ما 8491 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گه‌شه‌ جاف

مۆمەکان چەند نازدارن 
پرشنگیان،
ڕووناکیان و
کونجە تارەکان 
لە هەرشوێنێ بن ڕووناکی دەکەن 

 

 

گوڵ و مۆم 
گه‌شه‌ جاف

گوڵ و مۆم
دووانەیەكی دانەبڕاون لەڕووحدا
چەپکە گوڵی ڕێبوارێك!
ئێوارەی ماڵی پاسارییه‌كی غەمگین
به‌دوونیایه‌كی جیاواز دەگۆڕێ،
بۆنی لق و خونچەیان تێی دەئاڵێن و مەستانە
چاوشارکێ
لەگەڵ منداڵە بزێوەکەی ناخیدا دەکەن.
مۆمەکان چەند نازدارن 
پرشنگیان،
ڕووناکیان و
کونجە تارەکان 
لە هەرشوێنێ بن ڕووناکی دەکەن 
پەپوولەی ئەوین لەدەوری خۆیان دەگێڕن 
بەم نمایشه‌ جاویدانەیان 
جوانی بەساتەکان دەبەخشن 
بەڵام! لە کوێیە؟
لە کوێیە؟
ئەو کەسەی کە شایستەی 
ئەم سەما سۆفیانەی گیانە!
تا ئەویش 
لە بەردەمیدا ببێتە تنۆکێ ئاو 
تنۆکێ ئاو .

Image result for ‫پروانە شمع‬‎

گەڕان بۆ بابەت