ما 2506 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

وتیان جانتاکەت بێنە. منیش جانتایەکی زۆر سادەم هەبوو کە گەورەش نەبوو. چەکدارەکە جانتاکەمی گرت و وەک چەتە هەمووی هەڵڕشت. زۆر پێم ناخۆش بوو. دەمزانی تەنیا لەبەر ئەوەی ڕیش و سمێڵم تاشیبوو وایان دەکرد. هەموو شتەکانمیان هەڵڕشتە سەر مێزێکی پیس و پۆخڵ. 

 

چیرۆکی مەیدانی دوازدە سوارە ٥

سەلاح بەهرامی

پاش تەواو بوونی گەیمی یەکەم وچانێکی کورتمان دا و، گەیمی دووەم دەستی پێکرد.

عەدنان ئەم جارە وریاتر بوو. هەستم کرد کە ئەم گەیمە جیاوازە، بەڵام من لە شێوازی خۆم بەردەوام بووم. ترسم شکابوو. پاش بردنەوەی گەیمی یەکەم، بۆم دەرکەوت کە توانایی مرۆڤ لە سەرووی هەموو شتێکە.

ساڵڕۆژی مردنی یەکێک لەئیمامەکانی شێعە بوو. ناویم لەبیرنییە. ئێوارەیەک دەگەڕامەوە بۆ زانکۆ لە تاران. سواری ئوتوبوس بووم. ئەو کاتە سێڕای حزبوڵڵا هەبوو کەخاڵی پشکنین بوو. من ئەو عەسرە ڕیشم تاشی و خۆم دابوو لە دەق. لە سەندەڵی یەکەمی ئوتوبوسەکەش سوار بووم. چەکدارێک هاتە سەرەوە. چاوی لە دەرووبەر کرد و وتی بە من دابەزە و جانتاکەشت بێنە خوار! منیش دابەزیم و جانتاکەم هەڵگرت و چوومە ناو بەشی ئیداری سێڕای حزبوڵڵا.

چەند چەکدار لەوێ دانیشتبوون. بە ئەوپەڕی بێڕێزییەوە چاویان لێکردم. هەرچەندە چاوەڕوانی شتی ترم لێ نەدەکردن!

دەبوو لە عەدنانی بەرمەوە. عەدنان ورەی نەمابوو. منیش سرویسەکەم گۆڕیبوو. بە هیچ شێوازێک نەیدەتوانی کونترۆڵم بکات. بردمەوە. دوو بە هیچ بردمەوە. کاک سدیقی باقەدەم چاوی لە یارییەکە بوو. بە وردی سەیری دەکرد. پێم وابێت هەر ئەو دۆڕانە بوو بە هۆی ڕووخانی ورەی عەدنان و ئەو شەوە مەقامی نەهێنا. فەرەیدون ئامۆزام بوو بە یەکەم. ئەحمەو نیکپەی دووەم. دارا مورادی سێیەم و ئەکبەر موحەمەدی چوارەم.

وتیان جانتاکەت بێنە. منیش جانتایەکی زۆر سادەم هەبوو کە گەورەش نەبوو. چەکدارەکە جانتاکەمی گرت و وەک چەتە هەمووی هەڵڕشت. زۆر پێم ناخۆش بوو. دەمزانی تەنیا لەبەر ئەوەی ڕیش و سمێڵم تاشیبوو وایان دەکرد. هەموو شتەکانمیان هەڵڕشتە سەر مێزێکی پیس و پۆخڵ. تەنانەت جلەکانم و حەولەکەم.

بەیانی ئەو ڕۆژە جومعە بوو. منیش هەڵبژێردرام کە بەشداری بکەم وەکوو تیمی مەریوان بۆ کێبەرکێی پارێزگا، بەڵام من بە هۆی سەرقاڵیم بە خوێندنی مەکتەبەوە نەچووم. 

تماشای شتە وردەکانیان  دەکرد. چەند  بلیتێکی ئوتوبوسی ناوخۆیی تارانی تێدابوو. دانەیەکیان خوێندەواری نەبوو، وتی ئەمە چییە! وتم خۆ نووسراوە، بلیتی گشتیرانی تاران. دەرکەوت کە خوێندەواری نەبوو. جا وەرە کەسی وا پشکنینت بکات!

 

درێژەی هەیە

 Image result for ‫ترس‬‎

گەڕان بۆ بابەت