ما 8897 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

ڕاکتەکەی عەدنان زۆر گران بوو. ڕاکتی پروفیشناڵ بوو. ئاواتم ئەوە بوو ڕاکتێکی لەو جۆرم هەبێت کە هیچکات بەو ئاواتە نەگەشتم. هەر بە ڕاکتێکی ویتنامی یاریم دەکرد، بەڵام پێی ڕاهاتبووم و دیواری ژوورەکەم باشترین ڕکابەر و تەنیا کەسێک بوو نەمدەتوانی شکستی بدەم . 

 

چیرۆکی مەیدانی دوازدە سواره ٤

سەلاح بەهرامی

بووین بە پازدە کەس. پازدە کەس کە بە هۆی کوردبوونەوە تاوانبار بووین. ئەویش لە لایەن کەسانێکەوە کە فڕیان بە بەشی دادوەری و یاساوە نەبوو، واتە هێزی سەربازی.

چەند کەسێکیان کفریان ئەکرد. لەبەر ئەوەی کە لە ناوەڕاستی  کێبەرکێی ئەواندا کەسەکە هێرشی کردبوو.

ساڵی 95 زایینی بوو. کێبەرکێ لە کاتژمێری هەشتی شەو دەستی پێکرد. بیست کەس بووین. من، فەرەیدون ئامۆزام، عەدنان بادفەڕ، ئەکبەر موحەمەدی ،خالد دەستورە و ... .

کێبەرکێ بە دوو گرووپ دابەشکرا کە لە هەر گروپێک سێ کەسیان هەڵدەبژارد بۆ بەشداری لە کێبەرکێی پارێزگای کوردستان .

بەرپرسی کێبەرکێ کاک سدیقی باقەدەم بوو. کە خۆیشی یەکێک لە بەشداربووان بوو، بەرگری زۆر بەهێز بوو کاک سدیق، بەڵام کەم هێرشی دەکرد، پیاوێکی کراوە و هاوڕێی هەموومان بوو .

ئەوکاتە عەدنان بادفەڕ یەکەمی مەریوان بوو. من بۆ یاری یەکەم دەبوو بەرامبەر عەدنان یاری بکەم. ئەوکاتە من ئیمکاناتێکی ئەوتۆم نەبوو بۆ یاری کردن. ڕاکتێکی زۆر سادەم بوو پێموابێت بایی هەزار تمەن بوو. تەنانەت لە ماڵیشەوە پێم نەدەکرا بڕۆم بۆ ڕاهێنان و لەگەڵ دیواری ژوورەکەم ڕاهێنانم دەکرد. دیواری ژوورەکەم گەچ بوو بە خێرایی وەڵامی دەدامەوە و منیش ئامادەتر دەبووم .

یاری لەگەڵ عەدنان دەستی پێکرد. جۆرێک سرویس فێر ببووم کە لە وەڵامدا بەخێرایی هێرشم دەکرد و  یاریم دەبردەوە. ئەو سرویسەم لەسەر عەدنان تاقیکردەوە، تا چاوی کردەوە گەیمی یەکەمم بردەوە، خۆیشم پێم سەیر بوو کە بە ئاسانی گەیمێکم لە عەدنانی ئامادە گرتووە. یارییەکە سێ گەیم بوو ، کەسی براوە دەبوو دوو گەیم بباتەوە .

ڕاکتەکەی عەدنان زۆر گران بوو. ڕاکتی پروفیشناڵ بوو. ئاواتم ئەوە بوو ڕاکتێکی لەو جۆرم هەبێت کە هیچکات بەو ئاواتە نەگەشتم. هەر بە ڕاکتێکی ویتنامی یاریم دەکرد، بەڵام پێی ڕاهاتبووم و دیواری ژوورەکەم باشترین ڕکابەر و تەنیا کەسێک بوو نەمدەتوانی شکستی بدەم .

ئەوەی کە من ڕاکێتی پڕۆفیشناڵم نەبوو یەک باشی بۆ من هەبوو ، ئەویش ئەوە بوو کە من تەنیا لەسەر توانای خۆم یاریم دەکرد و متمانەم بە خۆم هەبوو، بەڵام ئەوانەی کە ڕاکێتی پروفیشناڵیان هەبوو دڵخۆش بوون کە ڕاکێتەکەش ئیشی خۆی دەکات، بەڵام من لەسەر ڕاکێتەکە هیچ فکرێکم نەدەکردەوە و تەنیا بڕوام بە پلانەکانی خۆم هەبوو .

 

درێژەی هەیە

Image result for skyldig kunst

گەڕان بۆ بابەت