لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ
من قسە دەربارەی
دڵ ئەکەمکەچی تۆ قسە لەسەردەمی چەقۆ ئەکەی کە دەسوڕێبەخێراییەکی شێتانە
دوورگە، دوورگە
کارولینە کاسپارا
لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ
من لەسەر ئەرز دەگەوزێم
تەختەکان ڕادەکێشم
لەگەڵ خۆم دا تەختەکان ڕادەکێشم
تەواو بۆ ژوورەوە
ئەمە بەس نییە کە هەمە
دەمێک، ناوێک، ڕابوردوویەک
ئێستا ئەوە خۆمم
من و تەختەکان
# # #
من نامەوێ بنووسم
من دەمەوێ تەنیا
بخەوم
بەڵام من پەلکە زێڕینەم بینی
هەروا من
سڵاوم لە پیاوێک کرد
کە نێوی شیلە
# # #
ئەوان دەڵێن دەبێ بگوازمەوە بۆ شار
بۆ ئەوەی خوشبەخت بم
بەڵام لێرە جێگیر بووم
لەسەر تەختی ئاشپەزخانەکە
هەروا لێرە پشیلەیەکی خۆڵەمێشی
رەت بوو
چنگڕێ لێ گرتم
# # #
رۆژ توانای نییە
زەلکاویش نییە
ئەوە شوێن چنگڕی
ناو لەپی دەستە
من گوێم لەدەنگی دەبێ کە دەڵێ /
من دەمەوێ توند ڕایکێشم
توند ڕاکێشم من دەمەوێ
توند ڕایکێشم
تا وەکو رۆژ دەبێتە گریی و
بەرگە دەگرێ
# # #
ئێمەت لە بیرە
ئێمە لەسەر کورسیەکان
من قسە دەربارەی
دڵ ئەکەم
کەچی تۆ قسە لەسەر
دەمی چەقۆ ئەکەی کە دەسوڕێ
بەخێراییەکی شێتانە
ئێمەت لە بیرە
ئێمە لەسەر کورسیەکان
# # #
ئەوە من نیم کە بڕیار ئەدەم
ئەوە ئاراستەی بایە
من لەسەر ڕاگری دزە ئاو دەنووسم
ڕاکێشان بۆ ناردن نییە
من لەسەر پاڵتۆتەک ڕادەکشێم
کە دەمامکی ئاڵ و واڵی هەیە
# # #
ئەو دەڵێ
دەمانەوێ
ئەمرۆ دیوارەکان بروخێنین
ئەوە دەبێتە
دۆخێکی باشتر
کاتێ لە بەرمە
جلی کارکردن
مەزنیم پێ دەبەخشێ و
زانیاری لە بارەیەوە وەردەگرم
ئەوەها ئایندە دەدۆزرێتەوە
تەختێک لەگەڵ نامەیەک
وشەکانت دووبارە دەکەمەوە
تا ئەو کاتەی تۆ دەبێتە کەسێکی زیندوو
# # #
سمۆرەکە گوتی های
ئەم ئێوارەیە چ یارمەتییەکت پێویستە
پێویستم بە تێپە من گوتم تێپ؟
بەڵی، تێپ
شتگەلی زۆر هەن پێویستی بەچاک کردنە
زۆر شت هەن دەبێ بە تێپ پێکەوە بینووسێنرێ
تێ دەگەی
من تێ ناگەم
بەڵام کڵافەیەکی تێپم هەیە لە خوارەوەی لەنگەر گایەکەیە
من دەتوانم بیهێنم
# # #
هەڵوەکان لەسەر شانم نیشتنەوە
بەچپە پێیانگوتم
دڵتەنگی بێ مانایە
چنگەکان دەناسمەوە
ئەوانە هەمووی نیشانەی خۆشەویستی یە
# # #
من لەو شوێنە دەخەوم
کە گونبەتێکی تر فێری بووە
لێ دەخەوێ
ئێمە لێرەین
ئەڵبەتە تەنیا بەڕێکەوت
لاسایی
قەلە ڕەشکە دەکەینەوە
# # #
لە دوورگەیەک خۆم بەتەنیام
تەنیا رادیۆیەک هاوڕێمە
دەریا
بەهەمان شێوە دوستە
وەک پیاوێک
وەک پیاوێک لەڕەنگی شین
