ما 3544 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەرنگاری و سەربەستی

لە کۆمەڵگا سیاسەت لێدراوەکاندا وشەی 'بەرنگاری' زۆرتر وەک بەرنگاری لەبەرامبەر دەسەڵاتی زاڵدا تەعبیر دەکرێ. بەڵام بەرنگاری وشەیەکە ماناکانی فراوانتر لەمەیە و لە راستیدا زۆر بوار و شوێنی تری ژیانی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

 

 بەرنگاری بۆ وێنە رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نالەبارە کە تێیدا مافی کەس یان کەسانێک پێشێل دەکرێ. بۆیە ئەم وشەیە دەتوانێ لە بەرەنگاربوونەوەی کەسێکەوە بێت تا بەرنگاربوونەوەی دەوڵەت و سوپایەکی زەبەلاح. لە راستیدا زیاتر لەم بەرنگاربوونەوەیە، مەبەست لەم وشەیە داکۆکیکردنی خۆ یان کەسانی تر لە کەس یان کەسانێکە کە دەستدرێژی دەکرێتە سەر مافیان. تەنانەت بەرنگاری بەڕەوڕووبوونەوەی ئەو داب و نەریتەیشە وا هەوڵدەدا تاک کتومت وەک خۆی لێ بکا و مافی بیرکردنەوە و ئازادیی هەڵبژاردنی لێ بستێنێ.

مرۆڤ زۆر جار بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێت بەرەوڕووی دەستدرێژییە ئاشکرا و نائاشکراکانی دەورووبەری خۆی دەبێتەوە. ئەو دەستدرێژیانەی وا دەکرێ هەم لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە ئەنجام بدرێن و هەم لە لایەن خۆشەویسترین کەسەکانی دەورووبەریەوە.

لە راستیدا بەرنگاری بەشێکە لە پلانی داڕشتنی کەسایەتی سەربەخۆ. مرۆڤ بە گژدا دەچێتەوە بۆ ئەوەی خۆی بنیات بنێ. جا ئەو کۆمەڵگایانەی ئەم ئیزنە بە تاکی خۆیان دەبەخشن ئەوا دەبنە خاوەنی مرۆڤە سەربەستەکان و ئەوانەی وا نایبەخشن دەبن بە خاوەنی مرۆڤە دەستەمۆکان.

بەرنگاری، لادانی دەستەمۆییە و دەستەبەرکردنی سەربەستی.

سایتی قەڵەم

٧ نۆڤێمبەری ٢٠١٨

Bilderesultat for selvsikkerhet kunst

گەڕان بۆ بابەت