فەریدوون ئەرشەدی
داده‌بێژێ ئارامیم / به قاقای بێشه‌رمانه‌ی تفەنگ و /که‌ڵوه له خاك ڕۆده‌کا / بێباک /دەڕوێنێ بە چواردەورما مەرگ / جەنگ، /هەمیشە جەنگ.
سه‌رمه‌ست به عه‌تری بارووت و
سه‌رخۆشی هه‌ڵمژینی ژیان
شه‌یدای گڕگڕه‌ی خوێنه
له زامێک دا
که هه‌لاهه‌لایه و
ناچار .
لمۆز به مانگدا ده‌کێشێ
هار
ده‌لێسێته‌وه پێستی زەمان
بە ئاسنی سارد .
داده‌بێژێ ئارامیم
به قاقای بێشه‌رمانه‌ی تفەنگ و
که‌ڵوه له خاك ڕۆده‌کا
بێباک .
دەڕوێنێ بە چواردەورما مەرگ
جەنگ،
هەمیشە جەنگ .
سەرچاوە: فەیسبووکی شاعیر