دیکه تێفکرین له شوناسی خۆیی و ره‌خنه و وردبوونه‌وه له دژه واتاکانی ئه‌وی دیکه. جێگای داخه که له مێژووی کورددا به جێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه له شوناس و واتا کوردیه‌کان و ڕه‌خنه له هژمونی عه‌قڵ ولۆژیک و دژه‌واتاکانی ئه‌وی دیکه، له‌گه‌ڵ روانگه‌گه‌لێ ئیدیۆلۆژیک ،وه‌کوو: ناسیوناڵیزم، چه‌پ، سه‌له‌فی، ئورینتاڵیزم، موراڵی و… رووبه‌روو ده‌بینه‌وه. که‌وایه بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌بێ هه‌موو تێروانینه‌کانی پێشوو له‌بیربکه‌ین و به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کان وهه‌روه‌ها به روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی له سه‌رچاوه‌ی واتاکان ودژه واتاکان، تێروانینێکی نوێ به‌کاربهێنین. سه‌رچاوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر بنه‌ڕه‌ته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی له‌به‌رچاونه‌گرین، له بۆشاییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بۆشایی سه‌رچاوه‌ی بنه‌ماکانه و به‌م هۆکاریه‌ش به جێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاڵوزییه‌کان، باسی ئاڵۆزی سه‌رچاوه‌کان ده‌که‌ین.
پتر له یه‌ک سه‌ده له پرۆسه‌ی شوڕشه سه‌رده‌مییه‌کانی کورد ،که به ناوی ناسیونالیزمی مودێرن ناسراوه، تێپه‌رده‌بێت، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌که‌می هه‌ر شۆرشێک که بریتیه له ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی یان درووست‌کردنی شوناس، هه‌ڵنه‌گیراوه. پێویستی هه‌ر شورش و بزووتنه‌وه‌یه‌ک، بوونی تیوری و درووست‌کردنی شوناسه و ئه‌مه له کاتێکدایه بزووتنه‌وه‌کانی هاوچه‌رخی کور‌دی شۆڕشگه‌لێکی کوێرن که دوورن له عه‌قڵ ولۆژیک و تێفکرینی شوناس. بۆ ئه‌وه‌ی که له‌کاتی روونکردنه‌وه‌ی پرسی کورد له ته‌وژمی ئیدیۆلۆژیه هاوچه‌رخه‌کاندا ون نه‌بم و به شێوازێکی بنه‌مایی جه‌خت بکه‌مه سه‌ر ره‌خنه له هژمونی عه‌قڵ ولۆژیکی ئه‌وی دیکه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی تێروانینێکی نوێ له شوناسی کور‌دی، به پێویستم زانی که به جێگای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاڵۆز بۆ بزووتنه‌وه هاوچه‌رخه‌کان، ڕه‌خنه له سه‌رچاوه‌کان و بنه‌ره‌ته‌کان بگرم. کێشه‌ی کورد و په‌یوه‌ندی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و لۆژیکی ئێرانی، کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیه، بنه‌ڕه‌تیتره له خوێندنه‌وه ئیدیۆلۆژیه هاوچه‌رخه‌کانی چه‌پ، نه‌ته‌وه‌یی یان ئیسلامی. که وایه بۆ ناسینی بنه‌ڕه‌تی شوناسی کور‌دی و ڕه‌خنه له بنه‌ڕه‌تی هژمونی عه‌قڵی و لۆژیکی ئه‌وی دیکه به پێویستم زانی بگه‌رێمه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کان. بنه‌ڕه‌تی ئاڵۆزی پرسی کورد ،له ئاڵۆزی بنه‌ڕه‌ته‌کانی هژمونی عه‌قڵ ولۆژیکی ئێرانی/ مێژوویی سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆ هێنانه ئارای پرسی کورد ده‌بێ بۆ خاڵی سفر و سه‌رچاوه یان پێش بوون، بگه‌رێینه‌وه ،ئه‌و خاڵه‌ی که ده‌سپێکی پێکهاتنی باشه و خراپه بووه و هه‌روه‌ها بۆ خاڵی جیابوونه‌وه‌ی عه‌قڵ له دژه عه‌قڵ، لوگوس له ئۆروس، پاکی له ناپاکی و ئه‌هورا له ئه‌هریمن بگه‌رێینه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خاڵه‌ی که دژه‌واتا نه‌رێنیه نه‌گونجاوه‌کان، ئۆروس و ناپاک و ئه‌هریمن و خراپه، به نێوی کورد له بازنه‌ی حه‌قیقه‌ت جێگیربوو وهه‌روه‌ها رێگای هه‌موو وتووێژ و په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ کورد له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کفر وشه‌ڕ، کوێربۆته‌وه. ئه‌و خاڵه سفره‌ی که تێیدا لایه‌نی په‌سه‌ندکراوی مێژوویی/ئایینی ئێرانی، په‌سه‌ندنه‌کراوی عه‌قڵی کور‌دی له ناوچه‌ی تێڕامان و روونی مێژوو بۆ ناوچه‌ی نامۆ و تاریکی مێژوو یان دژه مێژوو گواسته‌وه. پێناسه‌ی عه‌قڵ/دژه عه‌قڵ، شه‌ڕ و خراپه /خێر وچاکه، خودا /شه‌یتان، پێناسه وداڕێژراوی ئه‌وانی دیکه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان زمان و بووندا بوونی نییه . ئه‌وی دیکه‌ی مێژوویی که له به‌رده‌وامبوونی شوناسی میترا دابڕاوه ، ئه‌وی دیکه‌یه‌ک بووه که پاش شوناسی کور‌دی دارێژراوه و خۆی که نوێیه ، به چاکه وخێر و عه‌قڵ و خودا ناوده‌نێت و کورد/میترا که له‌پێشدا بوونی هه‌بووه به خراپه و شه‌ڕ ، بێ عه‌قڵ و ئه‌هریمه‌ن ناوبراوه .
پرسی کورد، پرسێکی یاسایی و مۆراڵی، ئابوری و به ته‌واوی سیاسی نییه، به‌ڵکوو پرسیارێکی فه‌لسه‌فییه له بوون و نه‌بوون و له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسگه‌لی مێژوو، یان فه‌لسه‌فه‌ی بوون و پێکهاتنی مێژوودا په‌یوه‌ندی هه‌یه . پرسی کورد به واتاگه‌لی که‌لتوری یان ئیدیۆلۆژیکی چه‌پ و ناسیونالیستی یان دینی شرۆڤه ناکرێت، پرسی کورد بریتییه له بوون و نه‌بوونی هه‌موو که‌لتوور و ئیدیولوژی. به‌م هۆکاریه ده‌مه‌وێت بابه‌تی دروستکردنی شوناس بۆ بزووتنه‌وه کردوه‌ییه‌کانی هاوچه‌رخ بخه‌مه نێو که‌وانه‌وه و بگه‌رێمه‌وه بۆ باسکردن له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رچاوه‌کان.
پرسی کورد وه‌کوو مۆره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی شه‌ترنج نییه که به لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی کورد لێکبدرێت وهه‌روه‌ها وه‌کوو مۆره‌یه‌کی یاریش نییه و به‌ڵکوو وه‌کوو یاسای نادیاری نێو یاری مێژووه که بۆ خۆی له نێو یاریدا جێگا‌و ڕۆڵێکی تایبه‌تی نییه و نامۆیه. پرسی کورد ناوچه‌ی نامۆ و تاریکی مێژووی تێرامانه. به‌م پێیه‌ش هه‌ر هه‌نگاوێ بۆ دارشتنی تیۆری و دروستکردنی شوناس بێ تێگه‌یشتن له ئاڵۆزی بنه‌ره‌تی مێژوو و بنه‌ره‌تی عه‌قڵی هژمونی لایه‌نه‌کانی دیکه، کارێکی بێ سووده و هاوشێوه‌ی چه‌قین له گڵی مێژووی تێڕامانه . به‌م هۆکاریه له‌م لێکوڵینه‌وه‌دا پرسی کورد له روانگه‌ی کردار وپه‌رچه‌کردار له‌به‌رامبه‌ر عه‌قڵ ولۆژیکی داسه‌پاوی ئێرانی، یونانی، سامی، باس ده‌که‌ین و به تایبه‌ت جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌رلۆژیک وعه‌قڵی ئێرانی، که به وته‌ی هگل مێژووی ئه‌م سێ نه‌ته‌وه (ئێران،سامی و یونان) وه‌کوو ده‌روازه و سه‌ره‌تای مێژووه، هه‌روه‌ها له کۆتاییدا پرسی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیکه‌ی مێژوو، باس ده‌کرێت . پرسی کورد له لایێکه‌وه بریتیه له‌دیالکتیک له نێوان مێژوو و بێ مێژوویی، چاکه و خراپه، ئه‌هورا و ئه‌هریمه‌ن و جه‌خت ده‌کاته سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له دیالکتیکی ئێران یان پارس له‌گه‌ڵ کورد یان ماد و هه‌روه‌ها بۆ باسکردن له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی ئاڵۆزی پرسی کورد، ئاماژه به ئاڵۆزی بنه‌ره‌تی عه‌قڵ و لۆژیکی داسه‌پاوی مێژویی ده‌که‌ین، ئه‌و عه‌قڵ و لۆژیکه‌ی که به‌رهه‌می عه‌قڵ و عه‌قڵی سیاسی ئێرانی یان زه‌ر‌ده‌شتیه . به ده‌رکه‌وتنی مێژوو، کورد بۆ پێش مێژوو و به تێرامان بۆ مێژوو، کورد بۆ ناوچه‌ی نامۆ و تاریکی مێژوو دوورخرایه‌وه . به‌م پێیه کورد به نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێش وپاش مێژوو داده‌نرێت.
پرسی کورد پرسێکی زیندووه که خۆی بۆ چوارچێوه‌ی سه‌مبولیکی مێژوو / ئێرانییه‌ت به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه وهه‌روه‌ها ئه‌م چوارچێوه سه‌مبولیکه له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌تکردنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی کورد داڕێژراوه و به‌رهه‌می عه‌قڵ ولۆژیکی داسه‌پاوی مێژووییه که هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ری ئێرانی و نه‌فره‌تی له کورد کردووه وکوردی له په‌راوێز داناوه . به‌م پێیه‌ش ده‌بێ به جێگای لێکۆڵینه‌وه‌ی پرسی کورد له چوارچێوه‌ی هێما که‌لتووری و ئیدیولوژیه مێژوییه‌کان ،ڕه‌خنه له بنه‌مای بوون و بوونناسی که‌لتوور و مێژوو بگرین . ده‌رکه‌وتن و پێکهاتنی شوناسی شوڕشه کوردییه‌کان و ڕه‌خنه له لۆژیکی داسه‌پاوی مێژوویی که هاوته‌ریب وهاوکاته له‌گه‌ڵ لۆژیکی ئێرانی، گرێدراوی یه‌کدین.
ئامانجی ئێمه له‌م لێکۆڵینه‌وه ،تێرامانه له پێکهاته‌ی درووستبوونی عه‌قڵ و لۆژیکی سیاسی کلاسیکی ئێرانی و ئه‌وی دیکه یان لایه‌نه‌کانی دیکه . ئه‌وی دیکه له چوارچێوی ئاژی دهاک، تورانیه‌کان، دێ‌و، ئه‌هریمه‌ن، کافر‌و... پێناسه کراوه، شایانی باسه که له‌م لێکوڵینه‌وه مێژووییه‌دا بۆم ده‌رکه‌وت که هه‌موو ئه‌م نازناوگه‌له بۆ ئاماژه به گه‌لی کورد به‌کارهێندراوه، به خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر و لێکوڵینه‌وه له پێکهاته‌ی عه‌قڵ و لۆژیکی کلاسیکی سامی و یونانی و ته‌نانه‌ت ئیسلامی،بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م واتا هاوشێوه‌گه‌له بۆ ئاماژه‌کردن به کورد درووست بوون. به پێی ئاماژه‌ی هگل و یاسپرس، سه‌ره‌تای مێژوو له‌گه‌ڵ ئێران و کوروش وزه‌رده‌شت ده‌ستی پێکردووه، پێکهاته‌ی ده‌سپێکی مێژوو ،هه‌مان پێکهاته‌ی عه‌قڵ و لۆژیکی ئێرانی، سامی و یونانی بووه، که وایه ئه‌وی دیکه یان دژه مێژوو، نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گرێته‌وه، نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانی مێژوو له به‌رامبه‌ر دژه واتاکانی وه‌کوو: دێ‌و و ئه‌هریمه‌ن و زوحاک ،خۆیان له چوارچێوه‌ی واتاکانی چاکه و رووناکی پێناسه کردووه، به به‌راورد کردنی ئه‌فسانه‌کان و واتاکان له‌گه‌ڵ راستییه‌کانی مێژوو و پێچه‌وانه کردنی دژبه‌ریه دوولایه‌نه‌ی که‌لتووره میتافیزییه‌کانی ئێرانی، سامی و یونانی، سه‌رچاوه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م واتا ئه‌فسانه‌ییه دیاری ده‌کرێت وله دواییدا به دژبه‌ری بوونناسانه‌ی ئه‌م واتاگه‌له گه‌ییشیم که بریتییه له دژبه‌ری ئوروس له‌گه‌ڵ لوگوس، زه‌وی له‌گه‌ڵ ئاسمان، دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری چینایه‌تی ئه‌فلاتونی، هه‌روه‌ها دژبه‌ری پرومته له‌گه‌ڵ هرمس، ره‌وابوونی زه‌وینی و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ره‌وابوونی میتافیزیکی و مافی خودایی ، که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که مێژوو پاش تێپه‌ڕکردنی لایه‌نه ڕه‌سه‌ن وداڕێژه‌ره‌کان ، له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ر وناڕه‌سه‌نه‌کان ده‌ست پێده‌کات، واته له‌دوای تێپه‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی ماد یان کورد به ده‌سه‌ڵاتی ئێران ، سامی و یونانی ده‌ستی پێکردووه. خاڵی ده‌سپێکی مێژوو له‌گه‌ڵ کوروش و زه‌رده‌شت بووه وهه‌روه‌ها کۆتایی کورد له‌گه‌ڵ ماد / ئاژی دهاک و میترا / ئه‌هریمه‌نی مادی بووه . به واتایه‌کی دیکه ده‌توانین بڵێین که ده‌سپێکی کۆتایی مێژوو، کۆتایی ده‌سپێکی مێژوو بووه،ئه‌و کۆتاییه‌ی که ده‌سپێکی سه‌رله‌نوێی کورد له دوای مێژوو ده‌بێت .
پرسی کورد به گشتی وپه‌یوه‌ندی کورد بوون له گه‌ڵ ئێرانی بوون به تایبه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی جددی به ڕه‌خنه‌گرتن و وردبوونه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت، رێگا چاره‌سه‌رییه‌کی کاتییان بۆ ئه‌م پرسه هه‌ڵبژاردووه، وه‌کوو چاره‌سه‌ری یاسایی(مافی یه‌کسانی)، موراڵی(چه‌وساوه)، ئابووری(یه‌کسانی ئابووری)، سیاسی(به‌شداری کردنی سیاسی). شایانی باسه که ئه‌وخاڵه‌یان له به‌رچاو نه‌گرت که، ئاستی بوونی سیاسی کورد و به‌رهه‌ڵستی له گه‌ڵ عه‌قڵ و لۆژیکی سیاسی ئێران، بۆ ئاستی پرسه ئابووری و عه‌شیره‌تی و سیاسییه‌کان، نزم نابێته‌وه. هه‌روه‌ها پرسی کورد له گه‌ڵ رێگا چاره‌سه‌ره گشتییه موراڵی و یاساییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی نییه. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا به جێگای ئه‌وه‌ی که ڕێگا چاره‌سه‌رێک بۆ پرسی کورد پێشنیار بکرێت، ده‌ست ده‌درێته داڕشتنی پرسیارێکی فه‌لسه‌فی و بوونناسی له کورد و عه‌قڵ و لۆژیکه داسه‌پاوه‌کانی سه‌ر کورد.
شۆرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کورد له لایێکه‌وه و په‌یدا بوونی ڕوانگه‌و ڕه‌هه‌ندی مودێرن و پاش مودێرن سه‌باره‌ت به شوناس وقه‌وم و نه‌ته‌وه له لایه‌کی دیکه‌وه، رێگا خۆشکه‌ره بۆ هێنانه‌ئارای جددی پرسی کورد‌و په‌یوه‌ندی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌ت . هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌وه روانگه‌ی گشتی له خوێندنه‌وه‌ی مودێرنیته سه‌باره‌ت به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیزم، وه‌کوو که‌ره‌سته‌یه‌ک له ده‌ستی رۆشنبیره به‌کرێگیراوه‌کانی ئێران بۆ چه‌سپاندنی شوناس و زمانی پارسی به‌کار هاتووه ، له لایه‌کی دیکه‌وه روانگه‌کانی پاش مودێرنیته که هه‌وڵ ده‌دات پرسه په‌راوێز خراوه‌کان بۆ ناوه‌ند بگوازێته‌وه ، که ئه‌مه‌ش وه‌کوو که‌ره‌سته‌یه‌ک له ده‌ستی زانستی کورده‌کان بووه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌ڵستی له به‌رامبه‌رهژمونی سیاسی/ که‌لتووری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی .
زۆربه‌ی ئێرانییه‌کان، کورده‌کان به‌ڕه‌سه‌نترین قه‌ومی ئێرانی یان به خزمی پارسه‌کان یان به به‌شێک له که‌لتوور و شارستانییه‌تی ئێرانی پێناسه ده‌که‌ن. به بۆچوونی ئێرانییه‌کان، دژایه‌تی له نێوان کورد‌و پارس بوونی نییه و کورده‌کان لق یان به‌شێکن له شوناس و که‌لتووری وڵاتی ئێران، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین که هه‌ڵپه‌سێردراوی دژایه‌تی نێوان کورد‌و ئێران به پێی پێوه‌ری یه‌کێک له لایه‌نه‌کان واته ته‌نیا له روانگه‌ی بیروهزری ئێرانییه‌وه، چاره‌سه‌ر بووه و به هۆکاری ئه‌وه‌ی که کرده‌وه‌ی سیاسی کور‌دی، بیرۆکه‌و بیروهزری تایبه‌تی بۆ خۆی نه‌بووه،به‌م هۆکاریه ته‌نیا بیرۆکه وبیروهزری ئێرانی له مێژوودا تۆمار‌و په‌سه‌ند کراوه. به‌ڵام ده‌بینین که دژایه‌تی نێوان ئێران و تێروانینی ئێران له‌سه‌ر کورد چاره‌سه‌ر بووه، نه‌ک دژایه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ کور‌دی ڕاسته‌قینه وئه‌و کورده‌ی که بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها دژایه‌تی نێوان ئێران و روانگه‌ی ئێرانی له‌سه‌ر کورد چاره‌سه‌ر بووه و کور‌دی ڕاسته‌قینه به گشتی له وێنه‌و روانگه‌ی ئێرانی‌دا له‌بیرکراوه و له لایه‌ن ئه‌م بۆچوون و ڕوانگه ئێرانییه‌وه ، هه‌ست به پێویستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد ، ناکرێت. کور‌دی ئێرانی، نه‌ک کور‌دی ڕاسته‌قینه وئه‌و کورده‌ی که بوونی هه‌یه ، له به‌ر ده‌ستی عه‌قڵ و لۆژیکی ئێرانی‌دا وه‌کوو ئامرازێک ده‌بینرێت . ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی روانگه‌ی ئێرانییه‌وه چاو له مێژوو بکه‌ین، ده‌بینین که فه‌لسه‌فه وڕوانگه‌ی ئێرانی بوون جگه له دژایه‌تی له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه وڕوانگه‌ی کورد بوون، واتا ومانایه‌کی دیکه‌ی نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو پێکدادانه تراژیکه‌ی که شۆرشه کوردییه‌کان خولقاندوویانه، ئه‌م شۆرشگه‌له له ئاستی تیوریدا وه‌کوو کومێدی خۆی نواندووه. نووسراوه‌کانی ئه‌وی دیکه، (ئێران، عه‌ره‌ب و تورک) به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چاویان له پرسی کورد کردووه، یان به گرێدانی پرسی کورد به فاکته‌ری ده‌ره‌کی و لاوه‌کی، له ئاستێکی نزمدا چاویان له پرسی کورد کردووه . نووسینی خودی کورده‌کان له چوارچێوه‌ی بیرۆکه موراڵییه گشتییه‌کانی مافخوازی و فکری، وه‌کوو مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ،له روانگه‌ی نزم راگرتنی ئاست و به‌رژه‌وه‌ندی خوازییه‌وه، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له نووسراوه‌ی ئه‌وانی دیکه بۆ روونکردنه‌وه‌ی پرسی کورد نه‌بووه. پرسی کورد هیچکات به شێوه‌یه‌کی جددی تیوریزه نه‌کراوه‌و دارێژراو نه‌بووه‌وهه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه و به ڕه‌خنه وپرسیار فه‌لسه‌فه‌و بوونی ئه‌م پرسه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌کراوه.
کورده‌کان له نووسراوه‌کانی سوومه‌ری تاکوو نووسراوه‌کانی هاوچه‌رخ، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی تاوانبار‌و یاخی و سه‌ره‌رۆ ناسراون، نهێنی ئه‌م هه‌مووه شۆرش و سه‌رهه‌ڵدانه کوردییه و له هه‌مان کاتدا خۆ به‌ده‌سته‌وه دان و دۆراندنی یه‌ک له دوای یه‌کی کورد چی بووه ؟ کورده‌کان کێن و چی‌یان ده‌وێ؟ له به‌رچی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان توانای لێکۆڵینه‌وه یان روونکردنه‌وه‌ی پرسی کوردیان نییه؟ له به‌رچی شوناسی ئێرانی به هه‌موو ئه‌و درووشمانه‌ی که ده‌ڵێت، کورد ڕه‌سه‌نترین قه‌ومی ئێرانی و خزمی پارسه، به‌ڵام توانای چاره‌سه‌ری و قبووڵکردنی پرسی کوردیان نه‌بووه؟ کورد‌و ئێران چ په‌یوه‌ندییه‌کی شوناسی، مێژوویی و سیاسی و ره‌گه‌زییان پێکه‌وه هه‌یه؟ پرسیار له کێبوون و داخوازییه‌کانی کورد و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ که‌لتوورو شوناسی ئێرانی، پرسیارێکه گرێدراوی مانا و واتایه. واتا " به‌وته‌ی دیلتای " بریتییه له په‌یوه‌ندی نێوان ئێستا‌و ڕابردوو. که وایه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به ئه‌م پرسیاره ده‌بێ بۆ مێژوو و ڕابردوو بگه‌رێینه‌وه. ئێمه " به وته‌ی یاسپرس " به هۆکاری مێژووه، بووین به‌وه‌ی که ئێستا هه‌ین. مێژوو "به وته‌ی کالینگوود" بۆ ناسینی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین ئێمه کێین، که ئه‌وانی دیکه نین و هه‌روه‌ها چیمان ده‌وێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ بۆ مێژوو و ڕابردووی جیاواز وتایبه‌تی خۆمان بگه‌رێینه‌وه.
رۆشنبیرانی کورد بێ ئه‌وه‌ی که مێژوو و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی کورد له به‌رچاو بگرن، پرسی کورد به وره‌ی مافخوازی گرێده‌ده‌ن و به دڵنیاییه‌وه واتاگه‌لێک گشتی وه‌کوو مافخوازی، ناتوانێت تینویه‌تی لێکۆڵه‌رێکی ڕاسته‌قینه یان مێژوونووسێک که به دوای ناسینی مێژووی جیاوازی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، بشکێنێت. لێکۆڵه‌رانی دیکه، بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی کورده‌کان بۆ کێشه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌تی مۆدێرن یان ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام داخوازییه‌کانی کورد نه گرێدراوی واتاکانی جیهانی مافخوازییه‌و نه ده‌کرێت به پرسه ئابووری و عه‌شیره‌تییه‌کان له به‌های که‌م بکرێته‌وه. ناسیوناڵیزمی مودێرن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه تایبه‌تییه‌کانی کورد نییه. ئه‌م ناسیوناڵیزمه، واتا فکری و خه‌یاڵییه‌کان ده‌کاته به‌ر رۆحی نه‌ته‌وه‌یی/قه‌ومی کورد .
مێژوونووسانی کورد له لایێکه‌وه به‌هۆکاری نه‌بوونی بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فی و واتاکان و بابه‌ته‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه به تێنه‌گه‌شتنێکی فه‌لسه‌فی له لۆژیکی کرده‌وه‌یی کوردییه‌ت، ناتوانن له ئاستی باسکردنی رووداوه مێژووییه‌کان تێپه‌ربن و مێژوویه‌کی سه‌ربه‌خۆ له مێژووی ئێران بۆ کورد پێناسه بکه‌ن. که‌وایه داڕشتنی واتاکان و تیوری گۆنجاو له گه‌ڵ مێژووی کورد جگه به تێگه‌یشتنێکی گشتی له مێژووی کورد و په‌یوه‌ندی دیالێکتیکی له گه‌ڵ عه‌قڵی سیاسی ئێرانی ،ئه‌نجامی نابێت و ته‌نیا به‌دارشتنی واتاکان و تێگه‌شتنی فه‌لسه‌فی له مێژووه که ده‌توانین ئاستی باسکردنی رووداوه مێژووییه‌کان تێپه‌ڕ بکه‌ین و چوارچێوه‌ی لۆژیکی کرده‌وه‌یی کورد بدۆزینه‌وه. ئه‌گه‌ر بتوانین لۆژیکی کرده‌وه‌یی کورد و په‌یوه‌ندی دیالێکتیکی له گه‌ڵ عه‌قڵی مێژوویی هه‌ڵقۆڵاوی عه‌قڵی ئێرانی له چوارچێوه‌ی واتاکان باس بکه‌ین، له‌وانه‌یه بتوانین بیرۆکه‌یه‌کی گشتی بۆ مێژووی کورد دابرێژین. به له به‌رچاو گرتنی روانگه‌ی نووسه‌ری ئه‌م کتێبه ،مێژوو به وته‌ی ویندل باند ، " به به‌شێک له موراڵی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی پێناسه ده‌که‌م" ، به‌م پێیه‌ش ئه‌م پرۆژه هه‌وڵێکه بۆ گه‌شتن به وشیاری مێژوویی وهه‌روه‌ها فه‌لسه‌فی.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی نووسه‌ره ئێرانی و... وه‌کوو ئامرازێکی ئیدیۆلۆژیکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بووه و به مه‌به‌ستی تاواندنه‌وه یان ره‌تکردنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ،ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به کورده‌کان ده‌که‌ن و هۆکار و بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی کورده‌کان بۆ پرسی لاوه‌کی وه‌کوو ئابووری، ده‌وڵه‌تی مودێرن یان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ده‌گه‌رێننه‌وه‌و له بایه‌خی که‌م ده‌که‌نه‌وه. نووسه‌ره سانتراڵیزمه‌کان ،به جێگای ناسینی پرسی کورد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به روانینێکی که‌ره‌سته‌یی و ئیدیۆلۆژیک کورد وه‌کوو به‌شێک له شارستانییه‌تی خۆیان پێناسه بکه‌ن و روانگه‌ی ڕاسته‌قینه له کورد بۆ روانگه‌یه‌کی ئێرانی له کورد بگۆڕن وپاشان به‌سه‌ر مێژوودا بیسه‌پێنن. که وایه لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێرانییه‌کان و ئێرانناسه‌کان سه‌باره‌ت به کورد، به‌شێکه له لۆژیکی داسه‌پاوی ئێرانی پارسی که ده‌بێ به ڕه‌خنه رووبه‌ڕووی ببینه‌وه . لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان که له چوارچێوه‌ی بیرۆکه کۆنه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی واته له چوارچێوه‌ی گشتی روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه و به هۆکاری ئه‌وه‌ی که مێژووی کورد مێژوویه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت بووه ، کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه وشوناسێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بینراوه، به‌ڵکوو وه‌کوو به‌شێک له شوناسی ئێرانی یان ئیسلامی پێناسه کراوه. به‌م پێیه‌ش بۆ خۆێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له مێژووی کورد، پێویستمان به تیوری نوێ ده‌بێت. بیرۆکه‌کانی زانستی سیاسی و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی له دوای درووستبوون و چه‌سپاندنی ره‌وته‌کان وبه مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وتگه‌له درووست ده‌بن و ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌کانی شۆرش له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه‌کان پێکهاتوون. ده‌وڵه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بیرۆکه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێت . ئه‌مه له کاتێکدایه شۆرشه کوردییه‌کان هه‌موو کات شکستیان خواردووه و به قۆناغی پێکهاتن و درووستبوونی ده‌وڵه‌ت نه‌گه‌شتووه، وبه‌م هۆکاریه‌ش له چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌کانی سیاسی و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، شرۆڤه ناکرێت . هه‌روه‌ها پرسی کورد به بیرۆکه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی شرۆڤه ناکرێت. پرسی کورد، پرسی بوون و نه‌بوونی هه‌موو بیرۆکه له خۆ ده‌گرێت .
ئه‌مرۆکه پرسی کورد له تیوری و کرده‌وه‌دا تووشی دابڕان بووه و حه‌قێقه‌تی کرده‌وه‌ی شۆرشه کوردییه‌کان له بیرۆکه‌ی گۆنجاوی خۆی جیا بۆته‌وه. ئه‌م کرده‌وه به پێی لۆژیکی فیکری، عه‌قڵی ئێرانی/عه‌ره‌بی هه‌نگاوی ناوه و له هه‌مانکاتدا جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵه ئێرانییه هه‌یه. له شۆرشه کوردییه‌کان، هه‌نگاونان به پێی روانگه‌و تیوری لۆژیکی ئێرانی/عه‌ره‌بی بووه و واته ئه‌م هه‌نگاونانه سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه.؟ بۆ ئه‌وه‌ی که چوارچێوه‌ی لۆژیکی کورد، بیرۆکه‌ی مه‌عنه‌وی ئێرانی/عه‌ره‌بی نه‌بووه و ئه‌م بیرۆکه ئێرانی/عه‌ره‌بیه به هۆکاری نه‌بوونی بیرۆکه‌یه‌کی گۆنجاو له گه‌ڵ پێداویستی چالاکییه‌کانی کورد، لۆژیکی کرده‌وه‌یی خۆی له‌سه‌ر لۆژیکی کوردا ده‌سه‌پێنێ. به‌م هۆکاریه لۆژیکی کرده‌وه‌یی نه‌رێنی و بوونی کورد بێ ئه‌وه‌ی که چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌ی گۆنجاو له گه‌ڵ لۆژیکی کرده‌وه‌یی خۆی بدۆزێته‌وه به‌رده‌وام بووه وهه‌ر کاتێک له چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌ی لۆژیکی ئێرانی/عه‌ره‌بی که‌ڵکی وه‌رگرتووه دیسان له ئاراسته‌ی نه‌رێنی و دژایه‌تیدا بووه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانیوه لۆژیکی گۆنجاو له گه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆی بخۆڵقێنێت. ئه‌گه‌رچی کورد توانای دارشتنی لۆژیک و واتای گۆنجاو له گه‌ڵ چوارچێوه‌ی کرده‌وه‌یی خۆی نه‌بووه، به‌ڵام لۆژیکی کرده‌وه‌یی خۆی بێ پشتگیری فیکری سه‌پاندووه. که دانه‌رشتنی واتا به مانای نه‌بوونی ناوه‌رۆک نییه. له به‌رده‌وامی نه‌بوونی بیرۆکه‌و نه‌بوونی تیوری گۆنجاو له گه‌ڵ کرده‌وه، کرده‌وه بێ پاڵپشتی بیروکه ئاراسته‌ی به‌ره‌و نه‌مان یان به‌ره‌و گۆڕان بۆ که‌ره‌سته‌یه‌کی دیکه گۆڕدرا. که وایه نه‌بوونی واتا‌و روانگه‌ی دیسیپلینی کور‌دی، هۆکاری نه‌بوونی سیاسه‌ته‌که‌یه‌تی و تاک و ئه‌وه‌ی که کرده‌وه‌ی سیاسی کورد تیوری و لۆژیکی گۆنجاوی خۆی دانه‌رێژێت، ناتوانێت سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی کور‌دی و دیسیپلینی کور‌دی ببێت.
رازی ئه‌م هه‌مووه شۆرش و شکسته یه‌ک له دوای یه‌که له نه‌بوونی یه‌کریزی تیوری و کرده‌وه‌دایه، نه‌ک له خزمه‌ت و یان خه‌یانه‌تی که‌سه‌کان. ئه‌گه‌ر لۆژیکی کرده‌وه‌ی کورد واتا‌و که‌لتووری گۆنجاوی خۆی نه‌دۆزێته‌وه لۆژیکی کرده‌وه به ناچار له که‌لتووری داسه‌پاوی ئه‌وی دیکه‌دا نۆقم و به‌ره‌و نه‌مان ده‌روات. واتاکان و وته‌کانی گۆنجاو له گه‌ڵ لۆژیکی کرده‌وه‌یی کورد له واتا خه‌یاڵییه‌کانی ناسیونالیزمی رۆژئاوایی یان واتا مۆراڵییه گشتییه‌کان نادۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها ناچێته ئاستی پرسه لاوه‌کییه ئابووری و عه‌شیره‌تییه‌کان. ئه‌م واتاگه‌له به تیگه‌یشتنێکی فه‌لسه‌فی له ناخی مێژووی کورد و به درووست‌کردنی واتا بۆ شۆرش و مێژووی سیاسی کورد، ده‌رده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م واتاگه‌له له شۆرش و بزوتنه‌وه سیاسی، مێژوویی کورد و له لۆژیکی کرده‌وه‌یی ده‌ربهێنرێت. ده‌بێت به شرۆڤه‌ی چۆنیه‌تی و روانگه‌یه‌کی وردبینانه و هه‌روه‌ها به چوونه نێو که‌ش و هه‌وای بزووتنه‌وه مێژووییه‌کانی کورد واتا نهێنییه‌کانی چالاکی سیاسی کورد بدۆزینه‌وه‌و له چوارچێوه‌ی واتاکان دایبڕێژین. ده‌بێت به له بیرکردنی روانگه‌ی پۆزیتێڤیستی [ئۆبژه و سۆبژه] و هه‌روه‌ها له روانگه‌ی مینیمۆمی و خه‌یاڵی مۆراڵیانه، ئه‌و بیرکردنه‌وه‌و واتا‌و بیرۆکه‌ی که بۆته هۆکاری شۆرش و سه‌رهه‌ڵدانی کورد بدۆزینه‌وه. ده‌بێت بزانرێت که کورده‌کان چ بیرۆکه و داخوازییه‌کیان بووه و چ روانگه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به جیهان، مرۆڤ و مێژوو بووه و که به‌و هۆکاریه‌وه هیچ دیسیپلێنێکی سونبولیک و لۆژیکی مێژوویان په‌سه‌ند نه‌کردووه و به‌رده‌وام ده‌ستی داوه‌ته شۆرش کردن. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته ده‌بێت قۆناغی پشتبه‌ستن به حه‌قیقه‌ته به‌رچاوه‌کان و روتینه‌کان تێپه‌ر که‌ین و به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ی زۆر و به‌ڵگه مێژووییه‌کان، لۆژیکی کرده‌وه‌یی کورد بهێنینه قسه کردن. بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین ئێمه کێین ده‌بێت مێژووی جیاوازی خۆمان بناسین. مێژوو ده‌پرژێته سه‌ر کرده‌وه‌کان نه‌ک رووداوه‌کان و باسکردنی رووداوه‌کان، کرده‌وه‌کان له بیرۆکه‌وه دێن. ده‌بێت له پشتی کرده‌وه میژووییه‌کانی کورد، بیرۆکه و داخوازییه‌کانی کورد ده‌ربخه‌ین. که وایه مه‌به‌ست له‌م لێکۆڵینه‌وه یه‌کریزی تیوری و کرده‌وه، بیرۆکه و واقعی بوون له مێژووی کورده. ئامانج له‌م لێکۆڵینه‌وه، ئازادی لۆژیکی کرده‌وه‌یی کورد له ژێر رکێفی که‌لتووری ئه‌وی دیکه‌و دۆزینه‌وه‌ی واتا‌و لۆژیکی گۆنجاو له گه‌ڵ چوارچێوه‌ی کرده‌ویی کورد به درێژایی مێژووه. ئه‌و واتا‌و بیرۆکانه‌ی که له پشتی چالاکی سیاسی کورد خۆی شاردۆته‌وه‌و له چوارچێوه‌ی هیچ وشه‌یه‌کدا ده‌رنه‌که‌وتووه. به هۆکاری ئه‌وه‌یه که ئێمه له روانگه‌ی ئه‌وی دیکه‌وه یان به‌بی تێگه‌یشتنێکی فه‌لسه‌فی ده‌روانینه مێژووی خۆمان، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه توانای تێگه‌یشتن و ده‌رهێنانی واتاکان و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی کوردمان نییه. ئێمه، یان کورد به به‌شێک له که‌لتوور و شارستانییه‌تی ئیرانی، ئیسلامی یان عه‌ره‌بی ده‌زانن و یان رووداوه‌کان و مێژووی بێ مێژوویی عه‌شیره‌ته‌کان باس ده‌که‌ین و یان ناسیوناڵیزمی خه‌یاڵی و بێ واتایی ده‌که‌ینه به‌ر مێژووی کورد. ئامانج واتا سازی دیسیپلین/ده‌وڵه‌تی کوردییه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی نه‌گه‌شتن به‌م مه‌به‌سته تێپه‌رکه‌ین که وایه بوونی واتای دیسیپلین/ده‌وڵه‌تی کور‌دی مه‌رجی بوونی سیاسییه‌که‌یه‌تی.
بۆچی وڵاتی ئێران به ئه‌زموونی هه‌زاران ساڵه که توانیویه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو ئاڵۆزییه‌کانی سه‌رکه‌وێت، توانای چاره‌سه‌ری پرسی کور‌دی نییه؟ لۆژیکی سیاسی ئێران که له ئه‌فسانه‌کان و دینی زه‌رده‌شت سه‌رچاوه ده‌گرێت و له دواییدا به که‌لتووری ئیسلامی تینویه‌تی خۆی ده‌شکێنێت و به ئیدیولوژییه مۆدێرنه‌کان خوێنێکی نوێ ده‌چێته ده‌ماره‌کانییه‌وه هه‌موو کات ده‌مامکی خۆی ده‌کاته به‌ر مێژوو و له سه‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆره‌کانی حه‌قێقی – سیاسی مێژوویی هه‌موو کات وه‌کوو باڵدارێکی ئاگرین له ژێر ژیله‌موه هه‌ڵده‌ستێت و ده‌مامکی فکری خۆی به سه‌ر مێژووی په‌ره‌وازه ده‌سه‌پێنێت و سیسته‌می واتا و درووستکراوه فکرییه دێرێنه‌کانی خۆی سه‌ر له نوێ بونیاد ده‌نێته‌وه. به‌ڵام هیچکات توانای قبووڵ کردن و چاره‌سه‌ری پرسی کور‌دی نه‌بووه - ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ پرسی کورد به شێوازێکی سه‌ربازی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ئاماژه‌یه به چاره‌سه‌ر نه‌بوونی پرسی کورد – له کۆتاییدا به هۆکاری نه‌بوونی توانایی چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌ست ده‌داته سڕینه‌وه‌ی پرسی کورد و بێبایه‌خ کردنی به فاکته‌ره ده‌رکی و لاوه‌کییه‌کان. که وایه ئه‌م پرسیاره دوو لایه‌نی هه‌یه؛ له له‌یه‌که‌وه کورده‌کان چی‌یان ده‌وێت که له لایه‌نی که‌لتووره داسه‌پاوه مێژووییه‌کان نه‌فره‌تی لێ ده‌کرێت و ئازادی له چیاکان به شارستانییه‌ت و کوێلایه‌تی شاری ناگۆڕنه‌وه و کورده‌کان هه‌موو کات له نووسراوه سوومریه‌کان تاکوو نووسراوه‌کانی ئه‌مرۆ به نه‌ته‌وه‌یه‌کی یاخی، سه‌ره‌رۆ و شه‌ڕ ناسراوه. له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌رۆک و فاکته‌ره‌کانی لۆژیکی سیاسی ئێرانی/مێژوویی چییه وچ دژایه‌تییه‌کی له گه‌ڵ پیناسه خوازی کورده‌کان هه‌یه و له سه‌رده‌می فره‌ایزدی کوروش تاکوو ئه‌مرۆ هیچکات توانای قبووڵ کردن و چاره‌سه‌ری پرسی کور‌دی نه‌بووه. بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌که‌وه به دژه واتاکانی شه‌ڕ، اهریمه‌ن، دێ‌و، بێگانه هه‌وڵی سه‌رکۆت کردن و راونانی کور‌دی بووه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه به واتاکانی ئێرانیانی ره‌سه‌ن هه‌وڵی داوه بۆ لای خۆی رایکێشێت.
عه‌قڵی سیاسی ئێران له به‌رامبه‌ر چ ئالۆزییه‌که‌وه داڕێژراوه و سه‌ر له نوێ بونیاد نراوه؟ فاکته‌ره‌کانی لۆژیکی سیاسی ئێران به فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو مافی خودایی پاشاکان (فره‌ایزدی) ره‌وایی ئاسمانی، دادپه‌روه‌ری ئه‌فلاتوونی/سیسته‌می چینایه‌تی، که‌لتووری دینی/ئاپلۆنی و زانستی هورموسی، به دڵنیاییه‌وه له به‌رامبه‌ر واتاگه‌لی دژ به ئه‌و واتا و فاکته‌رگه‌له که ئاماژه‌ی پێکراوه، خۆی زیندوو کردۆته‌وه. فاکته‌رگه‌لێک وه‌کوو دیموکراسی رێکه‌وتنی، ره‌وایی زه‌وینی/گرێبه‌ستی، دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی، که‌لتوور یان دژه که‌لتووری دیونیزوسی/دژه دینی و رۆحی پرومته‌یی ، به واتاگه‌لی دژ به عه‌قڵی سیاسی ئێران داده‌نرێن . شه‌ڕو پێکدادانی عه‌قڵی سیاسی ئێرانی له گه‌ڵ ئانیران(ئه‌وی دیکه‌ی ئێران) له لایێکه‌وه شه‌ڕ و پێکدادانێکی نه‌ته‌وه‌یی/سیاسییه، وه‌کوو شه‌ڕی کوروش له گه‌ڵ ئاستیاگ، داریوش له گه‌ڵ گئوماتا، ئه‌نوشیروان له گه‌ڵ مه‌زده‌ک تاکوو ئه‌مرۆ و له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕی نێوان دوو عه‌قڵی سیاسی ،سیسته‌می زنجیره‌ی پله‌وپایه له گه‌ڵ یه‌کسانی ، مافی خودایی له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی، دیموکراسی رێکه‌وتنی له گه‌ڵ سیسته‌می زۆره‌ملی دینی، هه‌روه‌ها به شه‌ڕی دوو ڕوانگه‌ی بوونناسانه‌یی بۆ دونیا داده‌نرێت ، ئه‌مه له کاتێکدایه که سوژه وناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی ئایینی کور‌دی، میترا به هێمای گاکوژی داده‌نرێت ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا فه‌لسه‌فه‌ی ده‌رکه‌وتنی زه‌رده‌شت پارێزگاری له گای پیرۆز بووه ، هه‌روه‌ها له کاتێکدا که میترا ئایینێکی زه‌وینی و مرۆیی بووه ، زه‌رده‌شت دینێکی میتافیزیکی و خودایی بووه ، به‌م پێیه ، شه‌ڕی سیاسی/نه‌ته‌وه‌یی پارس له گه‌ڵ ماد، شه‌ڕێکه له نێوان دوو ڕوانگه‌ی بوونناسانه‌ی لوگوس له به‌رامبه‌ر ئروس، دین له به‌رامبه‌ر عه‌قڵی مرۆیی، رۆح له به‌رامبه‌ر جه‌سته و هه‌روه‌ها ئاسمان له به‌رامبه‌ر زه‌وین بووه . هێما سه‌مبولیکه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان پارس و ماد بریتییه له ڕووناکی له به‌رامبه‌ر تاریکی، ئه‌هورا له به‌رامبه‌ر ئه‌هریمن، هه‌ڵو له به‌رامبه‌ر مار، گا له به‌رامبه‌ر شێر، و له کۆتاییدا خێر وچاکه له به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و خراپه، که هه‌موو ئه‌م ناولێنانه و دابه‌شکردنی ئه‌م هێماگه‌له به دوو جه‌مسه‌ری خێر و شه‌ڕ له لایه‌ن دال یان فاکته‌ری نوێی پارس/زه‌رده‌شت، به‌سه‌ر دال یان فاکته‌ری کۆنی ماد/میترا سه‌پێندراوه و ئه‌مه له کاتێکدایه که له دالی یان فاکته‌ری کۆن، هێشتاکوو دوو جه‌مسه‌ری خێر وشه‌ڕ یان چاکه وخراپه بوونیان نه‌بووه . ئه‌وه‌ی که هۆکاری جێگیربوونی واتا و هێماکانی ئێرانی/زه‌رده‌شتی وه‌کوو لایه‌نی چاکه وخێر بووه و هه‌روه‌ها هێما مادییه‌کان وه‌کوو لایه‌نی خراپه وشه‌ڕ دانراوه ، یه‌که‌م هۆکارێکی لۆژیکی میژوو بووه ، هۆکاری دووه‌م بریتییه له ئه‌وی دیکه‌ی هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی/سیاسی پارس، به‌م پێیه‌ش دال یان فاکته‌ری سه‌ره‌کی ئێرانی ،هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی پارس بووه و ده‌وڵه‌تی ئێران که‌ره‌سته و ئامرازی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها هێماکان و دین که‌ره‌سته و ئامرازی هژمونیکی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی پارس بووه.
