ما 4164 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کراوە بین
قوتابخانە ئەدەبییەکان هەر کامەیان بە جۆرێک لە چیرۆک یا خود رۆمانیان رووانیوە. بۆ وێنە لای ریالیستەکان رۆمان گێڕانەوەیەک بووە بۆ پیشاندانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، لای رۆمانتیستەکانیش گێڕانەوەیەک بووە بۆ بەرجەستەکردنی تاک و کێشەکانی.
 
 بە گوێرەی ئەزموونەکانی مرۆڤ، رۆمان لەهەر چاخێکدا بەرگی تایبەتی پۆشیوە و قەت بە یەک شێواز خۆی دەرنەخستووە. ئەمە کارێکی کردووە هەندێ کەس پێیان وابێ لە راستیدا ئەستەمە دیاریکردنی یەک پێناسەی هەمیشەیی بۆ ئەم چەمکە (دیارە ئەمە چەمکە ئەدەبی و هونەرییەکانی تریش دەگرێتەوە). بۆیە باسی پێناسە، هەمیشە باسێکی کراوەیە و بە پێچەوانەی کلاسیکییەکان کە هەندێ پێوەری نەگۆڕیان بۆ وێنە بۆ شانۆ و گێڕانەوە دادەنا، ئەوا گێڕانەوە یاخود چیرۆک و رۆمان بە گوێرەی ئەزموون و چاخ، شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن.
 
بۆیە دەبێ هەمیشە کراوە بین لە رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەق. لەگەڵ ئەوەی پێوەرە هەمیشەییەکان لە زەینماندان، بەڵام هاوکات دەبێ کراوە بین بۆ پێوەری نوێ کە دەق دەتوانێ لەگەڵ خۆی بیهێنێ.
 
رەنگە ئەزموونی 'مارسل پرۆست' ی فەڕەنسی باشترین ئەزموون بێت کە سەرەتان رۆمان بەناوبانگەکەیان (لە دووی زەمەنی لەدەست چوو)، بە هێند وەرنەگرتوو و کەچی دوواتر بوو بە یەکێک لە داهێنانە گرینگەکانی بواری رۆمان.
 
 سایتی قەڵەم
٦ ی ئاپریلی ٢٠١٨
 
Bilderesultat for åpenhet

گەڕان بۆ بابەت