ما 6151 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەرئەنجام ئەو رۆژە هات کە کوڕەکە توڕە نەبێت. ئەمەی لای باوکی باسکرد. باوکیشی پێی گوت بچێت و بۆ هەر رۆژێک کە توڕە نابێ، بزمارێک دەرکێشێتەوە. رۆژەکان تێپەڕین و سەرئەنجام کوڕەکە بە باوکی گوت کە هیچ بزمارێک بە چەپەرەکەوە نەماوە.

 

خوڵقی خراپ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕێکی بچوکی خاوەن خوڵقی خراپ هەبوو. باوکی کیسەیەک بزماری دایە و پێی گوت هەر کاتێک توڕە دەبێ، بە چەکوچێک دەبێ بزمارێک بە چەپەرەکەدا داکوتێ.

یەکەم رۆژ کوڕەکە ٣٧ بزماری داکوتی. لە هەفتەکانی داهاتوودا بە گوێرەی ئاستی زاڵبوونی بەسەر توڕەییەکەیدا، ژمارەی ئەو بزمارانەی دایدەکوتین رووی لە کەمی کرد. ئەو تێگەیشت کە زاڵبوون بەسەر توڕەییدا ئاسانترە لە داکوتانی بزمار بە چەپەرەکەدا.

سەرئەنجام ئەو رۆژە هات کە کوڕەکە توڕە نەبێت. ئەمەی لای باوکی باسکرد. باوکیشی پێی گوت بچێت و بۆ هەر رۆژێک کە توڕە نابێ، بزمارێک دەرکێشێتەوە. رۆژەکان تێپەڕین و سەرئەنجام کوڕەکە بە باوکی گوت کە هیچ بزمارێک بە چەپەرەکەوە نەماوە.

باوکی دەستی کوڕەکەی گرت و بردیە لای تەیمانەکە. پێی گوت "لە کارەکەتدا سەرکەوتوو بوویت کوڕم، بەڵام سەیری ئەو کونانەی ناو تەیمانەکە بکە. چەپەرەکە قەت وەک یەکەم رۆژی خۆی لێ نایەتەوە. کاتێک لە توڕەییدا دەدوێی، برینێک وەک ئەم کونە دروست دەکا. تۆ دەتوانێ چەقۆیەک بە کەسێکدا بکەیت و دەری بێنیتەوە. ئەوسا گرینگ نیە چەند جار بە کەسەکە دەڵێی ببورە، چونکە برینەکە بەردەوام لەوێ لە جەستەیدا دەمێنێتەوە.

برینی قسە بەقەدەر برینی جەستە بەسۆیە

 

سەرچاوە:
http://www.english-for-students.com/Bad-Temper.html

Related image

گەڕان بۆ بابەت