ما 7546 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازاد حەمەدەمین

ئەمە لوتکەی هەڵوەشانەوەو تێکدانی باری کۆمەڵایەتی تاکی کوردە، لە هەموو بارەکانیشدا پیاو دەبێت باجی بدات و سەرزەنشت دەکرێت. من لەو بڕوایەدام داماوترین چینی کۆمەڵگا پیاوانن کەس داکۆکی لە مافەکانیان ناکات و هەمیشە بەکاردێن بۆ جێبەجێکردنی کارەکان چ لە لایەن دەسەڵاتەوە بێت یان ئاغاکانی ناو ماڵ.

 

کێ داکۆکی لە مافی پیاوانی کورد دەکات

ئازاد حەمەدەمین

سەرنج:١- ماڵپەڕی قەلەمی هێژا لەوپەڕی بڕوای بە ئازادی بیروڕا ئەم گوتارە بۆ نووسەرەکەی بڵاودەکاتەوە، مانای ئەوە نییە هاوڕای نووسەر بێت، هەر بەڕێزێکیش وەڵامی هەبێت لە سنووری بابەت و ڕێزدا با دیالۆگێك دروستبکەین تا ئاستی تێگەشتن و قەناعەتەکانمان پەرە پێبدات..

٢- ئەم واقیعە زیاتر بە کارلەسەرکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی کوردستانی باشوور بووە، نەك پارچەکانی تر.

ئەم باسە نەك بەس زۆر هەستەوەرە، بەڵکو زۆر گرنگ و جەوهەرییە، حەساسییەت لای هەندێك دروست دەکات و رەفزی تەواو لە لایەن هەندێکی ترەوەو قبوڵی تەواویش لە لایەن هەندێکی تر دەکرێت. جورئەتی بابەتەکە وا دەکات ئەم کاردانەوە جیاوازانەی هەبێت. خاڵێکی تر لەسەرەتادا باسی بکەم ئەوەیە کاتێك باس لە رەگەزی مێ و نێر لە کۆمەڵگای کوردیدا دەکەم لەم نووسینەدا، مەبەستم لە زۆرینەیە، بەڵام بێگومان هەمیشە کەمینەیەك هەیە بەم جۆرە نین و مەبەستمان لەم بەشە نییە.

بەداخەوە چونکە کەسانی سیسیۆلۆژی لێهاتوو و بێلایەن و ڕاستبێژمان کەمە، زۆرینە دوای زوڕنای ڕاگەیاندنی یەکێتی پارتی کەوتوون کاتێك سەروبنی زمانیان داکۆکیکردنە لە مافی ئافرەتان، ئەمە شتیكی جوانە بەس لە سنووری خۆیدا، بەڵام یەکێتی و پارتی ئەمە بە مەبەست دەکەن چونکە دەزانن لە %٥٠ی دانیشتوان لە رەگەزی مێن، تا لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێبدەن ئەو دروشمە بەکاردێن، بەڵام نەدەبوو لێکۆڵار بکەوێتە ژێر ئەو فشارو تاکتیکەوە.

گەر بێینە سەر ئاستی تێگەشتنی تاکی کورد دەبینین بەشێکی زۆری پیاوان ناحاڵین و پرسیارێك دێت بە مێشکماندا ئەی دەبێت ئافرەتی کورد دۆخی چۆن بێت؟ کە زۆربەیان لە ماڵەوەن، ئەوانەش ئەچنە دەرەوە زیاتر بۆ کەیفوخۆرازاندنەوە دەچن وەك لەوەی سوود وەربگرن و سوود ببەخشن.

