و. سەلاح بەهرامی
من بیر ده‌که‌مه‌وه... ودڵی باخچه له ژێر هه‌تاودا ماسیوه و فکری باخچه ورده وردهله بیره‌وه‌ری سه‌وز به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
دڵم بۆ باخچه ده‌سووتێت
فروغ فرخزاد
و. سەلاح بەهرامی
که‌س بیر له گوڵه‌کان ناکاته‌وه
که‌س بیر له ماسییه‌کان ناکاته‌وه
که‌س نایه‌وێت
بڕوا بکات که باخچه خه‌ریکه ده‌مرێت
دڵی باخچه له ژێر تیشکی هه‌تاودا ماسیوه
مێشکی باخچه، ورده ورده
له بیره‌وه‌رییه سه‌وزه‌کان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و
هه‌ستی باخچه ده‌ڵێی
شتێکی بێ ڕۆحه که له په‌راوێزی باخچه‌که‌دا ڕزیوه
حه‌وشی ماڵی ئێمه ته‌نیایه
حه‌وشی ماڵی ئێمه
له چاوه‌ڕوانی بارینی هه‌ورێکی نامۆ
باوێشک ده‌دات و
حه‌وزی ماڵی ئێمه به‌تاڵه
ئه‌ستێره بچووکه بێ ئه‌زموونه‌کان
له به‌رزایی دره‌خته‌کانه‌وه ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و
له نێوان ده‌لاقه ڕه‌نگ په‌ڕیوه‌کانی ماڵی ماسییه‌کان
به شه‌ودا ده‌نگی قۆزه دێت
باوک ده‌ڵێت
سه‌رده‌می من ته‌واو
سه‌رده‌می من ته‌واو
من ئیشی خۆم کرد و
کاری خۆم کرد و
له ژووره‌که‌یدا له سپێده تاکوو ئێواره
یان مه‌وله‌وی ده‌خوێنێت
یان مێژووی کورده‌واری
باوک به دایک ده‌ڵێت
نه‌فره‌ت له هه‌موو ماسی و هه‌موو مریشکێک
کاتێ که من بمرم چیدی
چ فه‌رقێک ده‌کات که باخچه هه‌بێ
یان نه‌بێت
بۆ من مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌سه
دایک هه‌موو ژیانی
به‌رماڵێکی به‌رینه
له به‌رده‌رگای سامی دۆزه‌خدا
دایک هه‌مووکات له قووڵایی هه‌موو شتێک
به شوێنی جێ پێی تاوانێک ده‌گه‌ڕێت و
پێی وایه که باخچه به ده‌ستی کوفری ڕوه‌کێک
پیس بووه
دایک به درێژایی رۆژ نزا ده‌کات
دایک تاوانبارێکی سرووشتییه و فوو ده‌کات به هه‌موو گوڵه‌کاندا
و فوو ده‌کات به هه‌موو ماسییهکانداو
فوو ده‌کات له خۆی
دایک چاوه‌ڕوانی هاتنی ڕزگارکه‌ره و
ئه‌و به‌خششه‌ی که دێته خواره‌وه
براکه‌م به باخچه ده‌ڵێت گۆڕستان
براکه‌م به شه‌ڕی گژ وگیا پێده‌که‌نێ و
له ته‌رمی ماسییه‌کان
که له ژێر پێستی نه‌خۆشی ئاو
ده‌بن به وردیله‌ی ڕزیو
ده‌ژمێرێت
براکه‌م له فه‌لسه‌فه‌دا ونه
براکه‌م چاره‌سه‌ری باخچه
به له ناو چوونی باخچه ده‌بینێت
ئه‌و مه‌ست ده‌بێت و
مشت ده‌دات له ده‌رگه و دیوار و
هه‌وڵ ده‌دات که بڵێت
زۆر به ئازار و ماندوو و بێ هیوایه
ئه‌و بێ هیواییهکهشی
وه‌کوو ناسنامه و رۆژژمێر و ده‌سماڵ و فه‌نه‌ک و پێنووس
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ کۆڵان و بازاڕ ده‌بات و
بێ هیواییه‌کی
هێنده بچووکه که هه‌موو شه‌وێک
له قه‌ره‌باڵغی مه‌یخانه‌دا ون ده‌بێت و
خوشکه‌که‌م که دۆستی گوڵه‌کان بوو و
په‌یڤه ساده‌کانی دڵی
کاتێ که دایکم لێی ده‌دا
بۆ کۆڕی میهره‌بان و بێده‌نگی ئه‌وان ده‌برد و
جاروبار بنه‌ماڵه‌ی ماسییه‌کانی
به هه‌تاو و شیرینی مێوان ده‌کرد ...
ماڵه‌که‌ی له‌و په‌ڕی شاره
ئه‌و له نێوان ماڵی خه‌یاڵی خۆی
له‌گه‌ڵ ماسی سووری خه‌یاڵی خۆی و
له په‌نای خۆشه‌ویستی هاوسه‌ری خه‌یاڵی خۆی و
له ژێر لقه‌کانی ده‌رختی سێوی خه‌یاڵی
ئاوازی خه‌یاڵی ده‌خوێند و
منداڵی راسته‌قینه‌ی ده‌بوو
ئه‌و
هه‌رکات که دێت بۆ دیتنی ئێمه و
گۆشه‌ی داوێنی به هه‌ژاری باخچه‌وه پیس ده‌بێت
حه‌مامی ئهدکۆلۆن ده‌گرێت
ئه‌و
هه‌ر کات که دێت بۆ دیتنی ئێمه
دووگیانه
حه‌وشی ماڵی ئێمه ته‌نیایه
حه‌وشی ماڵی ئێمه ته‌نیایه
هه‌موو ڕۆژ
له پشتی ده‌رگاوه ده‌نگی شکاندن و له‌ت له‌ت بوون دێت و
ده‌نگی ته‌قینه‌وه
دراوسێکانمانی ئێمه هه‌موویان له خاکی باخچه‌کانیان له جێگای گوڵ
خومپاره و بیکه‌یسی ده‌چێنن
دراوسێکانی ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر حه‌وزی کاشییه‌کانیان
سه‌رپۆش ده‌نێن و
حه‌وزی کاشییه‌کان
به بێ ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێت
هه‌ماری نهێنی بارووتن و
منداڵی کۆڵانه‌کانی ئێمه جانتای قوتابخانه‌یان
له بومبی بچووک
پڕ کردووه
حه‌وشی ماڵی ئێمه گێجه
من له‌و کاته‌وه
که دڵی خۆمم ون کردووه ده‌ترسم
من له بیرکردنه‌وه‌ی له پووچی ئه‌م هه‌موو ده‌سته و
له هێنانه به‌رچاوی نامۆیی ئه‌م هه‌موو ڕوومه‌ته ده‌ترسم
من وه‌کوو قوتابییه‌ک
که وانه‌ی هه‌نده‌سه‌که‌ی
مه‌جنون ئاسا خۆش ده‌وێت ، ته‌نیام و
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ده‌کرێت باخچه به‌رین بۆ نه‌خۆشخانه
من بیر ده‌که‌مه‌وه...
من بیر ده‌که‌مه‌وه...
من بیر ده‌که‌مه‌وه... و
دڵی باخچه له ژێر هه‌تاودا ماسیوه و
فکری باخچه ورده ورده
له بیره‌وه‌ری سه‌وز به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.