ئه‌گه‌ر سه‌ر له نوێ وله ده‌ره‌وه‌ی ڕوانگه‌ی قه‌ومی ده‌سه‌ڵاتدار، چاو به مێژوودا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که فاکته‌ره‌کانی عه‌قڵی سیاسی ئێرانی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و به یه‌ک شێوه‌ی هاوبه‌ش، واته له سه‌رده‌می زه‌رده‌شت و هخامه‌نشی تاکوو سه‌رده‌می ساسانی سه‌ر له نوێ داڕێژراوه . شایانی باسه که هه‌موو جارێک واتا دژبه‌ره‌کانی عه‌قڵی سیاسی ئێران له رۆحی قه‌وم/نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆی نواندووه . عه‌قڵی سیاسی ئێران به فاکته‌ره ناوبراوه‌کان، له سه‌رده‌می زه‌رده‌شت /ئه‌هورا ، له به‌رامبه‌ر میترا/ئه‌هریمه‌ن ،کوروش/فه‌ره‌یدون،له به‌رامبه‌ر ئاژی دهاک/ئاستیاگ،که‌یخوسره‌و له به‌رامبه‌ر تورانییه‌کان ،داریوش له به‌رامبه‌ر گئوماتا/به‌ردیای درۆیین،ساسانییه‌کان له به‌رامبه‌ر مه‌زده‌کییه‌کان و تاکوو خوره‌مدینه‌کان و سه‌رده‌می هاوچه‌رخ سه‌ر له نوێ به هه‌مان شێوه‌ی پێشووی خۆی، داڕێژراوه . که‌وایه ،عه‌قڵی سیاسی ئێران له سێ سه‌رده‌می کۆن ،سه‌رده‌می ئیسلامی ناوه‌ند و سه‌رده‌می هاوچه‌رخ له به‌رامبه‌ر شوناسخوازی کورده‌کان به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو، سه‌ر له نوێ دارێژراوه و تۆمار کراوه .
عه‌قڵانییه‌تی (ئه‌فسانه،دین و زانست و ئیدیۆلۆژی) ئێرانی ،که‌رسته وئامرازێک بووه له پێناوی ده‌وڵه‌تی ئێرانی و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئێرانیش که‌ره‌سته وئامرازی هژمونی سیاسی قومی پارس دژ به قه‌ومی کورد بووه . به واتایه‌کی دیکه، زانستی ئێرانی له سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌ی کیانی و دینی زه‌رده‌شتی تاکوو سه‌رده‌می دینی ئیسلام و شێعه و هه‌روه‌ها تاکوو سه‌رده‌می زانست و ئیدیۆلۆژی هاوچه‌رخ ، هه‌وره‌ها له واتای ئه‌هورامه‌زدا و به‌دینی تاکوو واتای ئێرانی فره نه‌ته‌وه و فره‌چه‌شنی ، زانستێکی بێ واتا وبێ ناوه‌رۆک بووه و واتاکه‌ی له بناغه‌ی سیاسی دسه‌ڵات و هژمونی قه‌ومی پارس سه‌رچاوه‌ی گرتووه . ده‌سه‌ڵات و هژمونی قه‌ومی پارس له لایێکه‌وه هژمونییه‌کی سیاسی/سه‌ربازی و له لایه‌کی دیکه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتێکی هژمونیک و دینی بووه که هاوکات له‌گه‌ڵ خۆسه‌پاندنی سیاسی/قه‌ومی به‌سه‌ر کورد ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له چوارچێوه‌ی واتاکانی ئه‌هورایی، دینی پاکی زه‌رده‌شت، ئیسلام، خێر وچاکه ، ئێرانی فره نه‌ته‌وه ، شارستانییه‌ت و ... پاساوی بۆ خۆی هێناوه‌ته‌وه و دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی/قه‌ومی خۆی، واته کورده‌کانی له چوارچێوه‌ی دژه واتاکانی ئه‌هریمه‌ن، دێ‌و، بێ باوه‌ڕ یان کافر، جنۆکه ، جودایی خواز، زه‌حاکی مێشک خۆر، کور‌دی سه‌ربڕ، تورانی ،شه‌ڕو ئه‌ژدیها پێناسه کردووه ، به‌م پێیه عه‌قڵانییه‌تی پارسی له سه‌رده‌می ئه‌هورا تاکوو ئێرانی فره چه‌شنی ، وه‌کوو که‌ره‌سته و ئامراز وبه‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌سه‌ڵات وهژمونی قه‌ومی/سیاسی پارس دژ به ماد/کورد بووه .، به هۆی ئه‌وه‌ی که قه‌ومی باڵاده‌ستی پارس نووسه‌ر وبێژه‌ری مێژوو بوون ، چیرۆک و بۆچوونی ئیدیۆلۆگی خۆیان به ناوی حه‌قیقه‌تی مێژوویی له بازنه‌ی حه‌قیقه‌تدا تۆمار کردووه و له نه‌بوونی مێژوونوسینی کور‌دی ، ئه‌و چیرۆکه له لایه‌ن کورده‌کانیشه‌وه قبووڵ و په‌سه‌ند کراوه .شایانی باسه که ناحه‌زبوون و نه‌فره‌تلێکراوی کورد له مێژوودا له چوارچێوه‌ی دژه‌واتاکانی له‌سه‌رووی " ئه‌وی دیکه" ی ئێران ئاماژه‌ی پێکراوه ، وه‌کوو ئه‌شکه‌وتی نه‌زانی ئه‌فلاتون ، مدوسای یونان ، جنۆکه‌ی جووله‌که و ئیسلام، نرگل سامی، شاری زه‌وینی ئاگوستین ، به‌م پێیه‌ش ئه‌م شێوازه له ئاماژه کردن به کورده‌کان، ته‌نیا واتای سیاسی/قه‌ومی له خۆ ناگرێت، به هۆکاری ئه‌وه‌ی که کورد بۆ سه‌ر وڵاتی یونان و روم مه‌ترسییه‌کی نه‌بووه و ئه‌م شێوازه له ئاماژه کردن به کورد، بۆ ئایینی کۆنی کورد، واته ئایینی میترا/ contractده‌گه‌ڕێته‌وه که ئایینێکی زه‌وینی ، تاریکی ، له‌گه‌ڵ هێماکانی وه‌کوو مار و شێر بووه ، هه‌روه‌ها یه‌کێ له په‌رۆشه‌کانی ئه‌م کتێبه ،وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌یه که هۆکاری ناحه‌زبوون و نه‌فره‌تلێکراوی کورده‌کان له مێژوو و له دینه‌کان و فه‌لسه‌فه میتافیزیکییه‌کان چی بووه ؟
به‌ڵێ ، هه‌رچه‌نده که بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه ، بابه‌تی مێژووییه ، به‌ڵام ئه‌م کتێبه ته‌نیا ڕووداوه مێژووییه‌کان له خۆ ناگرێت ، به‌ڵکوو له‌م کتێبه‌دا پرسێکی سیاسی له پانتایی مێژوودا شرۆڤه ده‌کرێت . ئانتاگونیزمی سیاسی هێزی جووڵێنه‌ری مێژوو بووه وئێستاش هه‌یه . پرسی سیاسی ئاماژه به خۆی و ئه‌وی دیکه یان لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌کات . ئه‌و خۆی پارسه که مێژووی تۆمار کردووه ، له باس و نووسراوه‌کاندا، ئه‌وی دیکه‌ی سیاسی خۆی به ئه‌وی دیکه‌ی شارستانییه‌ت و مێژوو ده‌ناسێنێت . سیاسه‌تی ئێرانی ، دین ، ئه‌فسانه‌کان و مێژووی نووسراوی داڕشتووه و ئه‌وی دیکه‌ی پارس ، هه‌روه‌ها به ئه‌وی دیکه‌ی دین و ئه‌فسانه‌کان و هێماکان ناسراوه . پرسی سیاسی پارسی به هۆی هژمونی و باڵاده‌ستی سیاسی ، له پانتایی مێژووی نووسراو ، وه‌کوو لایه‌نی براوه و سه‌رکه‌وتوو ناسراوه و به پێناسه کردنی ئه‌وی دیکه‌ی سیاسی خۆی له چوارچێوه‌ی واتا نگه‌تیڤه‌کان و خراپه وشه‌ڕ ، خۆی که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه له چوارچێوه‌ی واتاگه‌کی پوزیتیڤ و چاکه و خێر پێناسه کردووه وشه‌ڕ و پێکدادانێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نێوان توتمه‌کان ، ئه‌فسانه‌کان و دین داڕشتووه . مێژوو له ڕێگای داڕشتنه‌وه‌کان و سه‌رچاوه زاره‌کییه‌کان که‌وتۆته به‌رده‌ستی ئێمه و مێژووی راسته‌قینه و حه‌قیقی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌بووه و ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه زاره‌کییه‌کان که لایه‌ن چ که‌سێک و به چ ئامانجێک که‌وتۆته به‌رده‌ستی ئێمه ، په‌یوه‌ندی نێوان مێژوونوسین و پرسی سیاسی و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق ، پێکهاته‌ی سیاسی /که‌لتووری بۆ ئێمه ڕوون ده‌کاته‌وه . مێژوو به پێی بۆچوون و ڕوانگه‌ی داڕێژه‌ری مێژوو تۆمار ده‌کرێت و تا ئێستاش مێژووی کورد له لایه‌ن ئه‌وانی دیکه نووسراوه وتۆمار کراوه و جگه له ڕێگای شرۆڤه کردنی مێژووی نووسراوی ئه‌وی دیکه ، بۆ داڕشتنی بۆچوون و ڕوانگه‌ی خۆمان له مێژووی کورد ، هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه . مێژوو فورم یان شێوازێکی ده‌سه‌ڵاته و نووسراوه مێژووییه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌یان گرتووه . ئه‌و نووسراوه مێژووییانه‌ی که تێیدا مێژووی کورد به به‌شێک له مێژووی ئێران ناسێندراوه ، له هژمونی سیاسی پارس سه‌رچاوه‌یان گرتووه و هه‌روه‌هاش وڵات و که‌لتووری کورد به به‌شێک له وڵاتی ئێران پێناسه بووه .
دژایه‌تی کورد و پارس/ئێران ده‌بێ له‌سه‌رووی واتاکانی "ده‌وڵه‌تی مودێرن"،"ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی"،"بێ به‌شی ئابووری" ، نه‌بوونی "فره‌چه‌شنی له یه‌کڕیزی" و یان "ناسیوناڵیزمی مه‌ده‌نی" چاوی لێبکرێت . هه‌روه‌ها وه‌کوو نووسه‌ری ئه‌م کتێبه، ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می فاکته‌ره مادی/سیاسی و که‌لتوری/دینی ئێرانی، به ده‌سته‌واژه‌ی عه‌قڵی سیاسی ئێران ئاماژه‌م پێکردووه که بریتیه له خاک ، دین ، ئه‌فسانه ، ده‌وله‌ت/ئیمپراتوری و زمان . هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌و عه‌قڵه سیاسییه، له دابه‌شکردنێکی گشتیدا، به دوو ڕه‌هه‌ندی که‌لتووری (ئه‌فسانه ،هێما ،دین ،زانست ،ئیدیۆلۆژی) و سیاسی ( ده‌وڵه‌ت،پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕه سه‌ربازییه‌کان) دابه‌ش بکه‌ین و شایانی باسه که ئه‌م دابه‌شکردنه ،دابه‌شکردنێکی زانستییه نه‌ک دابه‌شکردنێکی راسته‌قینه و حه‌قیقی ،به هۆکاری ئه‌وه‌ی که ڕه‌هه‌ندی که‌لتووری و واتایی له سه‌رده‌می ئه‌فسانه و زه‌رده‌شت تاکوو سه‌رده‌می ئیسلام و ناسیوناڵیزم ، جیاواز و سه‌ربه‌خۆ له ڕه‌هه‌ندی سیاسی ، واته ده‌سه‌ڵات و هژمونی و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه . به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندییه‌کی هاوشێوه‌ی کار وبه‌رکار له نێوان زانستی ئێرانی و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی بوونی نه‌بووه وبه‌ڵکوو په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌ڵبژێردراو و دوو لایه‌نه بووه که پاش سه‌رده‌می جێگیربوون وچه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی داریوش ، وه‌کوو ئامرازێکی زانستی یان سه‌ر له نوێ به‌رهه‌مهێنه‌ری هژمونی وده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی پارس بووه . کورده‌کان له روانگه‌ی ره‌چه‌ڵه‌ک و قه‌ومی ، نه‌ک ته‌نیا ئێرانی/ئاریایی نه‌بوون ، به‌ڵکوو خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی پێش ئاریایی/پارسی بوون و هه‌روه‌ها عه‌قڵی سیاسی ئێران له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌تکردنه‌وه و جیاکردنه‌وه وبه" ئه‌وی دیکه "ی ناساندنی شوناسی کور‌دی دروست بووه و پێکهاتووه . "ئیران ویچ" و دین و ده‌وله‌تی ئێران له‌سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی و ره‌تکردنه‌وه‌ی کورده‌کان داڕێژراوه . ئێران به‌و شوێنه‌ی ده‌ڵێن که وڵاتی ماده نیشته‌جێ وجێگیره‌کان بووه و ئێرانیه کۆچبه‌ره‌کان به زۆره‌ملی و شه‌ڕ، وڵاتی ماده‌کانیان داگیر کردووه و ناوی ئێرانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، واته ئه‌و ئێرانه‌ی که به به‌هه‌شتی ونبووی خۆیان پێناسه‌ی ده‌که‌ن . هه‌روه‌هاش دینی ئێرانی زه‌رده‌شت دژ به دینی مادی داڕێژراوه . بناغه وبنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێرانی وه‌کوو ئامرازێک بووه به ئامانجی هژمونی وباڵاده‌ستی قه‌ومی پارس به‌سه‌ر ماده‌کان. ئیمپراتوری هخامه‌نشی /پارسی ته‌نیا به هۆکاری شکستی سه‌ربازی و سه‌رکوت کردن و له په‌راوێزخستنی ئیمپراتوری ماده‌کان/کورده‌کان درووست بووه و پێکهاتووه. ته‌نانه‌ت هێماکان و ئاسه‌واره ئێرانییه‌کانی وه‌کوو ته‌ختی جه‌مشید و نه‌خش ونووسراوه‌ی به‌ردینی بیستون ،هێما و سومبولی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پارس به‌سه‌ر کورده‌کان بووه . هه‌روه‌ها زمانی فارسی ، زمانێک نه‌بووه که به گه‌شه‌کردنی سرووشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی پێکهاتبێت ، به‌ڵکوو زمانێکی کرچ و کاڵ بووه که به فه‌رمانی داریوش و به ده‌ستی نووسه‌ره عیلامی و بابلییه‌کان و به مه‌به‌ستی پاراستنی بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنی پارس به‌سه‌ر ماد دارێژراوه . کورده‌کان و ئایینه‌کانیان له ئه‌فسانه و که‌لتووری ئێرانی‌دا ، به ناوی ئه‌هریمه‌ن، دئوکانی مازینه، دێ‌و، ئاژی دهاک/زحاک، ئه‌فراسیاب و تورانیه‌کان، بێ باوه‌ڕ ، کافر و جنۆکه و سیخوری بیانییه‌کان ئاماژه‌یان پێکراوه . دژایه‌تی توتم و هێماگه‌لی وه‌ک گا و شێر، مار و هه‌ڵۆ له شه‌ری قه‌ومی پارس و ماد سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ته‌نانه‌ت واتا موراڵیه‌کانی وه‌کوو خێر وچاکه له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و خراپه، رووناکی له‌به‌رامبه‌ر تاریکی ،ئاماژه به هژمونی یان زلهێزی قه‌ومی پارس به‌سه‌ر ماده‌کان ده‌کات ، به هۆکاری ئه‌وه‌ی که پاس خۆی وه‌کوو لایه‌نی براوه له چوارچێوه‌ی واتاگه‌لی ئه‌رێنی ده‌ناسێنێت و ئه‌وی دیکه‌ی شکست خواردوو له چوارچێوه‌ی واتاگه‌لی شه‌ڕ و تاریکی پێناسه ده‌کات. مه‌به‌ست له "ئه‌وی دیکه" و ئانیرانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیران ویچ، کورده‌کان بوون . ئه‌مه به‌و مانا نییه که ئێران ئه‌وی دیکه‌ی تری بۆ خۆی پێناسه نه‌کردووه ،وه‌کوو عه‌ره‌ب یان تورک و...، به‌ڵام سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی عه‌قڵی ئێرانی ، ته‌نیا به دژایه‌تی له‌گه‌ل کورده‌کان و شوناس و وڵاتی ماده‌کان داڕێژراوه وهه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵی ئێرانی له سه‌ر بنه‌مای شه‌ر له‌گه‌ڵ تورک و مه‌غول و... دانه‌ڕێژراوه،به‌ڵکوو له سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی ئایینی/ئیدیۆلۆژیک له‌گه‌ڵ شێوازی ژیان و بوونی دیونیزوسی و دژه میتافیزیکی کورده‌کان داڕێژراوه و به هۆکاری ئه‌وه‌ی که بنه‌ما و بناغه‌ی عه‌قڵانییه‌تی ئێرانی له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه و له‌په‌راوێز خستنی شوناسی کورد دارێژراوه و پێکهاتووه ، هه‌ر به‌م هۆکاریه‌ش هیچ رێگایه‌ک بۆ وتووێژ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له چوارچێوه‌ی عه‌قڵی ئێرانی‌دا بوونی نییه . شایانی باسه که مه‌به‌ستمان له قبووڵ نه‌کردن و ره‌تکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له ڕوانگه‌ی سیاسی/ئیدیۆلۆژیک بووه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پارسه‌کان هه‌موو که‌لتوور و شوناسی وڵاتی مادیان داگیر کرد و واتایه‌کی ئێرانی/زه‌رده‌شتیان پێ به‌خشیوه ، واته به داگیرکردنی که‌لتووری مادی و گۆرینی واتاکانی، له لایێکه‌وه ماده‌کان/کورده‌کانیان چه‌ک کرد و له لایه‌کی دیکه‌وه خۆیان به خاوه‌نی که‌لتوور و شارستانییه‌ت پێناسه کرد . عه‌قڵی ئێرانی له‌هه‌مان کاتدا که دژ به شوناسی مادی بووه و له‌هه‌مان کاتدا داگیرکه‌ری ئه‌و شوناسه بووه و عه‌قڵی ئێرانی دابڕانێک له به‌رده‌وامبوونی شوناسی کور‌دی بووه .