ئەو لەوێ پاڵکەوتووە
# # #
گەردەلوول دەڵێ
تۆ دەبێ گوێ لەمن بگری
بەدرێژایی شەو
کاتێ لەخەو هەستام
من دەڵیم
گەردەلوول دەرگای دەرەوەی
هەڵکەند
ئێستا گەردەلوول لەسەر کورسیەک
دانیشتووە
گەردەلوول دەڵی
لەمەولا تۆ دەبێ لێرە
لەگەڵ من دانیشی
# # #
دە ساڵە
من ماندووم
چراغی قرمز
رۆشن ئەبێ
گونبەتەکە بانگی ناوم دەکا
بەڵام دەنگی ناگاتە ئێرە
من هیچ کاتێ قسە لەبارەی بڵێسەوە ناکەم
من دەڵێم گەڵای سەوزی دڕگین
سەوزەو دەخورێ
خوێن هەژێنە
# # #
کچەکە رۆژمیری هەڵواسیوە
بۆ ئاگاداری
رۆژەکان تێپەڕ دەبن
کەچی من ئاگام لێ نییە
# # #
ئەوە پێاوێک دێت بەرەو دوورگە
دەڵێ بەڵی بۆ هەموو ئەو پێشنهادانەم
من زۆر پێشنیارم نییە
ئێمە ئەستێرەی کاغەزی دەبڕین
دەینێرین بۆ دەریا
ئێمە ماسی دەخوین و
دەخەوین لەژێر
بەندەر..چوونە ژووورەو
لەگەڵ پشیلەیەکی خۆڵە مێشی
کە چنگی لە دەرگاکە قایم کردووە
# # #
من پەیوەندیت پێوە ناکەم
بەڵام بەهەرحاڵ پێت دەڵێم
لەمەر دەستی قرمزی
خامۆش
لەڕەنگی قرمزی خوێن
من پەیوەندیت پێوە ناکەم
بەڵام بەهەرحاڵ پێت دەڵێم
لەمەر پرسیاری شەوانە
خۆشی ڕەخساو
لەمەر مۆنۆلۆژی تەنیاییم
لە رۆژەکانی دواتر
# # #
من دەبینم کە
هەور وەکو دڕندەیەک
پێ لەسەر خشۆکەیەک دادەنێ
دەتوانم کورسیەکەم
بەدیوارەکەیا هەڵواسم
من جیا ئەبمەوە
لە کەرەستەی فڕێدراوی سەر
مێزی ئاشپەزخانە
ئەمە یەکەم جارمە بیر دەکەمەوە
کە خۆدکوژیەکەت
دەبێ دەنگی هەبوایە
کەچی من گوێم لە هیچ نەبوو
من بەتەواوی دەخەوم
# # #
ئۆتۆمبیلی پۆست قرمزە
کاتێ دەرگاکان دەکرێنەوە
سەرەتاتکی یانە
نامەی سپی
لەم دواییە دا
ناوم نەبوو
ئیستا پێویستت
بە هەناسەو ئەدرێسە
# # #
پەلکە زێڕینە دەلەرێتەوە
کەڵە کێوێیەک دەخزرێ و
ناجوڵێ
لە گوڵدانە شووشەییەکەدا
گوڵێک بەجێ ماوە
# # #
مرۆڤێک پێشنیار ئەکا
کەمن چومەتە سەر دیوارێک
ئەمە دەربارەی ئەوە نییە
تێگەیشتن لە چاڕوانی
پۆست کارتێک
بەڵام دەربارەی
خۆ بە خۆ خنکاندنە لە بن
ئاوی فەیروزی حەوزێک
# # #
من لە نهومی دووەم
ئێوارە بەسەر ئەبەم
گەردەلوول
پەنجەرەکان لەناوەوە
چەماندۆتەوە
من دەنگی پیانوی ئەو پیاوە دەبیستم
لەرێگای ئەرزەکەوە
# # #
تازە و مانگ خەرمانەی داوە
هەڵکشان و داکشان
شوێن لە جەستە دا
وەکو دەستەکانت
دەستی لێ نەدراوە
من نەختی شت دەزانم دەربارەی
گۆڕانکاری لەکەش و هەوا دا
لە لەنگەرگایەکەدا کورسیەکی دارین دەدۆزرێتەوە
من بە ئاسۆ دەڵێـم
تۆ دەبێ تەنیا قایل بیت
بەوەی کەمن حەز دەکەم
قسە لەگەڵ تۆ بکەم
