ما 2750 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

کەسیان لە پەیکانەکە دانەبەزی. من چوومە پێش و وتم فەرموون. داوای کارتی پێناسەیان دەکرد. لەو کاتەدا چاوم لەو هاوڕێمانە بوو کە زۆر دەترسا و پێم وابوو لەوانەیە لە ترسدا هەڵبێت و ئێمەیش تووشی کێشە بین. کارتی پێناسەکەم نیشان دا و بە وردی سەیریان کرد. 

 

چیرۆکی مەیدانی دوازدە سوارە ٦

سەلاح بەهرامی

دەبوو بچینەوە بۆ ماڵەوە دیسان. ماندوو بووین. جنێومان دەدا لە داخ ئەوان. بەڕێکەوتین بەرەو مەیدانی دوازدە سوارە. کە گەشتینە ئەوێ، پەیکانێکی سپی هات. پێنج کەسی قەڵەوی تیابوو. 

یەکێک لە هاوڕێکانمان کتێبێکی کوردی پێبوو کە قاچاخ بوو. مەترسی ئەوە بوو کە لەبەر کتێبەکە بیگرن. کاتژمێر لە دەوری سێ بوو. ئێمەش دیسان لەو مەیدانە تووشی کێشە بووین. پێم سەیر بوو، باشە خۆ ئێمە لەناو شارین، خۆ پادگان نییە کە ئەو هەمووە هێزی سەربازی جۆراوجۆری تێدایە، بەڕاستی جەوێکی ناخۆش بوو کە بەردەوام هەست بکەی لە  وڵاتی خۆت وەک نامۆ سەیرت دەکرێت.

کتوپڕ فڕۆکەی سەدام هات و بۆمبێکی دا لە ماڵەکەمان. هەموو دونیا لەبەر چاوم بوو بە تۆز. ئاگام لە هیچ نەما. کتوپڕ خوشکی گەورەم ئامینێ باوەشی پێدا کردم و بردمیە ژێر زەوینەکەی ماڵ میمکم.

بۆمبەکە سێ مامۆستا و دایک و باوکی کاک شوکرەی شەهید کرد. ماڵەکەمان یەکسەر ڕووخا و هیچی نەما. کەسمان لە ماڵ نەبووین ئەگینا تیادەچووین و لە دەستی شەڕ نجاتمان دەبوو!

کەسیان لە پەیکانەکە دانەبەزی. من چوومە پێش و وتم فەرموون. داوای کارتی پێناسەیان دەکرد. لەو کاتەدا چاوم لەو هاوڕێمانە بوو کە زۆر دەترسا و پێم وابوو لەوانەیە لە ترسدا هەڵبێت و ئێمەیش تووشی کێشە بین. کارتی پێناسەکەم نیشان دا و بە وردی سەیریان کرد.

پێنج کەس بوون کە هیچیان کورد نەبوون. سەر بە ئیتلاعات بوون. هەموویان قەڵەو بوون. کەسیان قسەی نەدەکرد، تەنیا چاویان دەگێڕا بەئێمەدا.

نازانم بۆ ئەو شەوە هێندە ئاڵۆز و ناخۆش بوو. بۆ ژیان خۆی چییە کە بەو ڕادە تووشی سەرئێشەت بکات. تاوانی ئێمە چیبوو کە نەماندەتوانی بگەینە ماڵی خۆمان؟

درێژەی هەیە

Image result for redsel

گەڕان بۆ بابەت