ما 3419 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

دوازدە جەنگاوەر کۆبوونەوە و پێیانی وت کە بەیانی زوو بە فێنکی لە دۆڵی گەڵاڵاوە بەسەر ئاوی سبحان ئاغادا لە بنەی سەیسادقەوە ڕاوە بەرازی لێدادەبەستین تا دەیان ڕەوێنین بۆ خوار بەکراوا. بەرەبەیان دوازدە سوارە کۆبوونەوە و کەوتنەڕێ.

 

چیرۆکی دوازدە سوارە ٧

 سەلاح بەهرامی

شەوێکی ئاڵۆز بوو. پێم وابوو هیچکات ناگەیینە ماڵەوە. وەک شەهید جەلالی پەرتەوی کە ئەو شەوە چیدی نەگەیشتە ماڵەوە و چەکدارەکان بەو شێوە...

لەپڕ ئەفسانەی دوازدە سوارە هاتەوە بیرم کە کورد هیچکات سەری بۆ دوژمن نەوی نەکردووە .

ئەفسانەی دوازدە سوارە (بەشی یەکەم)

لە شاری قەڵاچوالان حوکمڕان ئەحمەد پاشای گەورە کە بە شاغازی ئەحمەدی لەشکرشکێن بەناوبانگە، ئێواران لە کەنار چەمی قەڵاچوالان دیوان دەگێڕێ و پیاوماقووڵان کۆمەڵ کۆمەڵ لەو گوێ ئاوە دادەنیشن.

ئێوارەیەک پیاوێکی بەشکۆی ئەسمەر بەڕێداهات و کەسێکی چوارشانەی لە پشتەوە بوو کە چاوی وەک ئەستێرەی سیوەیل دەدرەوشایەوە کە گەیشتە پێشەوە، هەواڵی پاشا و سەلیم بەگی مامیان پرسی. کە ئەحمەد پاشایان نیشان دا زۆر بەڕێزەوە سڵاویان کرد و چوونە پێشەوە. ئەحمەد پاشا هەواڵی پرسی تا بزانێ کێیە. ئەویش دەڵێت من مەلا مەزهەرم، ئەو لاوەش ئەکرەمی بچووکتانە، سەودای دلاوەری و چەکبازی لە مێشکدایە، ناوبانگی زەبرو زەنگی سەلیم بەگی بیستووە و بەڵێنی بەخۆی داوە کە کە ئەگەر سەلیم بەگ بتوانێت شمشێرەکەی هەڵسووڕێنێ و دایوەشێنێ هەتا ماوە خزمەتی دەکات. پاشا فەرمان دەدا سەلیم بەگ بێت. پاش تاوێک سەلیم بەگ دێت و چاوی بە شمشێرەکەی ئەکرەم دەکەوێت و یارمەتی وەردەگرێت کە سەیری بکات. هەر کە دەستی دەداتێ زۆر بە ئاسانی لە کالانی دەردەکێشێ و بەم شان و بەو شاندا هەڵیدەسووڕێنێ و هەڵیدەدا بە ئاسماندا.

ئەحمەد پاشا لە توانای سەلیم بەگ گەشایەوە و ئەکرەمیش زۆر شادمان بوو کە زانی تووشی گەورەی خۆی هاتووە. سەلیم بەگیش بە پاشای وت کە ئەمانە ئیتر برای منن.

ڕوژان هات و ڕۆی کاتی ڕاوە بەراز هاتە پێشەوە و لەسەر داوای کوێخای بەکراوا و گوڵعەنبەر بۆ پاشا کە هاواریان لە زۆربوونی بەراز بەرز بوویەوە کە بەراز هیچی بۆ نەهێشتوونەتەوە .

پاشا وتی کوان شمشێر وەشێنەکان، هونەر  ئەوە نییە کە لەبەر دەمی ئێمەدا هەڵیانسووڕێنن. سەلیم بەگ تێگەیشت کە پاشا مەبەستی ئەوانە، بۆیە وتی بە کوێخاکان ئێوە بڕۆن، سبەی ئێوارە لەوێ دەبین. ئیتر لە دیوەخان هەستا و لەگەڵ ئەکرەم ڕووی کردە ماڵی خۆیان و ناردی بە شوێن:

1:جوامێر ئاغای ڕەنگینە

2: ئاغاڵ ئاغای سیوەیلی

3:زەینەڵ بەگی مەسرەف

4: مەحمود بەگ

5: دارا ئاغای میرەدێ

6: فەرامەرزی زەنگەنە

7: سوار ئاغای بڵباس

8: مەمەند ئاغای میراودەلی

9: شاپوور ئاغای بەختیاری

10: زەڵاڵ ئاغای مەرگەیی

11: میران بەگی وەلەد بەگی

12: چەلەبی قەدیمی هەمەوەند

دوازدە جەنگاوەر کۆبوونەوە و پێیانی وت کە بەیانی زوو بە فێنکی لە دۆڵی گەڵاڵاوە بەسەر ئاوی سبحان ئاغادا لە بنەی سەیسادقەوە ڕاوە بەرازی لێدادەبەستین تا دەیان ڕەوێنین بۆ خوار بەکراوا. بەرەبەیان دوازدە سوارە کۆبوونەوە و کەوتنەڕێ بۆ ڕاوە بەرازی خۆیان. پاش ڕۆشتنی ئەم سوارچاکانە زۆری پێنەچوو دەنگ و باس گەشتە ئەحمەد پاشا کەوا لەشکری ئێران گەشتوونەتە مەریوان. شا فەرمانیدا لەشکر ئامادە بێت و وتی:

ـ تا ئەم سەرە سەر بێت پشت ناکاتە دوژمن، سواربن ڕۆژی مەیدانە.

کەوتنە ڕێ پاش ماوەیەک شا بینی وا دەسته سوارێک دیارن. مامەند ئاغای میراودەلی و سوار ئاغای بڵباس لە پێشەوە دەڕۆن و سەلیم بەگیش شمشێری حمایل کردووە و دەستی چەپی بە جڵەوەوە و دەستی ڕاستی لەسەر کەمەربەندی قەبزەنووشتەیی داناوە و بە سەربەرزییەکەوە چاوی بڕیوەتە تاریدەر وەک بیەوێ بە تیشکی چاوی ئەو کێوە هەڵکەنێت و بیدات بەسەر دوژمندا (کۆتایی بەشی یەکەمی ئەفسانەی دوازدە سوارە).

Image result for krig kunst

گەڕان بۆ بابەت