نموونه‌ی ئانیران یان ئه‌وی دیکه‌ی ئێران ، هاوشێوه‌ی عه‌قڵی ئێران، وه‌کوو سێبه‌ری تاریک و ناوچه‌ی نامۆ و نه‌ناسراو ، هه‌روه‌ها دووانه‌یه‌کی هاوته‌مه‌ن و دژ به عه‌قڵی ئێرانی، هه‌موو کات بوونی هه‌بووه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا نادیار و نامۆ بووه و له لایه‌ن عه‌قڵی ئێرانییه‌وه دوور خراوه‌ته‌وه . دیالکتیکی عه‌قڵی ئیرانی جگه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه ، بوون و واتایه‌کی نه‌بووه و ئه‌وی دیکه له هه‌مان کاتدا که بوونی هه‌یه ،نامۆ و نادیاره و لایه‌نی دیکه‌ی دراوی لۆژیکی ئیرانییه.ئه‌و " غه‌یر" یان ئه‌وی دیکه، که‌ره‌سته‌ی یاری و رابواردنی نووسه‌ری ئه‌فسانه‌کان نییه به‌ڵکوو ئاماژه‌یه به واتایه‌کی دیکه ده‌کات که له کاتی به‌ره‌به‌یان، ئاماژه به ئاوابوونی عه‌قڵی ئێرانی ده‌کات و له هه‌مان کاتدا دیارده‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه (ئه‌مری واقع) که عه‌قڵانییه‌تی "سه‌مبولیکی" ئێرانی به مه‌رج و له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده داڕیژراوه. هه‌ر شوناسێک بۆ چه‌سپاندنی واتا دروستکراوه‌کانی خۆی پێویستی به ئه‌وی دیکه‌یه‌ک هه‌یه که هه‌موو کات بوونی هه‌بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ره‌تی بکاته‌وه . مه‌رجی ناسینی عه‌قڵی ئێرانی ئه‌وه‌یه که دژه‌که‌ی بناسین، به هۆکاری ئه‌وه‌ی که هه‌موو کات وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک بوونی هه‌یه و له هه‌مان کاتدا به دژبه‌ر و خراپه یان شه‌رێک پێناسه ده‌کرێت که عه‌قڵی ئێرانی له به‌رامبه‌ریدا لایه‌نی خێریان چاکه‌ی خۆی چاکسازی ده‌کاته‌وه و سه‌رله نوێ خۆی وه‌کوو چاکه وخێر بونیاد ده‌نێته‌وه . ئه‌وی دیکه‌ی عه‌قڵی سیاسی ئێرانی ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت بوونی نییه، به‌ڵام وه‌کوو واتایه‌کی پشت گوێخراو له بازنه‌ی عه‌قڵی ئێرانی‌دا بوونی هه‌یه، ئه‌وی دیکه‌ی ئێرانی وه‌کوو فاکته‌رێکی ون و نامۆ، به‌ڵام چالاک و کرده‌وه‌یی بوونی هه‌یه. عه‌قڵی سیاسی ئێران له رێگای جیاکردنه‌وه‌ی خۆی و ئه‌و ئانیرانه‌ی که به پێی گریمانه‌ی عه‌قڵی ئێرانی بوونی نییه، نموونه وسومبولی واتایی خۆی به‌ده‌ست هێناوه وداڕشتووه. هه‌روه‌ها ده‌توانین له ڕێگای دژایه‌تی تیوریک و واتایی، نموونه وسومبولی عه‌قڵی ئێرانی و ئه‌وی دیکه بناسین. به هۆکاری ئه‌وه‌ی که دژایه‌تییه دوولایه‌نه‌کانی Binary opposition)) ئێران و ئانیران به دژایه‌تی له گه‌ڵ یه‌ک، واتا و بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌هاش واتا و فاکته‌ره‌کانی عه‌قڵی ئێرانی جگه له دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌وی دیکه (ئانیران) واتا و بوونی نابێت.
ده‌سه‌ڵاتی لوگوسی ئێرانی هه‌موو کات به زمانی دین و خودا له به‌رامبه‌ر ئوروس و بوونی کورد وتووێژی کردووه. که‌وایه عه‌قڵی ئێرانی رێگای هه‌موو په‌یوه‌ندی و وتووێژێکی له گه‌ڵ کورد کوێر کردۆته‌وه. له لایێکه‌وه عه‌قڵی ئێرانی به پاڵپشتی که‌لتووری، پیاوانی ئایینی یان رۆشنبیران ، به مه‌به‌ستی هێرشکردن ، هێزی سه‌ربازی ئاراسته‌ی کورده‌کان ده‌کات و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کفر، جودایی خواز، دێ‌و،ئاژی دهاک، سیخوری بیانییه‌کان و... هیچ جۆره له وێنه و په‌یوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ کورد، ناناسێت، هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌وه کورد هه‌یه که ته‌نیا له رێگای عه‌قڵه‌وه (عه‌قڵی ئێرانی) ده‌توانێت له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی په‌یوه‌ندی بگرێت و ئه‌م په‌یوه‌ندییه له چوارچێوه‌ی دارێژراوی جه‌سته‌یی و مۆراڵی و هاوته‌ریب له گه‌ڵ فاکته‌ر و یاساکانی ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌نوێنێت، به واتایه‌کی دیکه عه‌قڵێک که جگه له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌قڵی ئێرانی و بانگه‌شه بۆ که‌لتووری ئێرانی ، به‌رهه‌م وشتێکی دیکه‌ی نییه . به‌م پێیه دیالۆگی نێوان کورد و پارس یان له نێو پێکهاته یان چوارچێوه‌یه‌کی واتاییدایه که داڕێژراوی به‌رژه‌وه‌ندی و هژمونی ئێرانییه و ئامانجی ئه‌و دیالۆگه ، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییه نه‌ک چاره‌سه‌ری پرسی کورد، جگه له‌وه ئه‌و دیالۆگه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی عه‌قڵی ئێرانی بوونی هه‌بێت و درێژه‌ی پێبدرێت. هه‌روه‌ها بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و هژمونی واتا گشتییه‌کانی ئێران له سه‌ر وڵات و ژیانی کور‌دی ده‌بێت ره‌خنه له عه‌قڵی سیاسی ئێرانی بگرین که بریتییه له ره‌خنه له سیسته‌می زۆره‌ملی بیرمه‌ندانه و هه‌روه‌ها ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تاک قه‌ومی پارس و ده‌بێت عه‌قڵانییه‌تی سیاسی ئێران له بنه‌وه هه‌ڵکه‌نین تاکوو به نه‌هێشتنی تۆز و ته‌می ئێرانی بوون، رێگا بۆ ناسینی راسته‌قینه‌ی مێژووی کورد که سه‌رچاوه‌ی پێناسه‌ی کورده، بکرێته‌وه . ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی عه‌قڵی سیاسی ئێران له سیسته‌می زۆره‌ملی بیرمه‌ندانه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و حه‌قیقه‌ت و ناوه‌رۆکی سیسته‌می زۆره‌ملی ئێرانی له پێکهاته‌ی چینایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و هژمونی قه‌ومی پارس سه‌رچاوه ده‌گرێت. پێویسته دونیای حه‌قیقه‌تی ئێرانی له به‌رامبه‌ر کورد به ڕه‌خنه ئاشکرا بکرێت تاکوو حه‌قیقه‌تی دونیای هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی سه‌پێندراو له‌سه‌ر کورد ده‌رکه‌وێت. هۆکاری سیسته‌می زۆره‌ملی مێژوویی ئێران هه‌ر ئه‌و هۆکارگه‌له بوون که سه‌چاوه‌ی درووست‌کردنی ئه‌فسانه و سونبولی به هێزی پاشا په‌ر‌ستی (بیرۆکه‌ی ئێران شه‌هری) و ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌کان بووه . ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای قه‌ومی پارس به هۆکاری نه‌بوونی ره‌وایی له نێو قه‌ومه‌کانی دیکه ، بۆ پاساوی ده‌سه‌لاتی خۆی له لایێکه‌وه بۆ پاراستنی هژمونی خۆی پێویستی به ده‌وله‌تگه‌لێکی به‌هێزه و له لایه‌کی دیکه‌وه پێویستی به هێما و سومبولی به‌هێز هه‌یه ،هه‌روه‌ها بنه‌مای سیسته‌می زۆره‌ملی ئێرانی له بیرۆکه‌ی ئێرانی و پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و به‌ڵکوو له هژمونی قه‌ومی پارس سه‌رچاوه ده‌گرێت که بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و هژمونییه پێویستی به ده‌وله‌تێکی به‌هێز و ئه‌فسانه و هێمای سه‌رنج راکێش هه‌یه . که‌وایه ده‌وله‌تی ئێرانی له سه‌رده‌می هخامه‌نشی فره ئیزه‌دی تاکوو سه‌رده‌می ئیسلامی وه‌لی فه‌قی ، ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سیاسی/سه‌ربازی هژمونی و ده‌سه‌لاتی قه‌ومی پارس بووه وهه‌روه‌ها که‌لتوور و ئه‌ندێشه‌ی ئێرانی له سه‌رده‌می ئه‌فسانه و هێماکانی زه‌رده‌شت تاکوو سه‌رده‌می دینی ئیسلام و هه‌روه‌ها تاکوو سه‌رده‌می ناسیۆنالیزم و چه‌پ ، ئامراز و که‌ره‌سته‌ی هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی قه‌ومی پارس بووه . عه‌قڵی ئێرانی عه‌قڵێکی سیاسییه و ئه‌و عه‌قڵه سیاسییه ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سیاسه‌ت و هژمونی پارس بووه.
عه‌قڵی سیاسی ئێرانی لۆژیک و فاکته‌ری هاوشێوه‌ی بووه که له شێوه و فورمی ده‌ربرینی جۆراوجۆر وه‌کوو ئه‌فسانه، دین و ئیدیۆلۆژی خۆی نواندووه . سه‌رچاوه‌ی ئه‌و عه‌قڵه ، یه‌کریزی بیرمه‌ندان (پیاوانی ئایینی و رۆشنبیران) له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان بووه . فاکته‌ره‌کانی عه‌قڵی سیاسی ئێران له سه‌رده‌می فره ئیزه‌دی کوروش تاکوو ئه‌مرۆ به فورم و شێوازی ده‌ربڕینی جۆراوجۆر و له چوارچێوه‌یه‌کی هاوشێوه‌دا زیندوو بۆته‌وه و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م هێندراوه . ئه‌گه‌ر فاکته‌ره‌کانی عه‌قڵی سیاسی ئێرانی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوروش و داریوشی هخامه‌نشی و ئه‌نوشیروانی ساسانی و تاهرییه‌کان و پاشای پاشاکانی په‌هله‌وی و کۆماری ئیسلامی بووژاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام بووه . فاکته‌ره‌کانی شوناس خوازی کورده‌کان له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه و شۆرشه‌کانی گوتی و ماد و گئۆتاما و مه‌زده‌کیه‌کان و خۆره‌مدینه‌کان و بزووتنه‌وه هاوچه‌رخ و حزبه‌کانی سه‌رده‌م، خۆی ژیاندۆته‌وه و درێژه‌ی هه‌بووه.
لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌کی ئێمه بریتیه له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان ئێرانییه‌ت و کوردییه‌ت و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی عه‌قڵی سیاسی ئێرانی به فاکته‌ری ناوه‌ندی هژمونی و ده‌سه‌لاتی قه‌ومی و فاکته‌رگه‌لی وه‌کوو فره ئیزه‌دی، دادپه‌وه‌ری ئه‌فلاتونی/چینایه‌تی،که‌لتووری دینی/ زه‌رده‌شتی وهه‌روه‌ها ڕه‌وایی میتافیزیکی له‌گه‌ڵ هێماگه‌لی وه‌کوو گا و هه‌ڵۆ له چوارچێوه‌ی واتاگه‌لی ئه‌رێنی چاکه ، خێر و رووناکی و حه‌قیقه‌ت، چ په‌یام و ئه‌ندێشه‌یه‌کی هه‌یه و دژ به چ فاکته‌ر و هێما و سازه‌های معنایی داڕێژراوه و هه‌روه‌ها چ کاریگه‌ری یان کردارێکی سیاسی هه‌یه؟
هه‌روه‌ها له ئه‌م نووسراوه‌دا گریمانه‌ی ئێمه بریتیه له‌وه‌ی که عه‌قڵی سیاسی ئێران که ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سیاسه‌ت وهژمونی ده‌وڵه‌تی تاک قه‌ومی پارس بووه ، له سه‌رده‌می کوروش و زه‌رده‌شت تاکوو سه‌رده‌می داریوش و ئه‌نوشیروان، به ئامانجی دژایه‌تی و جیاکردنه‌وه‌ی و به ئه‌وی دیکه ناساندنی ماد دارێژراوه ، که‌لتووری ماده‌کان به فاکته‌ری سه‌ره‌کی ڕه‌هایی و ئازادی له ژێرده‌سته‌بوون و هه‌روه‌ها فاکته‌رگه‌لی شناوری وه‌کوو دیموکراسی رێکه‌وتنی یان ڕه‌وایی زه‌وینی له‌گه‌ڵ میترا/گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی ، که‌لتوور یان دژه که‌لتووری دیونیزوسی/میترایی ، هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ری دژه چینایه‌تی و وره‌ی پرۆمته‌یی له‌گه‌ڵ هێماگه‌لی وه‌کوو مار و شێر له لایه‌ن عه‌قڵی سیاسی ئێرانییه‌وه له چوارچێوه‌ی دژه‌واتاکانی تاریکی و شه‌ڕ و ئه‌هریمه‌ن ،پێناسه بووه. له ڕاستیدا سوژه‌ی بنه‌ڕه‌تی شوناسی کورد ، بریتییه له میترا (گرێبه‌ست/په‌ردیس) . لێره‌دا گرێبه‌ست به واتای ره‌تکردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی سیاسی و به‌دیهاتنی سیسته‌می سیاسی رێکه‌وتنی بووه و هه‌روه‌ها په‌ردیس یان به‌هه‌شت به واتای ره‌تکردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی میتافیزیکی /دینی و به‌دیهاتنی به‌هه‌شت له دونیا به ویست و عه‌قڵی مرۆیی بووه و هه‌روه‌ها عه‌قڵی سیاسی ئێرانی/پارسی دژ به میترا/گرێبه‌ست ، سیسته‌می ئاسمانی و مافی خودایی پاشاکانی داڕشت و هه‌روه‌هاش دژ به به‌هه‌شتی زه‌وینی میترا/په‌ردیس ، دین و میتافیزیکی داڕشتووه .
ئه‌وشێوازه لێکدانه‌وه‌ی که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا به‌کار هێندراوه، شێوازی لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تییه که بریتییه له شێوازی لێکدانه‌وه‌ی گوتار و دیسکۆرس و هه‌روه‌ها شێوازی شیکردنه‌وه‌یی (هرمنونتیک). شێوازی لێکدانه‌وه‌ی گوتار یان دیسکۆرس که تێیدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان ، شێوازی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی ده‌ق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ناوه‌رۆکی ده‌ق له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق به‌کار هاتووه و پرسیارگه‌لێکی به‌م چه‌شنه دێته ئاراوه وه‌کوو: چ که‌سێک و له ئاراسته‌ی چ ئامانجێکدا ده‌قی داڕشتووه ؟ . هه‌روه‌ها پرسیاگه‌لێ وه‌کوو په‌یوه‌ندی ده‌ق و ده‌سته‌واژه‌ی به‌کار هێندراو، داڕشتنی ئه‌وی دیکه یان دژه‌کانی ناوه‌رۆکی ده‌ق، پێکهاته‌ی که‌لتووری و سیاسی باڵاده‌ست له سه‌رده‌می نووسینی ده‌ق و هه‌روه‌ها چ که‌سانێ و له ئاراسته‌ی چ گوتار یان دیسکۆرسێک ده‌ق یان نووسراوه‌یان داڕشتووه ؟ چ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی پاڵپشتی له ده‌ق کردووه و چ ئامانجێکی هه‌بووه؟ . لێره‌دا هه‌وڵمان داوه که به شێوازێکی هرمنوتیک له پشته‌وه‌ی کرده‌وه سیاسی/کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، ئه‌و کرداره فکری و واتاییه بدۆزینه‌وه که هۆکاری درووستبوونی کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه . کورده‌کان چ شێوازێک له ژیانیان په‌یڕه‌و کردووه؟ چ روانگه‌یه‌کیان بۆ دونیا و مرۆڤ بووه؟ چ واتایه‌ک له پشته‌وه‌ی هه‌نگاوه سیاسییه‌کانیان بووه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌ومی فارس زلهێز و دارێژه‌ری ده‌ق و نووسه‌ر وبێژه‌ری مێژووی رووداوه‌کان بوون، له هه‌مانکاتدا کورده‌کان ده‌سه‌ڵاتی داڕشتن و به‌هه‌مهێنانی ده‌قیان نه‌بووه و به ناچار له رێگای کرداره‌وه بوونی خۆیان نواندووه. له شێوازی لێکدانه‌وه‌ی گوتار و دیسکۆرس، بۆ لێکۆڵینه‌وه له عه‌قڵی سیاسی ئێران و هه‌روه‌ها له شێوازی هرمنۆتیک بۆ لێکۆڵینه‌وه له شوناس خوازی کورده‌کان که‌ڵکمان وه‌رگرتووه . نوێنه‌رانی عه‌قڵی پارسی له زه‌رده‌شت و داریوش تاکوو ئه‌نوشیروان به هۆی ئه‌وه‌ی که داگیرکه‌ربوون ، خاوه‌ن ده‌قی دارێژراو بوون واته له نووسراوه‌ی گاته‌کان تاکوو نه‌خش و نووسراوه‌ی به‌ردینی بیستوون و ئاوێستا و خودای نامه‌کان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ماده‌کان له سه‌رده‌می میترا و زه‌حاک تاکوو سه‌رده‌می گئوماته و مه‌زده‌ک ، به هه‌ر هۆکارێک بووبێت، هیچ ده‌ق و نووسراوه‌یه‌ک له به‌رده‌ستی ئێمه‌دا نییه که بتوانین به شێوازی لێکدانه‌وه‌ی گوتار ودیسکۆرس، په‌یوه‌ندی ده‌ق له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق شرۆڤه بکه‌ین ، به‌م پێیه‌ش ناچار بووین که به شێوازی هرمنوتیک واتای نهێنی و نادیاری کردار و کرده‌وه‌ی کورد لێکبده‌ینه‌وه . جگه له شێوازی هرمنوتیک له جۆری گادامری نه‌ک له جۆری شلایرماخری، شێوازێکی دیکه‌مان بۆ شیکردنه‌وه‌ی واتای کرده‌وه‌کانی کورد له به‌ر ده‌ستدا نییه به هۆی ئه‌وه‌ی که، ئه‌وه‌ی له مێژووی کورد بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه یان کردار و کرده‌وه‌یه که ده‌بێت شرۆڤه بکرێت، یان نووسراوه‌ی نه‌یارانی کورد بووه که به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆیان دژ به کورد بوون، جگه له حه‌ز یان ڕق شتێکی دیکه‌ی تێدا نه‌بووه. ئه‌م ده‌ق ونووسراوانه له گاتا‌کان تاکوو ئاوێستا ونه‌خش و نووسراوه به‌ردینه‌کان به ئاراسته‌ی ئامانجی نووسه‌ره‌کانیان ، له نێو پێکهاته‌ی باڵاده‌ستی قه‌ومی/ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، کاریگه‌ری و ئاراسته‌یه‌کی سیاسی/کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. بۆ نموونه ئه‌هریمه‌نی ئاوێستا، ده‌سته‌واژه‌یه‌که له ئامانجی زه‌رده‌شت و له پێکهاته‌ی ئاڵۆزی ئایینی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به مه‌به‌ستی پاساو هێنانه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌وایی له ئه‌وی دیکه که به ئه‌هریمه‌ن ناسراوه ، کاریگه‌رییه‌کی سیاسی هه‌بووه . هه‌روه‌ها واتاگه‌لی درۆ، ئاژید‌هاک، دێ‌و و... نه‌خش و نووسراوه‌ی به‌ردینی بیستوون و هه‌موو ئه‌فسانه ئێرانییه‌کان به هه‌مان مه‌به‌ستی ئاماژه پێکراو به‌کار هاتوون . نووسه‌ری ده‌ق که بۆ خۆی لایه‌نێکی دژایه‌تییه و به مه‌به‌ستی بێ تاوانی خۆی و تاوانبارکردنی ئه‌وی دیکه نووسراوه‌که‌ی داڕشتووه . هه‌روه‌ها ده‌ق یان نووسراوه له پێکهاته‌ی باڵاده‌ستی قه‌ومی/ئایینی سه‌رده‌م جیانه‌بووه و ئاراسته سیاسییه‌که‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌یاران و ڕه‌وایی به‌خشی به خۆی بووه. سه‌ره‌تا به شێوازی شرۆڤه وشیکردنه‌وه‌ی گوتار و دیسکورس، ده‌ق و نووسراوه‌ی ئه‌وی دیکه‌ی باڵاده‌ست شرۆڤه ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ده‌ق/ زانست له گه‌ڵ پێکهاته‌ی سیاسی/ئایینی و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی سیاسییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌که‌ین تاکوو راستییه شاراوه‌کانی له نێو ته‌پ وتۆزی ساخته ده‌رکه‌وێت و له دواییدا بۆ لێکۆڵینه‌وه له چالاکی و کرده‌وه‌ی سیاسی کورد، له نه‌بوونی ده‌قی کوردی‌دا جگه له شیکردنه‌وه‌ی کرده‌وه سیاسی و هێماکانی کورد، رێگایه‌کی دیکه‌م له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه . وه‌کوو نووسه‌ری ئه‌م کتێبه به مه‌به‌ستی تصنعی و فنی نشدن کتێبه‌که، زۆر به ئاشکرا شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌م به‌کار نه‌هێناوه، به‌لام له لایێکه‌وه مانای واتاگه‌لی ئێرانی وه‌کوو گاتا‌کان و نه‌خش و نووسراوه به‌ردینه‌کان له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ پێکهاته‌ی سیاسی/قه‌ومی شرۆڤه کراوه و هه‌روه‌ها پلانی جیاکردنه‌وه‌ی قه‌ومی/سیاسی واتاکان و نووسراوه ئێرانییه‌کان ئاشکرا کراوه و ئاماژه‌م به ئاراسته‌ی سیاسی واتا و نووسراوه ئێرانییه‌کان کردووه و هه‌وره‌هاش به شێوه‌یه‌کی نادیار، شێوازی درووست‌کردنی مانا و واتا بۆ شۆرش و بزووتنه‌وه کوردییه‌کانم به‌کار هێناوه .
ئه‌م کتێبه بریتییه له سێ به‌شی سه‌ره‌کی و به گشتی هه‌شت به‌شه و یه‌ک پێشه‌کی و ده‌ره‌نجامی هه‌یه. به‌شی یه‌که‌مدا که باسی چوارچێوه‌ی تیوریک ده‌کات، بریتییه له دوو به‌ش، به‌شی یه‌که‌م باسی په‌یوه‌ندی عه‌قل و سیاسه‌ت ده‌کات و تێیدا هه‌وڵم داوه نموونه‌ی تیوریکی گونجاو بۆ ره‌خنه له عه‌قڵی سیاسی ئێران دابڕێژم . له‌م به‌شه‌دا پرۆسه‌ی فه‌لسه‌فی له بیرۆکه گشتییه‌کانی ئه‌خلاق و حه‌قیقه‌ت و عه‌قڵی میتافیزیکی تاکوو فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و جه‌سته و عه‌قڵی مرۆڤی شرۆڤه کراوه تاکوو له سه‌ر عه‌قڵی سیاسی ئێرانی وه‌کوو ڕه‌خنه‌یه‌ک بێت ، واته عه‌قڵی سیاسی ئێرانی به که‌ڵک وه‌رگرتن له واتا گشتییه‌کانی ئه‌خلاق و دین و حه‌قیقه‌ت، بزووتنه‌وه کوردییه‌کانی سه‌رکوت کردووه . له به‌شی دووه‌مدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له واتاگه‌لی تایبه‌ت وه‌کوو تراژیدی و... بۆ هێنانه ئارای پرسی کورد ، هه‌وڵی داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌کی تیوریکم داوه. به‌شی دووه‌م بریتییه له بابه‌ته گشتییه مێژووییه‌کان که تێیدا پێشه‌کییه‌کی توصیفی و پوخته‌م له سه‌ر مێژووی کوردستان باسکردووه . له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ دراوه که ته‌نیا کورد بوونی بزووتنه‌وه‌کانی وه‌کوو؛ ماد، گئوماتا، مه‌زده‌ک، خۆره‌مدینه‌کان و هه‌روه‌ها ره‌سه‌ن بوون و شارستانییه‌ت و جێگیر بوونی کورد/ماد له به‌رامبه‌ر بیرۆکه‌ی ئاریایی و کورد بوونی ئازه‌ربایجان و حکوومه‌ته‌کانی وه‌کوو شه‌دادییه‌کان و ره‌وادییه‌کان باس بکرێت تاکوو پێشه‌کییه‌ک بێت به مه‌به‌ستی واتا سازی وشرۆڤه‌کردن له به‌شه‌کانی دیکه‌دا .