من دەڵێم تازە
کەچی دەنووسم مانگ خەرمانەی داوە
# # #
پیاوەکە گەڕایەوە
بۆ ئەوەی بڵێ
مانگ ڕاشکاوە
من خاوەن لێوێکی قرمزی شاریم
فێری خۆم کرد کە چۆن
مامەڵە لەگەڵ شێردا دەکرێ
# # #
لە دیوی تەنیشتەوە /
جانتای ئەو پیاوە
کۆچێک بوو لە هیچ شوێنێک
ڕانەگەینراوە
لە یەتاخی ئامادەکراوەوە
بەرەو سک /
خوڵەمێشی، وێنەی پاڵتۆیەک کێشا
چیایەک و چیایەکی تر
پرسیاری نزیک دەکەم
پاڵنان بۆ ژوورەوە
نە بۆ دڵێکی لەرزۆک
بەلکو بۆ بەفرێکی خاوێن
# # #
خۆر لە خەو هەڵنەساوە
پشیلەش بەهەمان شێوە
من ڕا دەکەم بەرەو خوار
نزیکەی سێ سەد پەیجە
خۆم دەخەمە نێو دەریاوە
بە گوریسێکەوە هەڵواسراوم
شەپۆلەکان
گرییەکان هەڵدەگرن
# # #
تۆ هاتی بۆ ئێرە
ژوورەکە داگیر کراوە
من ژوورەکەم خاوێن نەکردۆتەوە
لەسەرەتاوە مۆڵەتم بەنێ کاغەزی دیوارەکان لابەرم
من لەسەر کورسییەک دانیشتمە
تاوەکو ببم بە کورسییەکە
# # #
ئەو پیاوە کورسی ئاشپەزخانەکە بەکار دەهێنێ
بەمەبەستی خۆپێشاندان
تەکنیکەکانی ئەشکەنجە
ئەوە خۆی خەریکە تووش دەبێ
ئەو پیاوە دوور دەڕوانێ
کاتێ کە دەڵێ
ژان سپی یە
# # #
من تا ئێستا بوونم هەیە
کاتێ دوورگە دەڵێ
هەموو یەتاخەکانی جیهان
گەواهی بۆ دەدەن
# # #
سەگی وڵات
برۆ، برۆ، برۆ
فەرامۆش کردن، فەرامۆش کردن، فەرامۆش کردن
تۆ دەڵێ کلکی من دەم بەخەندەیە
# # #
لامپی خوێندن
کوژاندنەوەو هەڵگیرساندن،کوژاندنەوەو هەڵگیرساندن
خوشەویستی نییە لە تاریکی دا
خوشەویستی مەکە لەگەڵ تاریکی دا
# # #
مانگ پڕە
ئەو کچە دەڵێ
لەڕاستی دا دەریا تا ڕادەیەک رەنگدانەوەی چاکی هەیە
ئەوەی ئەو کچە ديڵێ لەڕاستی دا شێعرە
# # #
ئەمە تەنیا ئەو پشیلە خۆڵەمێشی یەیە
ترساوە نە وەکو من
بیخەمە دەریاوە
من دەڵێم باش دەگوزەرێ
خەریکە باش دەگوزەرێ
بەڵێن ئەدەم خۆی دەرباز ئەکا لە کەوتن
# # #
شەوان دەبینم
رووناکی فلاش لە پەنجەرەکەتەوە
من موتیڤم هەبوو
خۆت هان ئەدەی
ئەمانە دووبارەو چەند بارەت کردۆتەوە
من لێدەگەرێم ئەمە بەردەوام بێ
# # #
ئەمە جێگایەکە بۆ
تەختەیەک لە نێوان
تیغی شان
لەناوەوەی پرە لەئەگەری کاغەز
تۆ پاڵنەی
ئەمە دەبارێ
# # #
هەر سێزدە خولەکێک
رۆشنایی دەردەکەوێ
لە دەوری گەردنی
وەک شاڵیکی بەر بڵاو
# # #
تۆ پیت گوتم
چۆنی چاکی
هەڵسە لەخەو
بنوارە دەرەوە
تەنیا دەریا ئەبینی
ئێستا دڕکی سنۆبەر
بەرەو پەنجەرەی پاس
ریشی تۆ
بەرانبەر گۆنای من
# # #
مێشێک
لە نێوان کاغەزەکانە
ئەمە خۆتی ؟
# # #
گەڵای سەوزی دڕگین لێ ئەکاتەوە
بەبێ دەست کێش و
دەنووسێ
# # #
با دێت پەنجەرەکان دەشکێنێ
