ما 5222 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ژیان، ئیستایە و داهاتوو
دەکرێ ژیان و چارەنووس قەدەرێک بێت لە رووداوێکەوە یاخود بڕیارێکەوە کە خودی کەسەکە قەت هیچ چەشنە دەسەڵاتێکی بەسەردا نەبووبێ. دەکرێ رووداوێک یاخود بڕیارێک بێت کە لە راستیدا بڕیار نیە و زیاتر لە سەپاندنی دۆخ دەچێ، کەچی هەموو رێگای داهاتووی مرۆڤێک دیاری بکا.
 
لە شوێنێک کە ژیان پڕە لە رووداوە نەخوازراو و کتوپڕییەکان، پڕە لە بڕیارە دەرەکییەکانی سەپاو بەسەر مرۆڤدا، دەکرێ ژیان و چارەنووسیش هاوکات پڕ بێت لە پەشیمانی و لە ئاخ و داخ.
 
لە شوێنێک کە وەها دیاردەیەک زاڵە، بیرەوەریی و گەڕانەوە بۆ دوواوە و بۆ رابردوو، ئەگەرچی مرۆڤ زۆر لەو سەردەمانەیش رازی نەبێ، ببێ بە حاڵەتێکی دەروونی زاڵ. ئەمە تۆختریش دەبێتەوە کاتێک کاتیش دەبێ بە کێشەیەک.
 
یەکێک لە مەرجەکانی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەک بریتییە لەوەی کە مرۆڤەکانی ئەو کۆمەڵگایە: یەکەم ـ ئەوەندە بەتووش رووداوە کتوپڕییەکانەوە نەبن و، دووهەم ـ بڕیارەکانیان زیاتر رەگی لە دەروونی خۆیاندا هەبێ. لە وەها کۆمەڵگایەکدا نۆستالۆژیای رابردوویش لاواز دەبێ و ژیان زیاتر دەبێ بە هەنووکە و بە داهاتوو.
 
سایتی قەڵەم
٢٤ ئاپریلی ٢٠١٨
Image result for future kunst

گەڕان بۆ بابەت