ما 5126 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

و. سەلاح بەهرامی

وتی مەی زۆرت خواردووە وا بێ ئاگای

وتی ئەی فرە وێژ کەم و زۆری مژار نییە

وتی دەبێ خەڵکی بە ئاگا دار بدات لە مەست
وتی بەئاگایێ بێنە کەس هوشیار نییە

 

مەست و هوشیار

پروین اعتصامی

و. سەلاح بەهرامی

پاسەوان مەستێکی لە ڕێگا دی و جڵەوی گرت

مەست وتی برام ئەوە یەخەیەو هەوسار نییە

وتی بە هۆی مەستی ئاوا لارو لوێر دەڕۆی

وتی هەڵە ڕێگا بڕین نییەو ڕێگا لەبارنییە

وتی کە وایە دەبێ بتبەمە ماڵی دادوەر

وتی بەیانی وەرە بەم شەوە ئاگەدار نییە

وتی نزیکە ماڵی خۆتان دەڕۆینە ئەوێ

وتی چۆن دیارە لە ماڵێکدا مەست و لار نییە

وتی تا دەڵێین بە بەرپرس لە مزگەوتدا بنوو

وتی مزگەوت جێگای خەڵکی هەرزەکار نییە

وتی شاراوە بەرتیلێ بدە و خۆت ڕزگار کە

وتی یاسای شەرع بە درهەم و دولار نییە

وتی لە باتی هەڵەکەت جلەکەت دەردێنم

وتی شڕەیە و جگە لە تان و پۆ شتێ دیار نییە

وتی بێ ئاگای لە خۆت و کڵاوت لە سەر کەوت

وتی عەقڵ پێویستە لە سەردا، بێ کڵاوی عار نییە

وتی مەی زۆرت خواردووە وا بێ ئاگای

وتی ئەی فرە وێژ کەم و زۆری مژار نییە

وتی دەبێ خەڵکی بە ئاگا دار بدات لە مەست

وتی بەئاگایێ بێنە کەس هوشیار نییە

Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت