ما 7059 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خانوو 'گشت' و ، خشت 'ورد'
کاتێک باس لە چیرۆک و رۆمان یاخود بە گشتی هونەری گێڕانەوە دەکرێ، باسی 'ورد' یاخود 'وردەکاری' دێتە ئاراوە. ورد یان وردەکاری لە بەرامبەر گشت یان گشتی دا. واتە کاری گێڕانەوە بەگشتی خۆقەتیسکردنە لەسەر دیاردە وردەکان.
 
 بەم پێیە لە پێوەندی نێوان ورد و گشتی دا ئەوە وردە کە دەوری سەرەکی دەگێڕێ. بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ئیتر 'گشت' فەرامۆش دەکرێ و ئەوە تەنیا وردە دەور دەگێڕێ.
بەڵام پرسیار ئەوەیە کە داخۆ دەوری گشت چۆنە؟ دەکرێ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاماژە بە دوو پنت بکرێ:
ـ گشت دەکرێ ئەنجام و مەبەستی باسکردنی شتە وردەکان بێت. واتە گشت لە تان و پۆی وردەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ خۆی ئاڵاندووە و بە بێ ئەوەی راستەوخۆ باسی بکرێ، ئەوا مەبەست لە گێڕانەوەی هەموو وردەکان، ئاماژەکردنە بە گشتەکە،
ـ یاخود دەتوانین بڵێین کە گشت جاری وایە لە ناو وردەکانیش دا بە شێوازی 'بروسکە رستە'یەک خۆی دەنوێنێ و بەم شێوەیە ئاوێتەی وردەکان دەبێ و دەق بەرەو مانایەکی ئەبستراکت و فەلسەفی دەبا.
بە گشتی دەتوانین بڵێین کە گێڕانەوە هونەری باسکردنی وردەکانە، بەڵام بەو مەرجەی کە هەمیشە ئاماژە بن بە گشت. چونکە ئەگەر گشت ون بێ ئەوا وردەکانیش بێ مانا و بێ سەرەوبەرە دەبن و ناتوانن خۆیان لە هاوپەیوەندیدا ببیننەوە.
بە کورتی گشت وەک خانووەکە دەبینرێ و وردیش وەک هەموو ئەو خشت و کەل و پەلانەی کە خانووکەی پێ چێکراوە. بە بێ وێنەی خانووەکە (گشت) لە زەیندا، وردەکان دەتوانن بە هەموو لایەکدا بە بێ پلان بڵاو ببنەوە.
سایتی قەلەم
١٣ مەی ٢٠١٨
Image result for detaljer kunst

گەڕان بۆ بابەت