به‌شی سێیه‌م که گرینگ‌ترین به‌شی ئه‌م کتێبه‌یه و له ڕاستیدا تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه و واتاسازی شوناس خوازی کورده‌کان له‌خۆ ده‌گرێت. له بابه‌تی یه‌که‌م له به‌شی چواره‌مدا هاتووه که ئیمپراتوری ئێرانی نه‌ک ته‌نیا هاوپه‌یمانی ده‌وله‌تی مادی نه‌بووه به‌ڵکوو له سه‌ر بناغه‌ی ره‌تکردنه‌وه و سه‌رکوتی ماده‌کان داڕێژراوه. ئیمپراتووری ئێرانی سیسته‌مێکی پارس خواز بووه که به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ماده‌کان پێکهاتووه . به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ناسراوه‌کان ، ڕه‌خنه له بیرۆکه باو به‌ڵام بێ بنه‌ماکان گیراوه، واته ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی ماد و پارس و ڕه‌زامه‌ندی ماده‌کان له هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی پارس . له‌م به‌شه‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ناسراوه‌کان، واتاگه‌لێک وه‌کوو دادپه‌وه‌ری هاوبه‌ش/یه‌کسانی، دیموکراسی عه‌شیره‌تی، که‌لتووری زه‌وینی/دیونیزوسی و ڕه‌وایی گرێبه‌ستی/ زه‌وینی و وره‌ی پرومته‌یی له نێو بزووتنه‌وه سیاسییه کوردییه‌کان پێناسه کراوه . هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان کردووه که کورده‌کان نه ته‌نیا له ڕوانگه‌ی ره‌چه‌ڵه‌ک و که‌لتووری/سیاسی ئێرانی نین، به‌ڵکوو عه‌قڵی سیاسی ئێران به‌و فاکته‌رانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی و ره‌تکردنه‌وه‌ی شوناس خوازی کورده‌کان پێکهاتووه. له هه‌ر به‌شێکدا یه‌کێک له فاکته‌ره‌کان باسکراوه. له به‌شی دووه‌م پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری ماد و پارس/هخامه‌نشی باسکراوه و ئاماژه‌م کردووه که نه ته‌نیا ئاشتییه‌ک له نێوانیاندا نییه، به‌ڵکوو سیسته‌می ئێرانی له سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ سیسته‌می مادی دارێژراوه. له به‌شی سێیه‌مدا ده‌وڵه‌تی مادی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێرانی باسکراوه که یه‌کێکیان له سه‌ر بناغه‌ی دیموکراسی رێکه‌وتنی و ئه‌وی دیکه‌یان له سه‌ر بناغه‌ی مافی خودایی پاشاکان درووست بووه و به‌م پێیه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له گه‌ڵ یه‌کتر دژایه‌تی ته‌واویان هه‌یه. له به‌شی چواره‌مدا ئاماژه به دینی ئێرانی زه‌رده‌شت دژ به ئایینی میترایی ماد کراوه و سه‌لمێندراوه که ده‌رکه‌وتنی زه‌رده‌شت که له دواییدا بوو به ئیدیولۆژی سیسته‌می ئیمپراتوری ئێرانی به مه‌به‌ستی دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵه‌ستی له گه‌ڵ ئایینی میترایی مادی پێکهاتووه. هه‌روه‌ها به‌شی پێنجه‌مدا که به‌راورد کردنی توتمه‌کان و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه . له به‌شی شه‌شه‌مدا ئه‌وی دیکه و ئانیرانی ئه‌فسانه‌ی ئێرانی هاتووه و ئاماژه‌م کردووه که مه‌به‌ست له ئانیرانی ئه‌فسانه‌ی ئێران، واته زه‌حاک و تورانییه‌کان و دێوه‌کان و ئه‌هریمه‌ن، کورده‌کان و ئایینی میترایی کورده‌کان بووه .
له به‌شی چواره‌مدا سه‌رده‌می مێژوویی داریوش و بزووتنه‌وه کوردییه‌کانی گئوماتا و فره‌وه‌رتیش و چیسرتوخمه باسکراوه که وه‌کوو به‌شی دووه‌م گریمانه و واتاکان تاقیکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له به‌شی پێنجه‌م سه‌رده‌می مێژوویی ساسانییه‌کان و ئه‌نووشیروان له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کور‌دی مه‌زده‌کییه‌کان باسکراوه و تێیدا واتاگه‌لی عه‌قڵی سیاسی ئێران و شوناس خوازی کورده‌کان سه‌ر له نوێ دارێژراوه. له به‌شی شه‌شه‌م واتای "ئێران ویج" و کورد و کردار و په‌رچه‌کرداری له‌گه‌ڵ واتای کورد باسکراوه و له‌م به‌شه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که به هاتنی ئێرانییه‌کان، ناوی ماد بۆ کورد واته کۆیله گۆردرا و ئه‌و ناوچه‌ی که ئه‌مرۆ به ناو ئێران ده‌ناسرێت، وڵاتی کورده‌کان بووه که له لایه‌ن پارسه‌کانه‌وه داگیر بووه و به زلهێزی سه‌ربازی/ دینی ناوی ئێرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه . پاشان گه‌ڵاڵه‌یه‌کم له بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست (ئێرانی، کور‌دی و عه‌ره‌بی) دا‌رشتووه . هه‌روه‌ها له فه‌سڵی حه‌وته‌مدا ئاماژه‌م به پوخته‌یه‌ک له دژایه‌تی و په‌رچه‌کرداری عه‌قڵی سیاسی یونانی و سامی به‌رامبه‌ر به شوناس خوازی کورده‌کان کردووه، تاکوو بیرۆکه‌ی دژایه‌تی قه‌ومه مێژوویه‌کان له گه‌ڵ کورد، وه‌کوو بیرۆکه‌یه‌کی گشتی دابرێژم . هه‌روه‌هاش له فه‌سڵی دواییدا که فه‌سڵی هه‌شته‌مه، بیرۆکه‌ی گشتیم له دژایه‌تی/ درێژه‌پێدانی مێژوو له گه‌ڵ کورد داڕشتووه و تێیدا هاتووه که مێژوو له هه‌مان کاتدا که دژایه‌تی کورد ده‌کات و لێی جیاده‌بێته‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا بریتییه له به‌رده‌وام بوونی میترا/ماد و له دواییدا بیرۆکه‌یه‌کی گشتی له پۆلینکردنی مێژووی کورد خراوه‌ته به‌رده‌ست و له کۆتاییدا باسه‌که کۆکراوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی وتراوه.
ئه‌م کتێبه به‌شی یه‌که‌م له لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لێکه که به ئامانجی داڕشتنه‌وه‌ی مێژووی سیاسی کورد و کردار وپه‌رچه‌کرداری کورد له‌گه‌ڵ عه‌قڵی سیاسی ئێرانی به تایبه‌تی و مێژوو به گشتییه . ئامانجی ئه‌م پرۆژه بریتییه له به‌دیهاتنی وشیاری کور‌دی و بونیادنانه‌وه‌ی که‌لتوور و شوناسی کور‌دی ، هه‌روه‌ها به ئامانجی ده‌رکه‌وتنی که‌لتوور و مێژووی کورد جگه به لابردنی ته‌پ وتۆزی مێژوو و که‌لتووری ئێرانییه‌ت ، رێگایه‌کی دیکه‌مان نییه . هه‌رچه‌نده که بابه‌تی کتێبه‌که ، بابه‌تی مێژووییه ، به‌ڵام ئه‌م کتێبه کتێبێکی مێژوویی نییه ، به‌ڵکوو کتێبێکی که پرسێکی سیاسی له نێو مێژوودا شرۆڤه ده‌کات به ئامانجی ئه‌وه‌ی که له لایێکه‌وه ڕه‌خنه له بنه‌ماکانی کرداری سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێرانی بگرێت و له لایه‌کی دیکه‌وه به واتاسازی له کرداری سیاسی کورد ، بنه‌ماکانی کرداری سیاسی ده‌وڵه‌ت و که‌لتووری کورد زیندوو بکرێته‌وه . هه‌رچه‌نده که خوێندنه‌وه‌کانم سه‌باره‌ت به مێژووی کورد له ساڵی 1382 ده‌ستی پێکردووه ، به‌ڵام بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م کتێبه له ساڵی 1385 داڕێژراوه . هۆکاری دواکه‌تن له نووسینی کتێبه‌که ئه‌وه بووه که پێداگریم له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که بیرۆکه و گریمانه‌ی تیوریکی خۆم له چوارچێوه‌ی داتا و فاکت و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو گه‌ڵاڵه بکه‌م ، له ئێستادا سوژه‌ی سه‌ره‌کی و ڕوانگه‌ی تیوریکی به‌رگی دووه‌می ئه‌م کتێبه‌م داڕشتووه ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که شێوازی من ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی فاکت و سه‌رچاوه‌کان ، بیرۆکه‌ی تیوریکی خۆم گه‌ڵاڵه بکه‌م ، نووسینی به‌رگی دووه‌میش کات ده‌بات و دوا ده‌که‌وێت و هه‌رکه‌س که خۆی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وبیرۆکه بێت ، له بیرۆکه وبۆچوونی تیوریکی کتێبه‌که تێده‌گات . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته ناوه‌رۆکی کتێبه‌که ، ده‌بینین که تێیدا به ڕوانگه‌یه‌کی نوێ ئاماژه به بابه‌ت و ته‌وه‌ری فراوان کراوه و له‌م کتێبه‌دا له لایێکه‌وه بابه‌ته نوێیه‌کان له چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه وفاکت خراوه‌ته به‌رده‌ست و له لایه‌کی دیکه‌وه پێداگریم له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که له سه‌رچاوه‌گه‌لێک که‌ڵک وه‌ربگرم که په‌سه‌ندی کۆمه‌ڵگای زانستی ئێران یان نووسراوه‌ی خودی ئێرانییه‌کان بووبێت . له‌م کتێبه‌دا سه‌ره‌تا به ڕواڵه‌ت هه‌موو پێش گریمانه‌کان سه‌باره‌ت به مێژووی ئێرانم قبووڵ کردووه ، به‌ڵام سه‌لماندوومه که هیچ ناوه‌رۆک و بنه‌مایه‌کی نییه و پاشان واتاکه‌ییم گۆڕیوه و سه‌رچاوه‌کان وپێش گریمانه‌کانم دژ به خۆیان به‌کار هێناوه . ئه‌گه‌ر به ته‌واوی مێژووی ئێران ره‌تبکه‌مه‌وه و هاوشێوه‌ی پور پیرار و مسته‌فا وه‌زیری ڕه‌خنه له هه‌موو زانستی مێژوویی رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان بگرم ، له‌و کاته‌دا بۆ بونیادنانه‌وه‌ی مێژووی کور‌دی هیچ ڕوایی و ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌ما ، به هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕه‌خنه‌کان که له زانستی رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان گیراوه ، ئێمه‌ی کورد بۆ بونیادنانه‌وه‌ی مێژووی خۆمان پێویستمان به زانستی رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان هه‌یه . پاش قبووڵکردنی پێشگریمانه گرینگه‌کانی مێژوونوسینی ئێرانی که له لایه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسه‌کانه‌وه داڕێژراوه و پاشان له لایه‌ن مێژوونوسه ئێرانییه‌کانه‌وه به‌کار هێندراوه ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له پارادۆکسه‌کان و ژێرنووسی نووسراوه‌کانی ئێرانییه‌کان پێش گریمانه‌کانم دژ به خۆیان به‌کار هێناوه و مانایه‌کی دیکه‌م له واتاکانی ئه‌وان کردووه و مانای واتاکانی ئه‌وانم گۆڕیوه . به‌م هۆیه‌ش بووه که ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ، ده‌بینن که وه‌کوو نووسه‌ری ئه‌م کتێبه ، له‌و سه‌رچاوه‌گه‌له‌ی که له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی مێژوونووسینی ئێرانی نووسراوه ، به ده‌گمه‌ن که‌ڵکم وه‌رگرتووه و به ئه‌نقه‌ست زۆرتر له سه‌رچاوه‌کانی مێژوونوسانی ئێرانی یان ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی که نووسراوه‌کانیان په‌سه‌ندی مێژوونوسانی ئێرانییه ، که‌ڵکم وه‌رگرتووه . تایبه‌تمه‌ندی و جوانییه‌کی دیکه که له‌م کتێبه‌دا هه‌یه بریتییه له هێنانه ئاراوه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تیوریک له چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه‌کان و فاکته‌کانی خۆیان و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی کتێب له چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌وی دیکه‌یه و به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه وهێرش به‌رامبه‌ری بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی کتێبه‌که ببێته‌وه ، ئه‌وانی دیکه ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌کان ومێژوونوسانی خۆیان ببنه‌وه . هه‌رچه‌نده که به داخه‌وه فکری خوێنه‌ری کورد ، فکرێکی ژورناڵیستییه و توانای فکری فه‌لسه‌فی و دژواری بیرکردنه‌وه‌ی له خوێندنه‌کانیدا نییه و به‌م هۆیه‌ش له‌وانه‌یه که له نێو سه‌رچاوه فراوانه‌کانی کتێبه‌که‌دا ، بیرۆکه و تیوری سه‌ره‌کی کتێبه‌که له‌بیر بکات و منی نووسه‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌و له‌بیر کردنه ناگرمه ئه‌ستۆ . به وته‌ی یه‌کێک له خوێنه‌ران ، تایبه‌تمه‌ندی و جوانی ئه‌م کتێبه له‌وه‌دایه که له لایێکه‌وه تیوریک و نوێیه و له لایه‌کی دیکه‌وه کتێبه‌که له چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی فراواندا داڕێژراوه و نووسراوه . خاڵێکی دیکه که ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که مبانی تیوریکی کتێبه‌که چ په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی مێژوویی کتێبه‌که‌دا هه‌یه . هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م کردووه ، ئه‌م کتێبه ته‌نیا کتێبێکی مێژوویی نییه ، به‌ڵکوو فه‌لسه‌فی و سیاسیشه و دژایه‌تی و ئاڵۆزی ( کورد و مێژوو ، قه‌ومی ده‌سپێکه‌ری مێژوو ، ئێران) به دژایه‌تییه‌کی قه‌ومی و هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فی داده‌نێت و هۆکاری ئه‌و دژایه‌تییه بۆ ده‌رکه‌وتنی فکری میتافیزیکی کوروش/زه‌رده‌شت له سه‌رده‌می بناغه‌یی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که سه‌رده‌می دابڕان له فکری زه‌وینی کورده‌کان بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش کورده‌کان له مێژوودا خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه و بۆ ده‌رکه‌وتنی سه‌رله‌نوێی کورد ، ده‌بێت له پرۆسه‌ی په‌یدابوونی میتافیزیک له سه‌رده‌می بناغه‌یی مێژوو له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندانی وه‌کوو زه‌رده‌شت وئه‌فلاتون به‌ره‌و سه‌رده‌می ئاوابوونی میتافیزیک له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندانی وه‌کوو مارکس و نیچه و فۆکۆ هه‌نگاو بنێین و ئه‌م هه‌نگاوه چوارچێوه‌ی تیوریکی کتێبه‌که دیاری ده‌کات . هۆکاری دیکه‌ی ئاماژه به ئاوابوونی میتافیزیک له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندانی وه‌کوو نیچه و مارکس و فرۆید ئه‌وه‌یه که هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی ئێران/پارس دژ به کورد/ماد هه‌موو کات له چوارچێوه‌ی واتاگه‌لی میتافیزیک ڕه‌وایی به خۆی به‌خشیوه و به مه‌به‌ستی ڕه‌خنه وتێکشکاندنی عه‌قڵانییه‌تی ئێرانی ، ده‌بێ ڕه‌خنه له پاڵپشت وبنه‌مای ئه‌و عه‌قڵانییه‌ته ، واته میتافیزیک بگرین . له‌م کتێبه‌دا دژایه‌تی واتایی و سه‌مبولیک له چوارچێوه‌ی ڕووداوه راسته‌قینه‌کانی مێژوویی و فاکته کۆکراوه‌کان نیشان دراوه .
