ما 1227 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پێی گوت: "هیوادارم ئیستاکە فێربووبێتی کە دارستان شوێنی بزنی وەک ئێمە نیە." کاژیلەکە تەنیا سەری رادەوەشاند. لەوە بەدووا ئیتر کاژیلەکە قەت رووی نەکردەوە دارستان. لە دووای ئەم رووداوە، هەر دووکیان ژیانێکی بەختەوەرانە و درێژ پێکەوە ژیان.

 

 

کاژیلەی شەیتان

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەبوو نەبوو، سەردەمانێک دارستانێکی گەورە بە درەختی جۆربەجۆرەوە هەبوو. لەم دارستانەدا بزنێک لەگەك کاژیلە بچووکەکەی بە بەختەوەری دەژیان. کاژیلەکە زۆر شەیتان بوو. بۆیە دایکی تێگەیشت کە پەروەردەکردنی بەچکەکەی دژوارە. 

شەیتانیی کاژیلەکە هیچ سنورێکی نەبوو. ئەمە بۆ دایکی ببووە کێشە و بۆیە دڵ نیگەران بوو. خانووەکەی ئەوان لە قەراخ دارستانێکدا بوو، ئەو دارستانەی گەلێک گورگی تێدا پەیدا دەبوو.

رۆژێکیان کاژیلەکە خۆی کرد بە دارستانەکەدا. حەزی بە دیتنی درەختە بڵیند و گوڵە جوانەکان بوو. کتوپڕ تێگەیشت رێگای ون کردووە. لەبەر خۆیەوە گوتی: "وای خودایا! زۆر لە ماڵەوە دوور کەوتوومەتەوە. دایکم بێگومان زۆرم لێ توڕە دەبێ."

گورگێک کە لە پشت درەختێکەوە خۆی حەشاردابوو، لە کاژیلەکەی دەڕوانی و لە کاتێکدا بە زمان لێوەکانی خۆی دەلستەوە، بیری کردەوە: "حم م م م،... ئەم کاژیلەیە رێک ئەوەیە کە من بۆ ژەمی نیوەڕۆ گەرەکمە."

گورگەکە کتوپڕ پەڕییە بەردەمی و لە کاتێکدا دیانە تیژەکانی جیڕدەکردەوە، مڕاندی و گوتی: "بچکۆلانەیەکی وەک تۆ نابێ بە تەنیا لە دارستاندا بێت. من ئیستا دەمەوێ بۆ ژەمی نیوەڕۆ بتخۆم!"

کاژیلەکە یەکجار ترسا. ماوەیەک بە بێدەنگی راوەستا، بە بێ ئەوەی بزانێ دەبێ چ بکا. پاشان جورئەتی گەڕایەوە و بۆیە تا توانی دەستی بە راکردن کرد. گورگەکە بە شوێنییەوە بوو. کاژیلەی داماو تا توانی بۆ ماوەیەکی درێژ لە کاتێکدا گورگەکە هەر بە شوێنییەوە بوو بە خێرایی رایکرد.

لەم کاتەدا بزنی دایک کە نەیدەتوانی بێچووەکەی پەیدا بکا، بە نیگەرانی لە ماڵەوە چاوەڕوان بوو. لەبەر خۆیەوە گوتی: "هیوادارم نەچووبێ بۆ ناو دارستانەکە. دەبێ بچم و بیدۆزمەوە."

رێک لەو کاتەدا خەریک بوو دەچووە ناو لێڕەوارەکەوە، چاوی بە کاژیلەکەی کەوت کە لە ناو دارستانە ترسناکەکەوە دەهاتە دەر. کاژیلەکە هەناسەبڕکێی بوو و گورگێکیش بە شوێنییەوە. بزنی دایک کە ئەمەی بینی، بە شاخە درێژەکانی هێرشی بردە سەر گورگەکە و هەتا ناو دارستانەکە هەڵابڕییەوە.

ئەو هەر بەمە رازی نەبوو و تا توانی گورگەکەی بەرەو ناو دارستانەکە بە مەودایەکی درێژ راونا بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا بێت کە قەت ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی ئەوانی تیا دەژیان. کاتێک گەڕایەوە بینی بەچکەکەی لە ترسانا دەلەرزێ. پاشان لەگەڵ خۆی هەڵیگرت و بردییە ژوورەوە. پاش ئەوەی کەمێک ئارام بووەوە، پێی گوت: "هیوادارم ئیستاکە فێربووبێتی کە دارستان شوێنی بزنی وەک ئێمە نیە." کاژیلەکە تەنیا سەری رادەوەشاند. لەوە بەدووا ئیتر کاژیلەکە قەت رووی نەکردەوە دارستان. لە دووای ئەم رووداوە، هەر دووکیان ژیانێکی بەختەوەرانە و درێژ پێکەوە ژیان.

Image result for ‫بز و گرگ نقاشی‬‎

 

گەڕان بۆ بابەت