ما 1004 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەلاح بەهرامی

پرسیارەکان وەک مێو گەشەدەکەن و هەموو گیانت دەتەنن. ئیتر ماندوییشت لەبیر دەچێتەوە. تەنیا ڕێگەی دەربازبوون ئەوەیە کە بەو هەموو پرسیارە مێشکت داگیر دەکرێت تاکوو دونیای تراژیکی ئەو شەوەی دوازدە سوارە لەبیر بکەیت.

 

مەیدانی دوازدە سوارە ٨

سەلاح بەهرامی

کاتێ ماندوو دەبیت، بیر لە هیچ ناکەیتەوە و تەنیا دەتەوێت ڕزگار بیت لە هەموو دەنگ و ڕەنگێک، تەنیا بیر لە هەڵهاتن دەکەیتەوە. جا گەر پێت نەکرێت سەد هێندە ماندووترت دەکات. کە دەرفەتت نامێنێت لە خۆتدا ون دەبیت و بە هەزاران پرسیار مێشکت پڕ دەکەیتەوە. پرسیاری سەیر و سەمەرەی وا دێتە مێشکتەوە کە لە ژیانتدا بیرت لێ نەکردووەتەوە.

پرسیارەکان وەک مێو گەشەدەکەن و هەموو گیانت دەتەنن. ئیتر ماندوییشت لەبیر دەچێتەوە. تەنیا ڕێگەی دەربازبوون ئەوەیە کە بەو هەموو پرسیارە مێشکت داگیر دەکرێت تاکوو دونیای تراژیکی ئەو شەوەی دوازدە سوارە لەبیر بکەیت.

بەڵام بە قەد پرسیارەکان دەوروبەریش هەوڵ دەدن بتهێننە دەرەوە و بە ڕوانینەکانیاندا هەڵتواسن و لە خاچت بدەن. چیدی وەڵامی هیچ پرسیارێکت نادرێتەوە و تەنیا خۆتی کە هەزاران وەڵامی بۆ ئامادە کردووە. ئەو پرسیارانە هەموو لە مێشکتدا دیل دەکرێن و بۆ هەتاهەتایە وەک خۆیان دەمێننەوە و هیچکات زەرد نابن.

ئەم شەوە، هەمووی پرسیارە، هەمووی بێ وەڵام، بەڵام هەزاران وەڵام لە مێشکتدا یاری دەکەن،... بۆ، بۆ، بۆ، بۆ، بۆ... .

لەبەر ئەوەی...، چون...، بە هۆی...، دەی وایە... .

وەڵامی مێشک هیچ پەیوەندییەکی بە دەرەوە نییە، تەنیا وەڵامێک دەداتەوە تاکوو بتوانی هەناسەیەک بدەیت و لە پرسیارەکەدا ون نەبیت. دێوەزمەی شەو تەنیا ڕوومەتێکی ڕەشە کە بە بێ بزە تەنیا مڕت لێدەکاتەوە.

ئەم شەوە هیچ کات ناگات بە کۆتایی. دەڵێی هەزار شەوە، هەزار بیرەوەری و هەزار پرسیاری بێ وەڵام.

گەماڵەکان تەنیا دەوەڕن و هیچ دیالوگێکی دیکەیان نییە، دەیانەوێت بیسەلمێنن کە نابێ چاوەڕوانی وەڵام بین و تەنیا دەبێ ماتڵی کۆتایی هاتنی ئەم شەوە بین.

ئایا ئەم شەوە کۆتایی دێت؟

ئایا ڕۆژ دەبێتەوە؟

 Image result for spørsmÃ¥l kunst

 

گەڕان بۆ بابەت