له به‌رگی یه‌که‌مدا که نووسینه‌که‌ی ده ساڵی خایاندووه ، به پێی پۆلێکردنێکی گشتی ، مێژوو به سێ سه‌رده‌می دێرن ، ناوه‌ند و هاوچه‌رخ دابه‌ش کراوه ، له به‌رگی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م به سه‌رده‌می دێرین کراوه . له به‌رگی یه‌که‌مدا به هۆکاری جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی فراوان بوومه‌ته‌وه . له لایێکه‌وه جگه له خۆم ،هیچ که‌سێک بابه‌ته‌ی هاوشێوه‌ی نه‌ورووژاندووه و به‌م هۆیه‌ش هیچ ئاسانکارییه‌کم بۆ نه‌کراوه هه‌روه‌ها هیچ که‌سێک نه‌بووه که رێنوێنی و هاوکاری من بکات . هه‌روه‌هاش به هۆی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌کانی ژیان و کۆسپه‌کانی زانکۆ ، کتێبه‌که به په‌له نووسراوه ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێک خه‌ریکئ لێکۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وه بووم . له ساڵی 1387 هه‌وڵی ئه‌وه‌م دا که وه‌کوو تێزی قۆناغی ماسته‌ر ، بیرۆکه‌ی ئه‌م کتێبه پێشنیار بکه‌م و به هۆی دژایه‌تی کردنی زانکۆ ، له‌م پرۆژه پاشگه‌ز بوومه‌وه . پاشان له قۆناغی دوکتورا وه‌کوو تێزی دوکتورا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌م به زانکۆ پێشنیار کرد ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو پاڵپشتییه‌کانی دوکتور زیبا که‌لام ، ته‌نیا قبووڵکردنی پرۆپۆزاڵ به هۆی ناڕه‌زایه‌تی زانکۆ و مامۆستاکانی وه‌کوو حه‌مید ئه‌حمه‌دی ، مه‌لک یه‌حیا سه‌لاحی و مه‌جید ته‌وه‌سولی ، یه‌ک ساڵی خایاند . پاش قبووڵکردنی تێزه‌که به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕیگای ته‌واو کردنی پرۆژه‌که و به‌رگری زانستی له تێزه‌که‌یان به من نه‌ده‌دا و له کۆتاییدا و پاش سێ ساڵ له ئازاردان و درووست‌کردنی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه له لایه‌ن زانکۆ ومامۆستاکان ، به لابردنی به‌شی هه‌ره‌زۆری کتێبه‌که ، واته سه‌دوو په‌نجا لاپه‌ڕه له پرۆژه‌که ، هه‌روه‌ها به گۆڕینی زۆره‌ملی پێشه‌کی و ناوه‌رۆکی کتێبه‌که ، قۆناغی کۆتایی و به‌رگری زانستی له کتێبه‌که کۆتایی پێهات . له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا هیچ که‌سێک نه‌بوو که هاوکاری و رێنوێنی من بکات و به ناچار و به شێوه‌ی ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه سه‌ردانی هه‌موو شوێنه‌کان و قوتابخانه‌کانم ده‌کرد تاکوو به‌ڵگه‌یه‌ک یان نووسراوه‌یه‌ک بدۆزمه‌وه که بۆ نووسراوه‌که‌م که‌ڵکی لێوه‌ربگرم .
به‌رگی دووه‌می ئه‌م کتێبه سه‌رده‌می ناوه‌ند یان ئیسلامی له خۆ ده‌گرێت . له سه‌رده‌مێکدا که به سه‌رده‌می ناوه‌ند یان ئیسلامی ناوده‌برێت ، دژایه‌تی واتایی ئێرانی و ماد درێژه‌ی هه‌یه ، بۆ نموونه شه‌ڕی تاهرییه‌کان و ئه‌فشین له‌گه‌ڵ خوره‌مدینه‌کان ، شه‌ڕی سامانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئالی بویه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئوزبه‌ک و ئه‌فغان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وییه‌کان به واتای دژایه‌تی پارس و ماد له پانتایی سیاسی/جوگرافی بووه و له ڕاستیدا هێرشی ئه‌شره‌فی ئه‌فغان بۆ سه‌ر ئیمپراتوری سه‌فه‌وییه‌کان به واتای هێرشی سه‌ره‌تایی ئاریاییه‌کانی پارس بۆ سه‌ر وڵاتی ماد بووه و شایانی باسه که له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کانی کورد (له ڕوانگه‌ی خوێنی و ئایینی ) ، ئێران بریتیی بوو له باکووری ئه‌فغانستان و تاجیکستانی ئه‌مڕۆیی ، که بۆ هه‌میشه له وڵاتی ماد جیا بوویه‌وه و ئه‌وه‌ی که رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان به ئێرانی رۆژئاوایی پێناسه ده‌که‌ن ، چ له ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بی و چ روانگه‌ی جوگرافیایی و سیاسی بۆ شارستانییه‌تی ماد یان کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه ...
له ڕوانگه‌ی که‌لتوورییه‌وه ، که‌لتووری میترا له نێو شاعیران و عارفان جێگه وپێگه‌یه‌کی تایبه‌ت وبه‌رینی هه‌بووه ، به هۆی ئه‌وه‌ی که هژمونی پارسه‌کان به‌سه‌ر وڵاتی ماد ، هژمونییه‌کی سیاسی وسه‌ربازی بووه ، له هه‌مان کاتدا که‌لتووری باوی نێو خه‌ڵک و ڕۆشنبیران ، که‌لتووری سیاسی میترایی بووه ، بۆ نموونه له عیرفانی عه‌ینولقوزات هه‌مه‌دانی تاکوو مه‌حمودی شه‌بسته‌ری و شیعری حافز و فه‌لسه‌فه‌ی سوهره‌وه‌ردی له شارستانییه‌تی ماد سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ناوه‌رۆکێکی میترایی هه‌یه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی که بوار بۆ ده‌رکه‌وتنی میترا نه‌بووه ، عیرفان رواڵه‌تی ده‌ربڕین و سه‌مبولیکی میترا بووه ، به‌م پێیه‌ش شتێک به ناوی عیرفانی ئیسلامی یان ئێرانی به گشتی بوونی نه‌بووه و به‌ڵکوو له وڵاتی ماد یان ئه‌و ناوچه‌ی که به ناوی رۆژئاوای ئێران ناوبراوه ، عیرفانه‌که‌ی زۆر جیاواز له عیرفانی خوراسانی بووه ، به‌راورد کردنی کتێبی ته‌مهیداتی هه‌مه‌دانی له‌گه‌ڵ مرۆڤی ڕاسته‌قینه ، نیوه بوونی ئه‌و جیاوازییه به باشی ده‌رده‌خات . هه‌روه‌ها که‌لتووری سیاسی میترا به شێوازێکی تایبه‌ت و به‌رچاوتر له چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌ی یارسان وئیزه‌دی وسۆفیگه‌ری و زۆرینه‌ی بزووتنه‌وه سیاسی و که‌لتوورییه‌کان واته له سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی حروفییه و نوقته‌وییه تاکوو سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه و بکتاشییه ، خۆی نواندووه . بزووتنه‌وه‌کانی ئاماژه پێکراو و سه‌رکوتی دووباره‌یان له لایه‌ن سێ قه‌ومی پارس و عه‌ره‌ب و تورک ، نیشانده‌ری ناته‌بایی " سیاسی خودایی " ئه‌و سێ قه‌ومه له‌گه‌ڵ "
خودایی سیاسی " کورد بووه . مێژووی دیونیزوسی کورد دژ به بناغه و که‌لتووی ئاپۆلۆنی ئێرانی ، له هه‌رکاتێک که ده‌رفه‌تێکی بۆ بره‌خسێت ، بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت . مێژوو و که‌لتووری ئاپۆلۆنی ئێرانی ، شوناس و بوونێکی سه‌ربه‌خۆی له مێژوو و که‌لتووری دیونیزوسی کورد نییه و ته‌نانه‌ت بوونی که‌لتووری ئاپۆلۆنی ئێرانی ته‌نیا له‌سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی دیونیزوسی کورد داڕێژراوه و ، هه‌روه‌ها وه‌کوو رواڵه‌تی دیونیزوسی کورد خۆی ده‌نوێنێت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مێژووی کورد له حاڵه‌تی ئوبژکتیو که هۆکاری له‌ناوچوون و تێکشکاندنی مێژووی کورد بووه ، بۆ حاڵه‌تی سوبژکتیو و بوونێکی ئاشکرا بگۆردرێت ، ئه‌و شته‌ی که به ناوی مێژوو و که‌لتووری ئێرانی ناسراوه ده‌توێته‌وه یان ده‌بێت به ته‌پ وتۆز و له‌ناوده‌چێت ، به هۆی ئه‌وه که په‌یوه‌ندی ئێران ( له زانستی مێژوو ، له حه‌قیقه‌تی پارس ) و کورد یان زه‌رده‌شت و میترا ، به واتای په‌یوه‌ندی هژمونی و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر وڵات و که‌لتووری ماده‌کان بووه .
سه‌رده‌می خوره‌مدینه‌کان به سه‌ره‌تای کۆتایی سه‌رده‌می یه‌که‌می مێژووی کورد داده‌نرێت . پاش سه‌رده‌می خوره‌مدینه‌کان ، سه‌رده‌مێکی نوێ له مێژووی کورد ده‌بینین ، واته سه‌رده‌مێک که کرداری سیاسی کورد به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات ، هه‌روه‌ها لۆژیکی کرده‌وه‌ی کورد له که‌لتووری ئه‌وی دیکه‌ی ئێران/ئیسلامدا ده‌توێته‌وه . له سه‌رده‌می ناوه‌ندیدا ده‌بینین که میترا بۆ میترایه‌کی پێچه‌وانه و عیرفانی ده‌گۆردرێت و به‌سه‌ر لۆژیکی کرده‌وه‌ی کورد خۆی ده‌سه‌پێنێت و کوردستان ده‌بێت به کانگای عیرفان و سوفیگه‌ری . له لایێکه‌وه به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کور‌دی ، میترا/گرێبه‌ست له‌بیر ده‌کرێت وله لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی نه‌بوونی ئازادی و ده‌وڵه‌تی کور‌دی ، میترا/په‌ردیس یان به‌هه‌شت له کۆمه‌ڵگا دوور ده‌که‌وێته‌وه و بوونی میترا به فولکلوریک و ئه‌ده‌ب سنووردار ده‌کرێت و هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چڕ‌وپڕ و لۆژیکی سیاسی کورد به هۆی توانه‌وه له که‌لتووری ئه‌وی دیکه ، به‌ره‌و له‌ناوچوون و ناچالاکی ده‌ڕوات . ئه‌و یه‌کگرتووییه که له سه‌رده‌می دێرین و له شانۆی سیاسی‌دا له نێوان تاک و خودا یان ده‌وڵه‌ت و خودا بوونی هه‌بووه ، له سه‌رده‌می ناوه‌ندی له فورمێکی تاک و له وته‌کانی عارفه‌کان، له چوارچێوه‌ی توانه‌وه له خودا خۆی ده‌نوێنێت . به‌م پێیه‌ش ، سوژه و فاکته‌ری سه‌ره‌کی مێژووی کورد و شوناسی سه‌رده‌می ناوه‌ند بریتییه له عیرفان و سۆفیگه‌ری که به واتای پاشه‌کشه‌ی میترا له پانتایی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا و گواستنه‌وه‌ی میترا بۆ پانتایی ده‌روونی تاکه و هه‌روه‌ها داڕشتنی میترای عیرفانی ئێرانی / زه‌رده‌شتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا . تاکی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هۆی دابڕانی پێشووتری له ده‌وڵه‌ت/خودا به شێوازێکی تاک و له چوارچێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی خودا له که‌سه تایبه‌ته‌کان و چیرۆکی ئه‌نه‌لحه‌قه‌کان ، تاکی کورد هه‌وڵی ئاشتبوونه‌وه دووباره له‌گه‌ڵ خودا ده‌دات ، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌ی که میترایه‌کی عیرفانی ده‌بینین نه‌ک میترای ڕه‌سه‌ن و له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاکی کورد له جێگای ئه‌وه‌ی که خودا وه‌کوو ئامرازێک و بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌کاری بهێنێت ، بیر له تواندنه‌وه‌ی تاک له واتایه‌کی خه‌یاڵی و گشتی ده‌کات . به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌لتوور و شارستانییه‌ته‌ی که ناوی گشتی ئێرانی له‌سه‌ر نراوه ، واته له سه‌رده‌می عارفه‌کان تاکوو بیرمه‌ندان بۆ کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێ ئه‌و که‌لتوور و شارستانییه‌ته بۆ کورد ومێژوو کور‌دی بگه‌ڕێته‌وه . هه‌رچه‌نده که له به‌رگی دووه‌می کتێبه‌که‌دا به هۆی نه‌بوونی زانستی مێژوونوسینی کور‌دی ، ناچار بووین که له سه‌رچاوه‌کانی دیکه که‌ڵک وه‌ربگرین ، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشه‌گه‌له‌ی که شرۆڤه‌ی ده‌که‌ین ، به‌رهه‌می فکری بیرمه‌ندانی کورده که زۆربه‌یان به ناوی بیرمه‌ندی ئیسلامی یان ئێرانی ناسراون . ئه‌گه‌ر به‌رگی یه‌که‌م مێژووی سیاسه‌ت و کرداری سیاسی کورد بووبێت ، به‌رگی دووه‌م مێژووی که‌لتوور ده‌گرێته‌وه . هه‌روه‌ها له به‌رگی سێیه‌مدا سه‌رچاوه ئه‌ده‌بی و فولکلوریک وشیعری کور‌دی شرۆڤه ده‌کرێت که له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی بونیادنانه‌وه‌ی مێژوو و شوناسی کور‌دی بووه . هه‌روه‌ها له به‌رگی سێیه‌مدا باسی سه‌رده‌می هاوچه‌رخ ده‌کرێت که به ده‌رکه‌وتنی ناسیوناڵیزمی مودێرن ، کرداری سیاسی کور‌دی له نێو عیرفان و ته‌کیه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌دات . ده‌رکه‌وتنی ناسیوناڵیزم له نێو دڵی عیرفان ، نه ڕێکه‌وت بووه و نه چاره‌نووس . به‌ڵکوو به واتای زیندوو بوونه‌وه‌یه‌ک بووه به بێ ڕه‌خنه‌گرتن ولێکۆڵینه‌وه له که‌لتووری داڕماو و له‌ناوچوو . به‌م هۆیه‌ش که‌لتووری داڕماو و کۆیله‌ی عیرفان له سه‌رده‌می په‌یدابوونی ناسیوناڵیزم تاکوو ئێستا ، له به‌رده‌م ئازادی وڕه‌هایی کرده‌وه‌ی سیاسی به مه‌به‌ستی یه‌کگرتوویی دووباره‌ی تاک و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، رێگر بووه . کرداری تراژیک خه‌بات بۆ ئازادی ده‌کات ، به‌ڵام که‌لتووری عیرفانی به خۆتواندنه‌وه له ئه‌وی دیکه‌دا له چوارچێوه‌ی فدراڵ و کونفدراڵ ، هه‌وڵ بۆ خۆ تواندنه‌وه و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌دات . نهێنی شۆڕشی یه‌ک له دوای یه‌کی کورد وله‌هه‌مان کاتدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌رده‌وامی کورد له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له لایێکه‌وه میترا لاواز بووه و ناوشیاره و پێچه‌وانه بۆته‌وه ، واته میترا به مانای پێچه‌وانه‌ی خۆی واته رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه و دژبه‌ری له‌گه‌ڵ خۆمان ، هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌وه میترا/په‌ردیس یان به‌هه‌شت له سیاسه‌ت و پانتایی کۆمه‌ڵگا دابڕاوه و له دونیای شیعر و فولکلۆریکدا په‌نگی خواردۆته‌وه .