ما 12102 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کاتێک یاد دەبێتەوە بە ژیان

گەر ئەم بۆچوونەی پرۆست بە ناوچەی خۆمانەوە گرێ بدەین، زۆر جار ئەم بیرە بەرەو ئەوەمان دەبا کە رەنگە ئەو شەڕانەی بەردەوام روو دەدەن و بە تووشیانەوە دەبین، بە جۆرێک لە جۆرەکان پەلکێش کردنی رووداوەکانی رابردووە (یادەکان) بۆ زەمەنی ئیستا! بە واتایەکی تر دەڵێی مرۆڤەکان سەرلەنوێ لە هەمان ئەو شەڕانەدا دەژینەوە.

 

مارسل پرۆست لە رۆمانی "لە گەڕان بە شوێن زەمەنی لە دەست چوودا" لە لاپەڕەی سەد و یازدەی ئەم کتێبەدا بە زمانی فارسی دەڵێ:

"رابردوو لە شوێنێکدا کە لە دەرەوەی دەست پێڕاگەیشتنی ئەودایە، لە شتێکی بەرهەستدا (لەو هەستەیدا کە ئەو شتە بەرهەستە دەتوانێ بە ئێمەی ببەخشێ)و، ئێمە لێی بێ ئاگاین، خۆی شاردووەتەوە. ئەوەی کە بتوانین پێش مردنمان بە تووشییەوە بین یان نەبین، رێکەوتە."

کەواتە رابردوو تەنیا یاد نیە، بەڵکوو بە گوێرەی ئەم تەعبیرە لە شوێنێکدا لە دەرەوەی ئێمە هەیە و جاری وایشە بە رێکەوت مرۆڤ دەتوانێ دیسان بە تووشییەوە بێتەوە.

ئەم مانایە لە رۆمانی پرۆست دا چەندە دەتوانێ دڵخۆشمان بکا بەوەی کە ژیان و رووداوەکانی رابردوو بۆ هەمیشە ون نەبوون و مرۆڤ دەتوانێ رۆژێک لە رۆژان بە رێکەوت بە تووشییەوە بێتەوە، ئەوەندەیش دەتوانێ ترسناک بێت. بیر لە مرۆڤ، نەوە یا گروپێک لە خەڵک بکەوە کە رابردوویان پڕی دژوارییەکانە و بە پێی تەعبیری پرۆستی دیسان لە دەرەوە لە شوێنێک هەیە و ئەوان دەتوانن سەرلەنوێ رۆژێک لە رۆژەکانی ژیان بە رێکەوت ئەزموونی بکەنەوە!

گەر ئەم بۆچوونەی پرۆست بە ناوچەی خۆمانەوە گرێ بدەین، زۆر جار ئەم بیرە بەرەو ئەوەمان دەبا کە رەنگە ئەو شەڕانەی بەردەوام روو دەدەن و بە تووشیانەوە دەبین، بە جۆرێک لە جۆرەکان پەلکێش کردنی رووداوەکانی رابردووە (یادەکان) بۆ زەمەنی ئیستا! بە واتایەکی تر دەڵێی مرۆڤەکان سەرلەنوێ لە هەمان ئەو شەڕانەدا دەژینەوە.

بێگومان هەوڵی پرۆست بۆ نەمرکردنی رابردوو لە ئەشقی ئەوەوە بۆ ژیان دێت، بەڵام ژیانیش دەتوانێ چەندە پڕی کارەساتەکان بێت، وەها کە ناچارین لە گەڵ ئەشقەکەمان سەر لە نوێ بە ناو کارەساتەکاندا بڕۆینەوە.

مارسل وەها نەبوو کە شەڕی ئەزموون نەکردبێ. ئەگەرچی لە دووای کۆمۆنی پاریس لە دایک بوو، بەڵام لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانی مرد. کەواتە دەیزانی شەڕ چییە. ئەو شەڕەی کە نەیتوانی ئەشقی ئەو بۆ ژیان بمرێنێ.

رەنگە یەکێک لە خەونەکانی مارسل پرۆست لەم بینینەوەی ژیانی رابردوو لە شوێنێکدا لە دەرەوەی مرۆڤ، ئەوە بوو کە ئەو دەرفەتە بۆ مرۆڤ بڕەخسێنێ کە چلۆن ئەمجارە بژیێتەوە. رەنگە!

سایتی قەڵەم

 

٢٢.١٠.٢٠١٤

گەڕان بۆ بابەت