یەکێتی و پارتی تا پێیانکرا پیاوی کوردیان رەتاندو کردیاننە سوتەمەنی شەڕەکانیان، ئێستاش کە پێشمەرگە بێ ئەرزش کراوە دەبێت پاڵ بە عەرەبانەوە بنێت و یان بە هەر چەرمەسەرییەکی تر بێت بژێوی ژیان دابین بکات، کاتێکیش دەچیتە ماڵەوە لەبەر بۆڵە بۆڵی ژنی ناحاڵی ژیانی لێدەبێتە دۆزەخ، گەر ژنەش خۆی خاوەنی داهات و کار بێت ئەوا هیچ منەتی بە پیاوە نابێت و هەر گوێی لێناگرێت، ئێ باشە خۆ کابرای داماو بە زۆر ژنەی نەخواستووە وا پەڵپو بیانوی پێدەگرێت و سوکایەتیشی پێدەکات!. باوەڕ بفەرموون ئافرەتی وا هەیە ٣ مانگ زیاتریش ناهێڵێت پیاوەکەی سەرجێی لەگەڵ بکات، نازانم تاچەند خوێنەر هاوڕایە لەگەڵ ئەو وتەیەی (کابرایە) کە گوتی ئافرەتی کورد لە ماڵەوە ئاغایە، چ ئافرەتێکی کورد دەبینیت کاتێك پیاوەکەی دەچێتەوە ماڵەوە وەکو ئافرەتی تورك و عەرەب قاچی مێردەکەی بشوات و پێڵاوی بۆ دابنێت، خۆ ئەم ڕێزگرتنە یەکەمجار ڕێزگرتنە لە خودی خۆی ئافرەتەکە، دوایی بۆچی ئافرەتی وا هەیە بە دزی پیاوەوە خۆی دووگیان دەکات گەر ئاوها لە مێردەکەی ناڕازییە، بۆ خستنەوەی نەوەیەك بۆ نەگبەتیی؟ باشە ئەو بڕیارە نابێت بە هەماهەنگی بێت؟ لەولاوە رۆڵی خراپی کەسوکاری ژنە لە سوکایەتیکردن بە پیاو دەورێکی نەرێنی دەگێڕێت، بەڵکو رەنگە کار بگاتە ئەوەی لە هەندێك حاڵدا هەڕەشەی کوشتن لە پیاو بکرێت، سەرەنجام یان خۆی بکوژێت یان بکوژرێت.

ئەمانە باکگراوندی بەشێکی زۆری خێزانی کوردین کە لەسەر هیچ بنەماو خاڵی هاوبەش دانانرێت و هەر پاش ماوەیەکی کەم ئافرەت کە ئازادی و ڕێزو مافەکانی خۆی لە لایەن پیاوەوە پێڕابینرا ئیتر دەست دەکات بە یاخی بوون و بێ ڕێزیی. چەندان حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوانمان بیست کەس باسی نەکرد، چەندان پیاو لە ماڵەوە رووبەرووی ئازاری جەستەیی و جوێن و سوکایەتی دەبنەوە کەس باسی نەکرد!

ئەمە لوتکەی هەڵوەشانەوەو تێکدانی باری کۆمەڵایەتی تاکی کوردە، لە هەموو بارەکانیشدا پیاو دەبێت باجی بدات و سەرزەنشت دەکرێت. من لەو بڕوایەدام داماوترین چینی کۆمەڵگا پیاوانن کەس داکۆکی لە مافەکانیان ناکات و هەمیشە بەکاردێن بۆ جێبەجێکردنی کارەکان چ لە لایەن دەسەڵاتەوە بێت یان ئاغاکانی ناو ماڵ.

مرۆڤی ئاقڵ هەرگیز ناکەوێتە ناو ئەو هەڵەیەوەو گەر کەوتیش هەوڵدەدات زوو خۆی لێ رزگار بکات، پێش ئەوەی بە خەفەتەوە بمرێت، ئایا ئەمەیە مانای ژیان و دامەزرندنی ژیانی هاوسەرگیریی؟ لەو بڕوایەشدام هەندێك خانمی خوێنەوار کە ئەم وتارە دەخوێننەوە غیرە دەیانگرێت و بە توندی سەرو بنی ڕەت دەکەنەوەو هەمووی دەدەنە پاڵ پیاو، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوەو جڵەودانە دەستی خانمان لە کۆمەڵگای کوردیدا ئەم نەهامەتیانەی لێ بەرپابوو، ئەمەیە ئاکامی نەبوونی نەخشەی کۆمەڵایەتی لای تاکی کورد، با بە تەنها و ئازادانەو ڕاشکاوانە پیاوی کورد بدوێنین ئەوسا دەزانین چ حەسرەت و داخو پەژارەیەك لە ناخیاندا کەڵەکە بووەو بەشێکی زۆریشیان ناوێرن لە بەردەمی مادامدا نوتق بکەن.

بەڵام بەدبەختییەکە لەوەدایە بە حوکمی ئەوەی لە لایەنی لاشەییەوە پیاو بە تواناترە لە ئافرەت ئیتر وا دەزانرێت هەمیشە پیاو لێدەرە، بەڵام جێی خۆیەتی ئاماژە بەو پەندە فارسیە بکەین کە دەڵێت گەر ڕقت لە یەکێك بوو هیوای ژنێکی بۆ بخوازە..

بەس لەم زەمەنەدا باشەکە هێند کەم بووە نازانرێت بە چ ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە؟ کە دەشڵێین باش هەر هێندە بەسە %٥٠ کۆلکەی هاوبەش لە نێوان هەردوو رەگەزدا هەبێت تا ژیانێکی سەرکەوتوویان هەبێت، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا ڕێژەکە زۆر لەوە کەمترە. 

Image result for ‫حقوق مردان‬‎

گەڕان بۆ بابەت