لە فارسییەوە: سەلاح بەهرامی
عەشقێک بەدیناکەم ڕزگارکەر لە ئێرە
دوورە زەریا لە زەلکاو سەیرە ئێستا کلیلی شاری عەشقە لە ناو دەستمدەمەوێت هەردەم عاشق بم و بتپەرستم
ڕێبواری نامۆ
لە فارسییەوە: سەلاح بەهرامی
منم ئەو ڕێبوارەی ڕێگایەکی نامۆ
دەمەوێ بڕۆم و نەبمە ڕەنجەڕۆ
کەمە هەوای ئێرە بۆ ژیان و هەناسە
بۆ برینی کۆن یاخی بوونە کە خاسە
گیراوه دڵم لە ئێوارە لە ئێرە
ئەوە هەتاوە دیلی شەوە لە ئێرە
عەشقێک بەدیناکەم ڕزگارکەر لە ئێرە
دوورە زەریا لە زەلکاو سەیرە
ئێستا کلیلی شاری عەشقە لە ناو دەستم
دەمەوێت هەردەم عاشق بم و بتپەرستم
ڕادەبووری ڕۆژێک ئەو کەسەی بە تاسەم
بە باوەشێک ئەستێرە پڕکات هەناسەم