ما 7869 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بەڵام ئەو، جار لەگەڵ جار بەهێزتر دەپەڕی تا سەرئەنجام لە چاڵەکە هاتە دەر. کاتێک هاتە دەرەوە قرپۆکەکانی تر گوتیان "گوێت لە ئێمە نەبوو؟" قرپۆکەکە وتی کەڕە و بیری دەکردەوە ئەوان بەردەوام ورەیان بەردەخست بۆ خۆدەربازکردن لە چاڵەکە.

 

 

دوو قرپۆک

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

گروپێکی قرپۆک لە دارستانێکەوە دەگوزەران. دووانیان کەوتنە چاڵێکی قووڵەوە. کاتێک ئەوانی تر چاویان بە قووڵایی چاڵەکە کەوت، پێیان گوتن کە تازە دەربازیان نابێ و دەمرن. دوو قرپۆکەکە گوێیان بە قسەکە نەدایە و، بە تەواوی هێزیان هەوڵیان دەدا خۆیان رزگار بکەن. قرپۆکەکان بەردەوام پێیان دەگوتن کە وازبێنن و مل بدەنە چارەنووسی خۆیان. سەرئەنجام یەکیان قسەی قرپۆکەکانی وەرگرت، وازی هێنا، کەوتە خوارەوەو مرد. بەڵام قرپۆکەکەی تر بەردوام لە هەوڵی رزگارکردنی خۆیدا بوو. جارێکی تر هاوڕێکانی پێیان گوت کە وازبێنێ و مەرگی خۆی قبوڵ بکا. بەڵام ئەو، جار لەگەڵ جار بەهێزتر دەپەڕی تا سەرئەنجام لە چاڵاوەکە هاتە دەر. کاتێک هاتە دەرەوە قرپۆکەکانی تر گوتیان "گوێت لە ئێمە نەبوو؟" قرپۆکەکە وتی کە کەڕە و بیری دەکردەوە کە ئەوان بەردەوام ورەیان بەردەخست بۆ خۆدەربازکردن لە چاڵەکە.

ئەم چیرۆکە خاوەن دوو وانەیە:

١ـ زمان خاوەن هێزی مردن و مەرگە. وشە یاریدەدەرەکان دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ کەسێک کە لە چاڵ کەوتووە، بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە و درێژە بە ژیانی بدات،

٢ـ وشە رووخێنەرەکان دەتوانن بکوژی ئەوانەی بن وا بەتووش کێشەوە بوونە.

کەواتە ئاگات لەو وشانەی بێت دەیاندرکێنی. باسی ژیان بکە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە جادەی بەردەمتەوە تێدەپەڕن. هێزی وشە هەندێ جار وەهایە کە سەرمان لە کاریگەرییەکانی سوڕدەمێنێ. هەموو کەس دەتوانێ لەو وشانە کەڵک وەربگرێ کە دەتوانن یارمەتیدەری خەلكی تر بن بۆ بەردەوامییان لە کاتە دژوارەکاندا. کەس ئەو کەسەیە کە بەردەوام هاندەری کەسانی ترە.

سەرچاوە:

file:///C:/Users/siama/OneDrive/Desktop
/مقالات/Short-Stories-for-Children.pdf

 

Image result for frosk i dip

گەڕان بۆ بابەت