ما 3085 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کاتێک ئەمەی دەگێڕایەوە، هەستی بە خورانی قاچی کرد. سەیری کرد، بینی سوورە مێروولەیەک گاز لە پەنجەی دەگرێ. گەلێک سوورە مێروولەی تریش لە نزیکی بوون. بە قاچەکانی دەستی کرد بە کوشتنی مێروولە سوورەکان.

 

سەرکۆنە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێک پیاوێک بۆ پیاسە چوو بۆ قەراخ دەریا. کەشتییەکی بینی پڕ لە موسافیر کە درا بە گاشەبەردەکاندا و وەرگەڕا. کەشتییەکە نوقم بوو و خەڵکەکەی ناوی کەوتنە ناو دەریاکەوە. یەک لە دووای یەک خنکان چونکە هیچیان مەلەیان نەدەزانی. پیاوەکە ئەمەی لە قەراخ دەریاکەوە دەبینی و نەیدەتوانی هیچ یارمەتییەکیان بدا.

ئێوارە ئەم چیرۆکە خەمناکەی بۆ هاورێکانی گێڕایەوە. هەموویان بە داخە بوون بۆ مەرگی ئەو خەڵکە. ئەوسا گوتی "خودا دادوەر نیە. وەرە بۆ کوشتنی تاوانبارێک، کۆمەڵێک خەڵکی بێتاوانیش لەناو ببەیت."


کاتێک ئەمەی دەگێڕایەوە، هەستی بە خورانی قاچی کرد. سەیری کرد، بینی سوورە مێروولەیەک گاز لە پەنجەی دەگرێ. گەلێک سوورە مێروولەی تریش لە نزیکی بوون. بە قاچەکانی دەستی کرد بە کوشتنی مێروولە سوورەکان.


خودا دەرکەوت و گوتی "سەیر! چلۆن تۆ مێروولە بێتاوانەکان دەکوژی تەنیا لەبەر ئەوەی یەکیان تۆی گەستووە. ئەتۆ من لەسەر کردەی نادادوەرانەم سەرکۆنە دەکەی. جا پێش ئەوەی سەیری کردەی من بکەی لە کردەی خۆت بڕوانە."

پیاوەکە سەبارەت بەو هەڵەیەی کردبووی هەستی بە شەرمەزاری کرد.

Image result for skyldig kunst
سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/Blame-2.html

گەڕان بۆ بابەت