ما 1351 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

جیم کۆربێت راوکەرێکی شارەزا بوو. خاوەنی گەلێک ئەزموون بوو سەبارەت بە بەبر و ئاژەڵە دڕندەکانی دیکە. جیم ئاشقی ژیانی ناو سروشت بوو. ئەو قەت ئاژەڵە دڕندەکانی لەبەر خۆشی نەدەکوشت، بەڵام دوودڵیی نەدەکرد لە کوشتنی ئاژەڵە مرۆڤخۆرەکان. 

 

مەرگی مرۆڤخۆر

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بەبرەکان گۆشتی ئاژەڵەکانی تری ناو دارستان دەخۆن. بە گشتی، بەبر، بەبری تر ناکوژێ. ئەوان تەنیا حەزیان بە گۆشتی ئاژەڵی ترە. ئەوان دەبێ بۆ راوی ئاژەڵ زۆر چوست و چالاک بن. بەڵام بەبری پیر یان بریندار ناتوانێ بە خێرایی رابکا. لەم کاتانەدا تەنیا دەتوانن مرۆڤ بگرن. مرۆڤ ناتوانێ وەک ئاژەڵەکانی تر بە خێرایی رابکا. بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانن ببن بە نێچیری بەبر یان ئاژەڵی تر. کاتێک بەبر بۆ یەکەم جار گۆشتی مرۆڤ دەخوا، ئیتر حەزی بە گۆشتی تر نیە. بە بەبرێکی لەم چەشنە دەڵێن 'مرۆڤخۆر'.

جارێکیان بەبرێک لە دارستانی 'ئوتار پرادێش' لە هیندستان بوو بە مرۆڤخۆر. دەستی کرد بە کوشتنی ژن و پیاو لە دارستاندا. ئەو ژن و پیاوانەی بۆ کۆکردنەوەی چیلکە و چەوێڵ، میوە، گیا و شتی تر روویان دەکردە دارستان. لەدووای ئەمە خەڵک بەناچاری وازیان لە لێڕەوار هێنا و نەیاندەوێرا رووی تێبکەن.

لەپاش ئەمە، مرۆڤخۆرەکە راستەوخۆ رووی کردە گوند و دەستی کرد بە کوشتنی خەڵک و ئاژەڵی دەستەمۆ. خەڵکی گوند تەواو ترسیان لێ نیشت. بۆیە داوایان لە دەوڵەت کرد فریایان بکەوێ. 'جیم کۆربێت' بەڵێنی پێدان یارمەتیان بدات. ئەو کەوتە شوێن مرۆڤخۆرەکە.

جیم کۆربێت راوکەرێکی شارەزا بوو. خاوەنی گەلێک ئەزموون بوو سەبارەت بە بەبر و ئاژەڵە دڕندەکانی دیکە. جیم ئاشقی ژیانی ناو سروشت بوو. ئەو قەت ئاژەڵە دڕندەکانی لەبەر خۆشی نەدەکوشت، بەڵام دوودڵیی نەدەکرد لە کوشتنی ئاژەڵە مرۆڤخۆرەکان. ئەمەی تەنیا بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵکی دەکرد.

جیم کۆربێت بە تفەنگە هەرە بەهێزەکەیەوە گەیشتە گوندەکە. ئەو دەیتوانی بەم تفەنگە ئاژەڵی وەک شێر، بەبر و بگرە فیلیشی پێ بکوژێ. دەستبەجێ ئەو زانیارییانەی پێویستی بوو لەسەر مرۆڤخۆرەکە کۆی کردنەوە. ئەوسا شوێنێکی هەڵبژارد. بەبرەکە زۆربەی جار رووی لەوێ دەکردە. جیم حەشارگەیەکی سازکرد. حەشارگەکە لەسەر لقی بەرزی درەختێک بوو. پاشان گوێرەکەیەکی لە نزیک درەختەکە بەستەوە. تەواوی شەو چاوەڕوان مایەوە، بەڵام بەبرەکە نەهات. رەنگە بۆنی راوچییەکە و تفەنگەکەی کردبێ.

جیم کۆربێت پلانەکەی گۆڕی. گەڕایەوە بۆ گوند. هەر کە لەوێ نەما، بەبرەکە هات و گوێرەکەکەی کوشت و لەگەڵ خۆی کەلاکەکەی برد بۆ ناو دارستانەکە. خەڵکی گوند هەواڵەکەیان بە جیم گەیاند. جیم گەڕایەوە بۆ ناو دارستانەکە بە مەبەستی شوێن پێ هەڵگرتنەوەی. سەرئەنجام گەیشتە شوێنی مەبەست. بەسەر درەختێکدا سەرکەوت بۆ ئەوەی بەبرەکە ببینێتەوە. بینی کەلاکی گوێرەکەکە بە مەودایەک لەولاترەوە کەوتبوو و، بەبرەکە بەشی ژەمێکی لێ خواردبوو. بە ئارامی و بە وریایی شوێن پێکەی هەڵگرتەوە. ئەوسا بەبرەکەی دۆزییەوە کە لەپاش ژەمێکی باش خەریکی حەسانەوە بوو. سەرەتا دڵنیا نەبوو لەوەی فیشەک بە بەبرێکی خەوتووەوە بنێ. بەڵام ئەو بەبرە بەبرێکی باش نەبوو. مرۆڤخۆر بوو. بەم بیرەوە دوو فیشەکی بە دڕندە نوستووەکەوە نا. بەبرەکە دەستبەجێ مرد. خەڵکی گوند بە بیستنی هەواڵەکە زۆر خۆشحاڵ بوون.

جیم کۆربێت سەبارەت بە ئازایەتییەکەی خەڵات کرا.

Image result for TIGER KUNST

سەرچاوە:



http://www.english-for-students.com/The-Death-of-A-Man-Eater.html

گەڕان بۆ بابەت