ما 5221 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 رەهێڵ جەزا مەحمود

من لەو شاعیرانەم کەم پێدەکەنم
کەم قسان دەکەم و کەم دەخۆم
کەم سێکس دەکەم
کەم پارەم پێیە و، زۆر دەخوێنمەوە و،
زوو بۆی دەچمە ژێر بار .

 

روونکردنەوەیەك بۆ بەڕێز ئاکار محەمەدی سەبارەت وتاری:

"کاك ئاکار کەمێك وردەکاریی تکایە"

 رەهێڵ جەزا مەحمود

سەرەتا دەستخۆشی لەو هەوڵە جیاوازەی کاك ئاکار دەکەم وەك ئەوەی کتێبەکانی خۆی دەبردە ناو خەڵك و دەبووە تاکە فرۆشیاری بەرهەمەکانی.

هەوڵێکی تری گرنگی کاک ئاکار لە ئارادایە بۆ بەدیهێنانی هەڵگەڕانەوە لە قۆرخکاریی یەکێتی نووسەران لە لایەن چەند کەسێکی بێ بەهرەوە دژی گەنجان و نووسەرانی نوێ، تا لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ دەنگێکی نوێ نەبینرێت نەکو دەنگ بە دەموچاوە کۆنەکان نەدەن.

دەمەوێت کاک ئاکار لەوەش دڵنیا بکەمەوە کە ماڵپەری (قەڵەم) بەشێوەیەکی پیشەیی کار دەکات  و خزمەتی فەرهەنگ و کلتوری کوردی دەکات و یەك وشەش پشتگوێ ناخات و فەرامۆش ناکات، بۆیە بە پێویستم زانی ئەم روونکردنەوە زیادەیە بۆ وتارەکە بکەم.

دوای ئەوەی من لە گوتاری "کاك ئاکار کەمێك وردەکاریی تکایە" رەخنەم لە ٣ خاڵ گرتبوو لە شیعری کاک ئاکار بە ناوی (ئەو مردووانەی بەر لە من شیعریان نوسی) دیارە کاك ئاکار زۆر لێیان تێنەگەشتبوو، بۆیە لێرەدا دەمەوێت بە زمانێکی سادە ئەو ٣ خاڵە دەربڕم و روونکردنەوە بدەم.

١- زۆر وشە لەو شیعرەدا بە هەڵە نووسراوە ئەمەش نموونەی هەندێکیانە:

ساڵۆن نەك ساڵیۆن

ریستورانت نەك ریستوراند

رۆبۆت نەك رۆبۆرت

مارکێت نەك مارێکێت

٢- زمانی بەکارهێنراو لەو شیعرەدا زۆر سادەیە و هیچ هونەرکارییەکی تیا نییە کە بەهاو ئاستی شیعرەکە بڵند بکات، وەك سوود وەرگرتن لە هونەرەکانی رەوانبێژی، ئەمەش نموونەیەکە لەو بارەوە:

مرۆڤەکان، زێڕ و زیوەکانیان دەوێت.
خواردنی پیتزا و زەڵاتەی خەیاریان دەوێت.

٣- وەکو بابەت و ئایدیا خوێنەر رووبەرووی وەستان و ڕامان ناکات، چونکە باسکردنی ژیانی خود گرنگییەکی ئەوتۆی لای خوێنەری ئەمرۆ نییە کە هەر یەکەیان چەندان خەمیان هەیەو هەروەها تاسەو کێشە لەبەردەمیاندایە، ئەمەش بەکەمزانینی تاڵییەکانی ژیانی گەنجێکی چەوساوەی وەکو ئاکار نییە، بەس ئێمە قسەمان لە سەر شیعرە. ئەمەش نموونەی کۆپلەیەکە لەوبارەوە:

من لەو شاعیرانەم کەم پێدەکەنم،
کەم قسان دەکەم و کەم دەخۆم،
کەم سێکس دەکەم،
کەم پارەم پێیە و، زۆر دەخوێنمەوە و،
زوو بۆی دەچمە ژێر بار .

تا ئێستا وابزانم  مەبەستی نووسین روون و ئاشکرایەو باسی ئەلفوبێی سادەی شیعرو تەکنیکی سادەی شیعر نووسینە، ئیتر ئەمە پێویستی بە میتۆدو سەرچاوە نییە، میتۆد بۆ دەقی قووڵ و فرە رەهەندو پڕ پێچوپەنایە تا لەو ڕێیەوە دیوە شارداوەکانی دەق بۆ خوێنەران رون بکرێتەوە.

