ما 5625 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ناچارین بە بیرکردنەوە
مرۆڤ پێویستییەکی سەیری بە ماناکردنی ژیان، یاخود ماناپێبەخشینی ژیان هەیە. لە رێگای ماناکردنی ژیانەوە، ئێمە هەم لە دەورووبەرمان دەگەین، هەم پێوەندێكی مەنتقی لە نێوان رابردوو، هەنووکە و داهاتوودا سازدەکەین و هەم لەوە تێدەگەین بۆ دەژین، ئەگەرچی لەم تێگەیشتنەدا مانایەک هەیە کە بۆخۆمان سازمان کردووە.
 
ئەگینا وەک هەندێ فیلسووف دەڵێن ژیان خۆی لەخۆیدا بێ مانایە و بێ بەری لە هەر هەر چەشنە مەفهوومێک.
 
بەڵام زۆربەی مرۆڤەکان خۆیان ناتوانن مانا بۆ ژیانی خۆیان سازبکەن و لە راستیدا مل کەجی ئەو مانایانەن کەسانی بیرتیژی تر سازیان کردووە. بۆ وینە سەیری مرۆڤە مەزهەبییەکان بکەن. بە میلیارد میلیارد مرۆڤی باوەڕمەند بە ئایینی جۆراوجۆر هەن کە مانای ژیانیان لە رێگای ئەو ئایینانەوە دابین دەکرێ وا ئایینەکان لە رێگای پەیامبەرەکانیانەوە دروستیان کردووە. مرۆڤی وایش هەیە کە دەتوانێ بۆ خۆی سەرچاوەی مانا بێت بۆ ژیانی خۆی. کە هەڵبەتە رادەی ئەم جۆرە کەسانە یەکجار کەمن. بۆیە دەتوانین بڵێین کە مانای ژیان، مانایەکە مرۆڤ وەریدەگرێ و شوێنی دەکەوێ، نەک ئەوەی بۆ خۆی وەک تاک سازی کردبێ.
 
هەڵبەت رەنگە نەتوانین بە ژمارەی هەموو مرۆڤەکانی سەر رووی زەوی مانا بۆ ژیان بدۆزینەوە. چونکە مانا دۆزینەوە یاخود ماناچێکردن کاری کەسانی بیرمەند و بیر وردە، بەڵام لانیکەم دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین مرۆڤەکان کوێرکوێرانە شوێن ماناکان نەکەون و لە رێگای بیرکردنەوەوە، شێوازی خۆیانی پێ ببەخشن.
 
مرۆڤ پیویستیی بە مانای ژیان هەیە، هەتا ئەم مانایەیش بۆ خۆی زیاتر تیا بەشدار بێت ئەوا ژیانی زیاتر مانا پەیدا دەکا و زیاتر هەست بە ئینسان بوونی خۆی دەکا.
 
Image result for thinking

گەڕان بۆ بابەت