و: نهژاد عزیز سورمێ
هەست بە گۆناكانت دەكەیڕووشاونماچێكی چووكەوەك بڵێی جاڵجاڵۆكەیەكی شێت بێبەسەر گەردندا دەبزوێ
سێ قەسیدە لە (ڕامبۆ)وە
و: نهژاد عزیز سورمێ
(1)
كۆمیدیایهك له سێ ماچدا
لەوەی دایدەپۆشێ داماڵڕابوو
درەختی گەورەی خۆتێهەڵقورتێنیش
لەوێ بوون
بە گەڵاكانیان
مینای پەنجەرەیان
لە نزیكەوە... لە نزیك
بە مەكرۆییەوە دەكوتا.
لەسەر كورسییەكی گەورە دانیشت
دەستی تێكئاڵاندبوون
نیوە ڕووت
لەسەر زەوی ژوورەكەدا
ئازاد دەلەرێنەوە
مەبەستم
لە پێیە جوانە ناوازە ، ناوازەكانیەتی .
زەینم دایێ
ڕەنگیشم ڕەنگی مۆم بوو
تیشكێكی ورشەدار، دێ و دهچێ و
لە خەندەیدا دەشەكێتەوە.
گوڵەمێشێكیش لەسەری مەمكی.
هەردوو قاچە نەرمەكانیم
ماچ كردن
پێكەنی
لهمهكرۆیی پێكەنینی هەڵوەریویدا
بوو بە بلوری جریوە و كریستاڵان
پێیەكانی لە ژێر كراسێكی ڕووبەدەردا
دەستووریان دا :
دەكرێ تەواوی كەی؟
یەكەم لایلایە ئەو دەستی پێكرد
پێكەنینە هەڕەشاوییەكهی
بە سزایەكی زۆرەوە .
چاوەكانیم
بە سۆزەوە ماچ كردن
كە بە لەرۆزكی
لەژێر لێوەكانی مندا
ئارامیان گرتبوو
سەرێكم بەرەو دواوە پاڵدا
هەست بە شەكەت بوون دەكا
ئای... ئەمە باشترە!
((ڕێگەی تەنیا هەندێ وشەم دەدەی؟))
هاتم ماچەكانی ترم
بەسەری مەمكانەوە نووساند
وام لێ كرد
ماچەكە زۆر ئارەزوومەندانە پێبكەنێ
كە ...
لەوەی دادیدەپۆشی داماڵڕابوو
درەختی گەورەی خۆتێهەڵقورتێنیش
لەوێ بوون
بە گەڵاكانیان
مینای پەنجەرەیان
لە نزیكەوە... لە نزیك
بە مەكرۆییەوە دەكوتا.
(2)
خهونمان بۆ زستان دی
زستان
بە فارگۆنێكی گوڵڕەنگی، سەرین شین
سەفەر دەكەین
باش دەبین
هێللانەیەك
لە ماچگەلێكی شێتانەدا
لە هەموو گۆشەیەك
لە گۆشە نەرمەكانیدا
دێتە ژێر بار
چاوەكانت دەنووقێنی
تا لە میناكەوە سەرنج
لە ددان جیڕكردنەوەی
تارماییەكانی شەو نەدەی
ئەو شێواوە دڵڕەقە هارانە
لە ئیبلیسی ڕهش و گورگی ڕەش
پاشان
هەست بە گۆناكانت دەكەی
ڕووشاون
ماچێكی چووكە
وەك بڵێی
جاڵجاڵۆكەیەكی شێت بێ
بەسەر گەردندا دەبزوێ
پێم دەڵێی :
(( بە دوایدا بگەڕێ ! ))
لە كاتێكدا سەرت خوار كردووەتەوە
وەختێكیشمان پێ دەچێ
لەو جانەوەرە دەگەڕێین
كە زۆر دەبزوێ.
(3)
بۆ نووستوی دۆڵێ
كە ڕامبۆ ئەم قەسیدەیەی لە 1870 دا لە ( برۆگرێد) بڵاوكردەوە ناونیشانێكی دیكهی پێدا، ئەم سۆناتایە، وێنەیەكی كاریكاتێرییە بۆ شەڕ كە لەو ساڵەدا (1870) لە گۆڕێ بوو... لەگەڵ تێبینی ئەوەی دیارە كە ئەو سەربازە نەنووستووە، كوژراوە .
ئەو بەرابەریەش لە نێوان سرووشتی جوان و میهرەبان و كارەساتەكانی شەڕ دەبینرێ، هەروەها لە نێوان پەڵەی سەوز و پەڵەی خوێن .
مەزرایەكی سەوزە
ڕووبارێك
گۆرانی تێدا دەچڕێ.
شێتانە
لێشاوی ئاوی سازگاری زیوین
بەسەر گیادا بڵاو دەكاتەوە.
كه خۆر
لە شاخە بەرزەكانەوە دەدرەوشێتەوە
ئەوەتا دۆڵێكی بچووك
بە پڕشنگان شەپۆل دەدا
سەربازێكی گەنج ههیه
– دەمی كراوەتەوە –
سەر ڕووت
ملی لە ژێر
هۆ ئەو شیناییە تازەیە دایە ..
لەناو گیادا
لەو سارایەدا
ڕەنگپەڕیو
لە پێخەفی سەوزیدا
كە ڕوناهی لێ دەگری.
درێژ بووە دەنوێ ..
پێی لە ژێر سەوزایدان
خهندهدار
وەك بزەی مناڵێكی نەخۆش دەنوێ
نا ئەو
لە سەرخەوشكاندنێكی سادەدایە
ئەی سرووشت !
بە گەرمی ڕایژەنە !
سەرمایەتی
ئەو بۆن و بەرامەیە
كار لە لووتی ناكەن
ئەوەتا لەژێر خۆردا دەنوێ و
دەستی ئارام لەسەر سنگییەتی
دوو كونی سووریش لەكهلهكهی ڕاستی.
(*) ئارسەر ڕامبۆ : شاعیری بەناوبانگ و جێی سەرنجی مێژووی نوێی شیعری فەڕەنسی و جیهانی (جین نیكۆلاس ئارسەر ڕامبۆ)، نۆڤمبەری 1845 لەدایك بووە .
گرینگترین و سەرنجڕاكێشترین كاری نووسیبێ لە تەمەنێكی لاوی سنووردار بووە، فیكتۆر هۆگۆ بە (منداڵیی شەكسپیر)ی ناوزەد كردووە//. لە بیست و یەك ساڵیدا وازی لە شیعر نووسین هێناوە!
* بۆ دهقی عهرهبی شیعرهكان بڕوانه:
http://www.alnoor.se/article.asp?id=25158