بەڵا کاك ئاکار لە دوو کۆمێنتدا وەڵامی هیچ لەم ٣ سەرنجەی نەداوەتەوەو ئاوهای نووسیوە:

کۆمێنتی ١/

(ھەڵبەتە قسەی من بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە خایشی ئوستازە دەکەم کە ئەم بابەتەی نوسیوە فەقەت دەمویست یان تەمەنامەکرد مەنھەجی و ڕەخنەییانە بنوسرابا

ئەم بابەتە بۆنی رەخنەی لێنایەت دووبارە خاشی ئوستازە دکم و ھەر سەرکەوتوبێت .

بشبورن من درەنگ دیم بۆیە بێدەنگ بوم)

کۆمێنتی ٢/

(سڵاو هاوڕێیانی ئەم ئەنجومەنە کاکە گلەییەکم هەیە کە نەشیڵێم یان نەشی نوسم ئەوەندە گرنگ نیە فەقەت ویستم ئەوەبڵێم ئیوە فرموتان وەڵاممان بەنەوە کاک ئاکار دەی مەگەر ئەو ئستادەی ئەم ڕەخنە بێ مەنهەجیەی نوسیوە تا ئێستا تەنانەت وەڵامی کۆمێنتەکەمی نەداوەتەوە.

۱ ئادی کام سەرچاوە هەیە لەو ڕەخنەیەدا من ئاگەدار بکاتەوە بڵێت ئەمە دەقی جیهانیە لەم قۆناخەدا بەو دەلیلە تێکستەکەی من قسەی بازاربێت.

۲ ساڵۆن و زەڵاتە و گۆشت و سێکس و زۆریتر کەوتراوە لەو ڕەخنەیەدا

ئەی باشە هاوڕێ ئەگەر لە ئێستادا ئەمانە مەوزوع نەبن ئەی چی لایتۆ مەوزوعە

هیوادارم باش بۆدلێر و ڕامبۆ و ئاڕنۆڵد و پابلۆ نیرۆداد خوێندێتەوە.

بەڵام قسەی زۆرترم هەیە کەبیڵێم کە بۆ کۆمێنت نابێت ئەم ئەنجومەنە کەسێکی تێدانیە کە جواب بداتەوە تا ئەو هاوڕێیەم پێئاشناکات تابتوانم قسەی لەگەڵ بکەم بۆ ئەوەی هیچنەبێت ناوی هەندێک کتێبی بدەمێ و زۆرتری هاوکاری بکەم و کەمێکیش لەسەر ئەم ڕەخنەیە قسەبکەین)

لە کۆتاییدا:

کاکە ئاکار شیعرەکانت سەبارەت خۆت جێی بایەخن، چونکە بەشێکن لە دنیابینی و موعاناتەکانی خۆت، ئەمەش جێی ڕێزە، بەس ئێمە کاتێك قسەمان لەسەر پێوەرە ستاندارەکانی شیعر کرد، لە ئاستی پێویستدا مامەڵە لەگەڵ دەقەکان دەکرێت، گرنگ نییە وەڵامی ئەو ٣ خاڵە مەدەوە، چونکە دیدو تێگەشتنەکان جیاوازن، بەڵام با بزانین کەسانێکی خەمخۆری شیعر هەن هەمیشە موتابەعەی وردو درشتی هەوڵە جیاوازەکان دەکەن، بەس من پێم وابوو ئەم کتێبەی دواییت بە پەلە خستە بازاڕەوە، دەبوو زۆر زیاتر بوەستایتایە تا شتیكی جیاوازت لە کتێبی یەکەمت بخستایەتە بەر دیدەی خوێنەران، ئەوسا دەمانتوانی بڵێین ئەمە قۆناغی دووەمی شیعر نووسینی کاک ئاکارە..

سەرنج/ لە کۆمێنتی ٢دا باسی (ئارنۆڵد) دەکەن، ئەوەی من بزانم ئەوە ئەکتەرێکی بەناوبانگی فلیمەکانی هۆلیوودە نەك شاعیری بەناوبانگی جیهانی، بێگومان ئەم ناوەش لە سەرانسەری جیهاندا لە ناو شاعیراندا هەیە بەس بەناوبانگ نین و هیچ کتێبێکیشیان بە کوردی دەربارە نییە (وەکو مەسیو).

دوووبارە سەرکەوتن و شادیتان

 Image result for ‫انتقاد‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت