لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پاشا دەڵێ: "کەس وەڵامی پێ نیە. بۆیە لە سی وشەدا یاخود کەمتر پێم بڵێ چ جیاوازییەک لە نێوان راستی و درۆدا هەیە." بیرباڵ دەڵێ: "چوار پەنجە." پاشا سەرسوڕماو دەڵێ: "چوار پەنجە؟"
بیرباڵ کورت بێژە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
رۆژێک ئەکبەر لە پیاوماقولانی دەورووبەری دەپرسێ داخۆ دەتوانن لە سێ وشەدا یاخود کەمتر جیاوازیی نێوان راستی و درۆ وەسف بکەن.
ئەوان بە سەرسوڕمانەوە لەیەکتر دەڕوانن.
پاشا لە بیرباڵ دەپرسێ "تۆ چی بیرباڵ؟... پێم سەیرە ئەوەندە بێدەنگی."
بیرباڵ دەڵێ: "بێدەنگم چونکە دەمەوێ دەرفەت بدەم بەوانی تر بۆ وەڵامدانەوە."
پاشا دەڵێ: "کەس وەڵامی پێ نیە. بۆیە لە سی وشەدا یاخود کەمتر پێم بڵێ چ جیاوازییەک لە نێوان راستی و درۆدا هەیە."
بیرباڵ دەڵێ: "چوار پەنجە."
پاشا سەرسوڕماو دەڵێ: "چوار پەنجە؟"
بیربال دەڵێ: "خاوەن شکۆ، ئەمەیە جیاوازیی نێوان راستی و درۆ. ئەوەی بە چاوانت دەیبینی راستییە. ئەوەی تەنیا لەبارەیەوە دەیبیستی رەنگە راست نەبێ. لەمەیش کەمتر، درۆیە."
ئەکبەر دەڵێ: "راستە. بەڵام مەبەستت چیە لەوەی دەڵێی جیاوازیی چوار پەنجەیە؟"
بیرباڵ دەڵێ: "خاوەن شکۆ، جیاوازیی نێوان چاو و گوێ بە قەدەر چوار پەنجەیە."
سەرچاوە:
http://www.english-for-students.com/Birbal-Is-Brief.html
.