ما 3720 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

یەکەم رۆژ کوڕە سی و حەوت بزماری داکوتی. لە حەوتووەکانی داهاتوودا، بە گوێرەی زاڵبوونی بەسەر توڕەییەکەیدا، ژمارەی بزمارە داکوتراوەکان کەمیان کرد. کوڕەکە تێگەیشت زاڵبوون بەسەر توڕەییەکەیدا ئاسانترە لە داکوتانی بزمار بە نەردەکەدا.

 

خوڵقی خراپ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕێکی بچوک هەبوو بە خوڵقێکی خراپەوە. باوکی کیسەیەک بزماری دایە و گوتی هەر کاتێک تورە بوو بە چەکوچ بزمارێک بە نەردە دارینەکەدا داکوتێ.

یەکەم رۆژ کوڕە سی و حەوت بزماری داکوتی. لە حەوتووەکانی داهاتوودا، بە گوێرەی زاڵبوونی بەسەر توڕەییەکەیدا، ژمارەی بزمارە داکوتراوەکان کەمیان کرد. کوڕەکە تێگەیشت زاڵبوون بەسەر توڕەییەکەیدا ئاسانترە لە داکوتانی بزمار بە نەردەکەدا.

سەرئەنجام رۆژێك هات کورەکە چیتر توڕە نەدەبوو. ئەمەی بە باوکی گوت و باوکیشی پێی گوت لەمەبەدووا ئەو رۆژانەی وا توانیبووی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت، بزمارێک لە کیسەکە دەربێنێ. رۆژەکان تێپەڕین و سەرئەنجام کوڕەکە توانی بە باوکی بڵێ کیسەکە لە بزمار بەتاڵ بووە.

باوکی دەستی کورەکەی گرت و بردییە لای نەردەکە. پێی گوت: "دەبینم کاری باشت کردووە کوڕم، بەڵام لەو کونانە بڕوانە لە نەردەکەدا. نەردەکە ئیتر قەت وەک جارانی لێنایەتەوە. کاتێک بە توڕەیی دەدوێی وەکوو ئەم کونانە برینێک جێ دەێڵێ. تۆ دەتوانی چەقۆیەک بکەی بە کەسێکدا و دەری بێنیتەوە. گرینگ نیە چەند جار دەڵێی ببورە. چونکە برینەکە هەر لەوێدایە."

وشەی ناخۆش بەقەد برینی جەستە ناخۆشە.

 

Relatert bilde

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/Bad-Temper.html

 

گەڕان بۆ بابەت