رەسوڵ سەفەریانی
وتم که باخی سینه‌ت، به‌یستانی ئه‌وینه
وتی که په‌نجه‌کانت، باخه‌وانێ ئهمینهوتم مه‌زرای قژی تۆ چوار وه‌رزە جۆزهردانهدڵم زڕه‌که‌وێکه، تێدا ده‌کات هێلانه
به‌یستانی ئه‌وین
رەسوڵ سەفەریانی
پێم وت بۆ ماچی لێوی
سور هه‌ڵگه‌ڕا له شه‌رما
زه‌رده‌ی حه‌زی گوڵی کرد
له‌شی پڕ بووله گه‌رما
ده‌ستم کێشا بۆ ده‌ستی
په‌نجه‌ی ته‌سلیم ده‌ستم کرد
من به‌ده‌ست و ئه‌و به چاوو
یه‌کمان کێشا هه‌ردولا
وتم که تامی لێوت، شیله‌ی گوڵی هه‌ناره
وتی که هه‌نگی لێوت، چه‌ن شاره‌زا و به‌کاره
وتم که باخی سینه‌ت، به‌یستانی ئه‌وینه
وتی که په‌نجه‌کانت، باخه‌وانێ ئه‌مینه
وتم مه‌زرای قژی تۆ چوار وه‌رزە جۆزه‌ردانه
دڵم زڕه‌که‌وێکه، تێدا ده‌کات هێلانه
وتی که دڵنیا به، هێلانه‌ت ناشێوێنم
تا به‌فری پیری نه‌خوا،
هه‌ر به‌کاڵی ده‌مێنێ، یه‌ک چڵی ناوه‌رێنم
وتم دوو چاوی جوانیت
دوو گۆمی پڕ لە ئاوە
وتی سەیری چاوم کە ورد ورد لەخۆت بڕوانە
تٶ تاکە مەلەوانی مەلە دەکەی لەو ناوە
وتم بۆنی هەناسەت مەستم دەکات بە جارێ
وتی بە مەستی باشتر وشە دێنیتە زارێ
وتم ئێستا بەیان دێت پەردەی شەومان لا ئەدا
وتی با ئاشکرا بین، ئاو لەسەرمان تێپەڕا