یان بە پێچەوانەوەیە. شەویش ئەمەیە /
پێویستم بە قەراخی حەوزی مەلەوانی یە
جەستەم هەڵخەم تاوەکو
سەرمایەکی
فەیروزی
یان تۆ
# # #
زمانی سەرزەمینی بنەرەتی
قورسایی یەلەکی نەجات
من لە بیرم نییە
چۆن مرۆڤ
قسە بۆ خەڵک دەکات
ئارەقەی رەگی خوێ یاوی
لە ژێر سەرینی
یادگاری
پاشماوەی ئەمرۆ من تۆم بینی
بەڵام روومەتت داپۆشرابوو
بە کوپی کافێ کە هەڵتگرتبوو
لەوێ من رۆیشتم و تێپەریم
ئێستا هەوڵ ئەدەم و گوێ هەڵئەخەم
تۆ دەبێ کێ بیت
# # #
ڕەگی داریکی سارد
ڕەنگی خۆڵەمێشی کاڵ
نامەوێ بیری لێ بکەمەوە
کاغەزو زووخاڵ
نامەوێ ناوت لێرە
بنووسم
# # #
ئافرەتێک لە دەمامکی کەڵە کێوی دا
دەقوڕێنێ
دەبێ لێرە
ژوورێکی بچوکتر هەبێ
بۆ ئەوەی مرۆڤ لێرە بێ
# # #
تۆ چەکی چەکەکانتی
رووی لە روومەتم
تۆ دەتەوێ نەوەت هەبێ
بەڵام من درختم
هەموو ئەوەی لە بایە
من وەریدەگرم
# # #
چیاکان ناجوڵێن
بەڵام ئێمە
دوو جەستەین
لە یەک دیسکۆ دا
ئێمە دەمانەوێ بمرین
بەڵام تۆ دەڵێی سەرەتا دەمانەوێ سەما بکەین
بەڵێ من دەڵێم ئامادەین بمرین
تا ئەو شوێنەی من دەمەوێ
پەیوەندی دراوسێ یەتی چاک بپارێزی
بەڵام ئاژەڵەکان کە دەبێ خۆیان بدۆزنەوە
لەم نزیکانەن
من ماسی ئاوی قوڵم
بۆ چاکەو چاوپێکەوتن
بەڵام من گوێم لێ بووە هەندێ لەوان
مۆمی تایبەتی خۆیان رۆشن ئەکەن
هەموو جارێ مرۆڤێک دەڵێ
های
وەڵامی من هەمان خۆی دەبێ
ماسی هەیە
مۆمی تایبەت بەخۆی رۆشن ئەکا
# # #
دەستی دوورمان
پارچە گۆشتی خڕ
گەڵاکان ڕەش ئەبن
سروەی سەخت
خۆی پێچاوەتەوە
بەپاڵتۆیەکی خۆڵەمێشی
پیاوێک حەز دەکا
هەناسە بدا
کچەکان فێر دەکرێن
ئاشتبوونەوەو خۆ بزر کردن
دووبارە بوونەوەی
وشەی شین
# # #
ماوەیەکی درێژ
لەناوەوە گاڵتەم دەکرد
هەتا بووم
بەدرختی گیلاس
# # #
لێرە کەس نییە لێ بپرسی
دەربارەی ئەوەی چیم کردووە لە رۆژانی پشوو
هەندێ شت
پێم بڵێ سەگەکەت
خواردنی (تاکوی) خۆش ئەوێت
ئاسانە لێرە بوەستی
من ئاسۆ بەکار دەهێنم
وەک سەرچاوەی بەهرە
کاتێ کاکڵ لێ دەکەمەوە
# # #
ئەگەر لە وڵاتی سەرەکی
بۆمایە
دەمتوانی بەدوای
ڕاهێنەری دڵ دا بگەرێم
مرۆڤێک کە
بتوانی گوێ بیستی ئەوەی
لێرە دایە
من پێم وایە هەڵگیرسان و
خامۆش کردن
زەمەنێکە نووسراوە بەخەتی ڕەش
داوا لەکەس نەکراوە لەمەر زانیاری
هیچ کام لە رۆژەکان نازانی تۆ کێ بووی
# # #
ئەمە شەوە
لەویستگای ئاگر
دەستی سەرزەمین بنەرەتی
من ئەوان ناناسم
مۆنۆلۆژی تەنیایی من
شوێنی نابێتەوە لە زەرفەکان دا
مۆڵەتم داوە کە رۆشنایی بە زیندوویی بمێنێتەوە